هەڵومەرجی كورد بۆ سەربەخۆیی لەهەموو كاتێك بەهێزترە
June 1, 2017
وتار و بیروڕا
دوای تاقیكردنەوەی گشت رێگەكان لەگەڵ عێراقی دروستكراو ، هیچ رێگەیەك جگە لە سەربەخۆیی كوردستان لە بەردەم میللەتی كورد نەماوە و چیتر ناكرێت خۆمان بە چوارچێوەی دەوڵەتێكی فاشڵ و تاوانباری جەنگ ببەسینەوە .دوای چەندین شۆڕشو راپەڕینو بەخشینی رووباری خوێنی شەهیدانو قوربانیدانێكی گەورە، وەك هەرێمی كوردستان مافی سروشتی خۆمانە كار بۆ جیابوونەوەو پێكهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان بكەین، چونكە مانەوە لەچوارچێوەی عێراق لەبەرژەوەندی كوردستاندا نیە، لەسەرەتای دروستكردنی عێراقەوە تاكو ئەمڕۆ سیاسەتی دەسەڵاتدارانی عێراق رێگربووە لەبەردەم مافە رەواكانی كورد، لەساڵانی دەسەڵاتی رژێمی بەعسی لەناوچوودا گەیشتە ئەوپەڕی توندوتیژیو جینۆسایدو راگواستنی زۆرەملێو پاكتاوی رەگەزیو گۆڕینی باری دیموگرافی ناوچە كوردستانیەكان.مافی چارەی خۆنوسین لە هەردوو ئاستی نێودەوڵەتیو كوردستانیدا دەروازەیەكە بۆ ئەوەی سەربەخۆیی كوردستان بخرێتە چوارچێوەی مافێكی سیاسیی دانپێدانراو لەلایەن دۆكیۆمێنتە نێودەوڵەتیەكان. پشتیوانی نێودەوڵەتی دەتوانێت رۆڵێكی گرنگ لەم پرسەدا ببینێت، هەروەك چۆن دیفاكتۆی هەرێمی كوردستان بەهۆی بڕیاری688ی ئەنجومەنی ئاسایش جێگەی خۆی گرت، ئێستاش پشتیوانی نێودەوڵەتی لەدانپێدانانو شەرعیەتپێدانی سەربەخۆیی كوردستان، بایەخێكی زەقودیارە.
پێوستە سوود لە كات و دەرفەت و قوناغی ئێستامان وەرگرین و مەسەلە ڕەواکەمان لە هەمومان دەخوازێت جوڵە بکەین بەرەو وەدیهێنانی ئەم ئامانجە گەورەكەمان كە دروستكردنی دەوڵەتی كوردستانە ، چۆنکە لە دەست دانی دەرفەتە زێڕینەکان جارێکی تر ناڕەخسێنەوە و دوزە ڕەواکەمان دەبێتەوە قوڕبانی و ێیتر هەمو شتێک لە دەست دەدەین. ئەنجامدانی گشتپرسی ئەمڕو لە باشوری کوردستان بە زەرورەتێکی حەتمی دەزانم ، چونکە ئەمە مافی ڕەوای هەر نەتەوەیێکە کە خاوەن فاکتەرەکان و تایبەتمەندییەکانی سەربەخوبوونی تێدا بێت وەک دەستەاڵاتی سیاسی و گەل و خاک و سەروەری و ێێمەی کوردو کوردستانیش لە باشوری کوردستان ئەمڕو هەمو ئەم تایبه تمەندیانەمان تێدا بەرجەسەتەیە و هەروەها مافێکی سروشتی و دەستوری یاسایی و ێینسانیە و بە هەمو پێوەرێکی یاسایی و دەستوری و ێیسانی لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی و عیڕاقی دا مافی خومانە وەک هەر نەتەوەیێکی خاوەن دەوڵەت ێێمەش ڕاپرسی بکەین و ڕای گەلی خومان وەربگرین بو ئەم مەبەستە. دوژمنانی سەربەخویی کوردستان هاوکات لەگەڵ ڕاگەیاندنی هەوڵەکان بو ئەنجامداای ڕێفڕاندوم واخەریکی فەرزکردنی ێیڕادەی سیاسی خویانن بەسەر ێیڕادەی سیاسی گەلەکەماندا و جموجوڵەکانیان لە دژی پڕوژەی سەربەخویی کوردستن بەرفراوانر کردووە نمونەش ئەم لێدوانانەن کە لە لە لایەن دەوڵەتە داگیرکارەکانی کوردستان لێرەو لەوێ گوێمان لێدەبێت وهەموشیان لە سەر یەک خاڵ کوک بونە لە ڕابردو وێیستادائەویش ئەوەیە کە ئەوان لەسەر دژایەتی کردنی مفی چارەی خونوسین بو کورد کوک و تەبان بویە پێویستە ێێمەش وەک کوردو کوردستانی ماڵی خومان ڕێک بخەینەوە و بە یەکڕیزی و تەبایی و یە ک هەڵوێستی وەڵامی هەمو نەیاران و دوژمنانی کورد وکوردستان بدەینەوە تاکو بتوانین ئەم قوناغە گونجاوە بە سەلامەتی بگەیێنیە کوتا مەنزلگا كە ئەویش بەدیهێنانی ئاواتی شەهیدان و پێشمەرگە و هەر تاكێكی دلسۆزی كوردستانییە ..
ئێستا كاتی زەقكردنەوەی چەمكی مافی چارەی خۆنووسینە لە گوتاری سیاسیی كوردستانیدا، لەو پێناوەشدا سەرباری خەباتی ناوخۆی كوردستانو یەكخستنی گوتاری سیاسیی،ئیتر پێویستە راشكاوانە خواستی جیابوونەوەو بەدەستهێنانی سەربەخۆیی كاری جدی بۆ بكرێت. هەیە، مافی خۆمانە لە چوارچێوەی دەوڵەتێكدا نەمێنینەوە كەتیایدا لەلایەن رژێمی بەعسی رووخاودا نەتەوەكەمان(ئەنفالو كیمیاباران) جینۆسایدكراوە، دەشێت پشتبەست بەیاسا نێودەوڵەتیەكانوجاڕنامەی گەردونی مافەكانی مرۆڤو پاشكۆكانی ئەو جاڕنامەیەو هەموو بەڵگەنامە سیاسییەكان، هەرێم داوای پشتیوانی جیابوونەوە لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بكات.
مانەوە لەناو دەوڵەتی عێراق بەردەوام جێگەی مەترسی دەبێت بۆ ئەزموونو دەسكەوتەكانی كوردستان،بەوپێیەی ئێستا هەرێمی كوردستانوعێراق تەواو جیاوازنو لەهیچ رووێكەوە لەیەكتر ناچن.ئێستا كاتی ئەوەیە بپرسین ئاخۆ چ گەرەنتیەك هەیە جارێكیتر كارەساتەكانی رابردوو بەسەر كوردستاندا نەیەتەوە؟ لەلایەكەوە گروپە تیرۆریستیەكانو پاشماوەكانی بەعسی لەناوچوو هەمیشە دوژمنی ئەزموونی كوردستانن،لەلایەكی ترەوە لەگەڵ حكومەتی عێراق بەردەوام لە قەیرانداین،كەواتە بۆ گەیشتن بەكەناری ئارام تاكە چارەسەر هەنگاونانە بۆ سەربەخۆیی كوردستان. بۆ گەیاندنی كوردستان بەرەو لوتكەی ئاواتە لەمێژینەكانمان كە ئەویش سەربەخۆیی كوردستانە ..