دەوڵەتی کوردی قۆناغی(ئایا)یی بڕیوە و لەقۆناغی(کەی ؟)دایە
June 1, 2017
وتار و بیروڕا
کەم بونەوە و لەرزینی پێگەی ئەم دوو ووڵاتە(تورکیا و ئێران)لەزۆر پایتەختی تری بڕیار(ووڵاتانی ئۆڕوپی و چەندین ووڵاتانی تر)بەزەقی هەستی پێوەدەکرێت.جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا(میخائیل بۆغدانۆڤ)لەکۆبونەوەیەکی لەگەڵ ئەندامانی کۆمکاری عەرەبی ئەم بابەتەی بیستبو کە دوو ووڵاتی ناوچەکە(تورکیا و ئێران)چارەنوسی ململانێ-کێشە و چارەسەریەکانیان لایە ئەویش لەبەر زانیاری و خوێندنەوەی خۆی گرنگی بەم بابەتە نەدابو.
١-دوای پڕۆسەی ڕزگار کردنی عێراق لەساڵی(٢٠٠٣)کۆماری ئیسلامی ئێران لەڕێگای هێزە سیاسیەکانی سەربەخۆی و چەکدارە میلیشیا شیعەکانی سەربەخۆی دەستی بەسەر حکومەت و بڕیاری ناوەند داگرت.هەر لەڕێگای چەکدارە شیعەکانی سەربە ئێران دەستی لەکاروباری ووڵاتانی تری وەک(عێراق-سوریا-یەمەن-بەحرێن-لوبنان)وەردا و ئەم دەست تێوەردانانە بوە هۆی ناسەقامگیری ناوچەکە.ئەوەی بەوردی سەیری ڕووداوەکان بکات ئەوە دەبینێت ئێران ئەوەی بۆی کرابێت بەرامبەر ووڵاتانی ناوچەکە کردویەتی و بەوهێزەی ئێستا هەیەتی و زیاتری بۆناکرێت. هۆکاری بەهێز بونی پێگەی ئێران لەناوچەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئیدارەی پێشوی ئەمریکا و سەرۆک(ئۆباما)فەلسەفە و ئەجندای تری هەبو بەرامبەر کۆی گشتی بارودۆخی ناوچەکە.
ئێستاش دوای هاتنی ئیدارەیەکی نوێ لە ئەمریکا بەسەرۆکایەتی(ترامپ)فەلسەفە و ئەجندای ئەم ووڵاتە زۆر گۆڕانکاری بەسەرداهاتوە.هەر لەم ڕوانگەوە سەرۆکی ئەمریکی(ترامپ)لە شانیشینی سعودی لەگەڵ نوێنەری(٥٥)پەنجا و پێنج ووڵاتی تری ئیسلامی کۆبۆوە لەئەنجامدا بڕیاری دامەزراندنی هێزێکی هاوبەش درا.بەم هەنگاوەش سەرەتای هاوسەنگی هێزە بەرامبەر هێزەکەی تر کە کۆماری ئیسلامی ئێرانە.
٢-ووڵاتی تورکیا ڕووبەڕوی هەمان چارەنوسی شکستخواردوی(ئێران)بۆتەوە کاتێک پڕۆژەی پاڵپشتی(ئیخوان)ەکانی ناوچەکەی شکستی هێنا.لەلایەکی تر بڕیاری پاڵپشتی(ئەمریکا)بۆ چەکدارە کوردەکانی(سوریا)گورزێکی کوشندەی تر بو بەر(تورکیا)کەوت و بەزەقی دیارە لەناوچەکە پێگەی لەرزیوە.ئەم هەنگاوەی ئەمریکا زۆر بوێرانە بو چونکێ پشتی لەزۆر بەرژەوەندی لەگەڵ تورکیا کرد و کار گەیشتە ئەوەی ئەمریکا و ووڵاتانی تر بەدوای شوێن گرەوەی بنکەی سەربازی(ئەنجەرلیک)بگەڕێن بەڵگەش(ئەڵمانیا)بڕیاریدا سەربازەکانی لەم بنکەیە ڕابکشێنێتەوە و فڕۆکەکانی بۆ بنکەیەکی(ئوردەنی)بگوازێتەوە.
٣-بەشێکی چاودێرانی سیاسی پێیان وایە لەماوەی دەسەڵاتی سەرۆکی ئەمریکی(ترامپ)هەلێکی زێڕین هاتۆتە پێشەوە و کۆی گشتی پڕۆژەی دەوڵەتی کوردی قۆناغی(ئایا)ی بڕیوە و ئێستا لە قۆناغی(کەی ؟)دایە.
کادر و چاودێری سیاسی لە لقی ١٦ی( پ-د-ک)