ئەوانەی نایانەوێت سەركەوتنەكانی دەوڵەت مەدار ببین

ئەوانەی نایانەوێت سەركەوتنەكانی دەوڵەت مەدار ببین
ئەوەی كە لە ئێستاو رابردوو دەبینرێت پرۆگرامە هەرە بەهێز و كاریگەرانن كە بۆ كوردستان و داهاتووەكەی دادەرێژرێت، و ئەو قەیرانە ئابورییەی كە بە هۆی داتەپینی نرخی نەوت لە جیهان بە گشتی و كوردستان بە تایبەتی گرتبووە، بەرەو ئاساییی بوونەوە دەچیت لە لایەكی ترەوە ئیدارەدانی شەری داعش و دابینكردنی پێداویستییەكانی پێشمەرگە بە هەموو جۆرەكانییەوە، بۆ ناوچەكانی شەری داعش بە درێژایی 1200كیلۆمەتر ،و ئەو بەرنامە چاكسازییانەی كە لە پێناو نەهێشتنی گەندەلی پێرەو كراو هەروەها بەرێوە بردن و دابینكردنی هەموو جۆرە پێداویستییەك بۆ ئاوارەكانی شەری داعش لە كوردستان و ناوچەكانی تری كوردستان، هەموو ئەو سەركەوتنانەن كە جێگەی شانازین.
بەڵام لە هەموو یان گرینگتر ئەو پەیوەندییە دیپلۆماسییانەن كە لە گەڵ ووڵاتە زڵهێزەكان و ناوچەكە دارێژراون ،بەڵام كەسانەك هەن كە نایابینن ویانباشتر بڵێم نایانەوێت ئەو سەر كەوتننانە ببینن تەنانەت بە هەموو شێوەیەك دژیان دەوەستن و لە هەوڵی بچووككردنەوەی ئەو سەركەوتنانەن .
مەبەستی سەرەكی ئێمە سەرەتا داننان بە ئاڵای كوردستان لە ئەو ووڵاتانەیە كە سەردەمایەك تەنانەت ناو هێنانی كورد و كوردستان تاوانەكی گەڵەك گەورە لە قەلەم دەدرا و سزای قورسی ، هەروها پێشوازی بە ئاڵای كوردستان لە سەركردەكانی كورد ،لە كۆشكی چانكایا ،لەو كۆشكەی كە سەردەمایەك دەرگایان بەرووی سەركردەی مەزن بارزانی داخستبووە.
ئەو جارەشیان پێشوازییە گەرم و گورەكەی گەورەترین ووڵاتی زڵهێزلە كۆشكی كرملینە،ئەو ووڵاتەی كە خاوەنی بریاری وتۆ لە ئەنجومەنی ئاسایش و ئەندام لە پەیمانی وەرشۆیە ئەویش، بە ئاڵای كوردستان پێموایە ئەمجارەیان حوجەت نەما و ئیتر كەس ناتوانیت بەری خۆر بە بێژنگ بگریت.
Top