تکایە بڕیار بدەن، کاتی بڕیاربدانە

تکایە بڕیار بدەن، کاتی بڕیاربدانە
سات بە سات ھەرێمی کوردستان لەو ڕۆژەی کەپێویستە دیاربکرێت بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم نزیک دەبێتەوە، سەرۆک بارزانی ئەوەی پێویستە بۆ ئەم پرۆسەیە لە دەروەی ھەرێمی کوردستان ئەنجامی داوە کاری تەواوی بۆ کردەوە ھیچ ئاستەنگێکی لەو بارەیەوە نەھێشتووە، لە گەل زۆربەی ولاتانی جیھان باسی کردەوە، رێگاو دەرچە یاساییەکان بۆ ریفراندۆم ئامادەگایان بۆ کراوە دواجار سەرۆک بارزانی بە فەرمی داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان کردەوە کە کورد ریفراندۆم لە ھەرێمی کوردستان دەکات.
ئەوەی لێرەدا پێویستە و گرنگە بکرێت کارکردنە لە ناوخۆی ھەرێمی کوردستان، ئەو کارەش بە پلەی یەکەم دەکەوێتە ئەستۆی پارتە سیاسیەکانی کوردستان، بابەتی ڕاپرسی و ریفراندۆم لە گەل گشت پارتە سیاسیەکان باس کراوە و داوایان لێکراوە کە کاری پێکەوەی بکەن بۆ ئەوەی میکانزمێک بدۆزنەوە و کاتی ئەنجام دانی ریفراندۆم لە ھەرێمی کوردستان دەست نیشان بکەن، بەلام سەیرە لەوەدایە ھەندێک لە پارتەکانی کوردستان ھەر کاتە و بە بیانۆیەک تاکۆ ئێستا خۆیان یەکلای نەکردۆتەوە بۆ ئەوەی گشت پارتە سیاسیەکانی کوردستان بە یەکانگیری بڕیار لە سەر ئەو پرسی ڕاپرسی و ریفراندۆم لە ھەرێمی کوردستان و کە پرسێکی گرنگە و چارەنووس سازی گەلەکەمانەبدەن.
راستە پارتە سیاسیەکانی ھەرێمی کوردستان ھەریەکەو بە پێی قەبارەی خۆی خاوەنی ئەندام و دۆست و لاینگری خۆیە بەلام ئەمانە گشتیان لە بەرامبەر وەھا پرسێک کە پرسی ڕاپرسی و ریفراندۆمە لە ھەرێمی کوردستان ناتوانن بە ڕاستەخۆ بانگەشەی دژبوون ڕاگەیێنن ئەوەبکەن کە دەببنە ھۆی پەکخستنی ئەو پرسە گرنگە، چونکە ئەو پرسە بۆ گەل و میللەتە، گەل و میللەتیش ئەوە قبۆل ناکات لەو پارتانە دژی ئازادی سەربەخۆی ئەوان بن، دواجار ھەر دەبێت ھەموو پارتەکان لە خالێک دا بگەنەوەیەک و ڕۆژێک بۆ ئەنجامدانی ئەو پرۆسەیە لە ھەرێمی کوردستان دەسنیشان بکەن، دەبێت ھەلوێستی پارتەکانی کوردستان لەوەی ئێستا ھەیە روونتربێت ناکرێت چیتر گەل چاوەری ئەوە بکات تاکۆ ئەوان ھەلوەستیان دیاردەکەن، لە سەر ئەوە پرسە گەل گشتی لە یەک گۆرەپان دایە و ئامادیە بۆ ئەوەی مافی خۆی دیاربکات بێ گوێدانە جیاوازی دین و ئایدۆلوژایای سیاسی خۆیان گشتیان لەو بارەیەوە یەک دەنگ و رەنگن،بۆیە دەبێت ھەرچی زووترە پارتە سیاسیەکان لەو بارەیەوە بڕیار بدەن.
Top