بەهێزی پێگەی هەرێمی كوردستان،بەربەستەكانی بەردەم سەربەخۆیی دەشكێنێت
May 31, 2017
وتار و بیروڕا
خۆپەرستی و بەرژوەندی تەسكی حیزبابەتی ـ عینادی و رق و كینە ،ئەوەی لێكەوتەوە كە ماوەی 2 ساڵ بە سەر ئەو كاتەوە دەرباز بێت كە سەرۆك بارزانی دوای گەرٍانەوەی لە وڵاتەیەكگرتووەكانی ئەمەریكا داوای لە پەرلەمان و هێزە سیاسییەكان كرد ئامادەكاری بكرێت كە ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی . بۆیە ئێستا نابێت هیچ هێزێك نابێت هیچ بەهانەیەك بۆ پرسی ئەنجامدانی گشتپرسی بە ناوی كاراكردنی پەرلەمان بهێنێتەوە ، چونكە هەمان ئەو كەسانە هۆكاربوون تا كودەتا بە سەر پەرلەمان بكەن و پەكی بخەن . ئێستا كاتێكی چارەنووسسازە بەندە بە ئایندە میللەتەكەمان هەر هێز ولایەنێك پاشگوێی بخات ناپاك و خیانەتكارە .یەكگوتاری و یەكڕیزیی ناوماڵی كورد لە كوردستانی باشوور دەبێتە بناغەیەكی پتەو بۆ ئەوەی پارچەكانی دیكەی كوردستانیش بەهەمان ئاراستەدا بڕۆن، پێوستە گشت هێزو لایەنە سیاسییەكان لەم قۆناغە هەستیارەدا پاڵپشتی ئەو حكومەتی كوردستان بكەن كە موڵكی یەك حزب نییە و بەرهەمی دەریایەك خوێنی شەهید و سەدان ساڵ قوربانییە، بەرهەمی ئەو خەباتەیە كە لە سەردەمی شێخ مەحموود و ژەنەراڵ بارزانی تا ئێستا قوربانی داوە. ئەگەر ئەم حزبە سیاسییانەی كوردستان بەرژەوەندیی میللەتیان دەوێت، دەبێت لەسەر مێزی گفتوگۆ كۆببنەوە بۆ ئەوەی یەكگوتاریان هەبێت و بە ئاراستەی سەربەخۆیی بڕۆن، چونكە ئێمە ئەزموونێكی دوور و درێژمان هەیە لەگەڵ بەناو فیدڕاڵی و بەناو حوكمی زاتی كە لە هیچ كام لەم ئەزموونانە سەركەوتوو نەبووین، تاكە ئەزموونێك كە دەتوانێت بەرەو كەناری ئارامیمان بەرێت، سەربەخۆیی ئەم بەشەی كوردستانە. ئالێرەدا بۆمان دەردەكەوێت چەند گرنگە یەكڕیزی و یەكگوتاریی هێزە سیاسییەكان كە لەم قۆناغەدا پاڵپشتی لەو بانگەشەیەی سەرۆك بارزانی بكەین بۆ ئەوەی سەربەخۆیی بەدەست بهێنین و دواتر بتوانین پارێزگاریشی لێبكەین.دەبا ئێستا كوردایەتی و بەرژوەندیی باڵایی میللەتەكەمان بەخینە پێش هەموو بەرژوەندییەكانی ترەوە .
دوای چەسپاندنی مافی ئۆتۆنۆمی لە 1970 لە لایەن شۆرشی مەزنی ئەیلوول و چەسپاندنی سیستەمی فیدرالی لە 1992 و هەرێمی كوردستان ماوەی 26 ساڵە سەرٍە رای گشت كۆسپ و تەگەرەكان توانیوێتی بە شێوەیەكی شارستانیانە و دیموكراسسیانە رووی میللەتێكی مافخوراو پیشانی ناوچەكە و جیهان بدات و بڵێت كە كورد هەمیشە ئامرازی ئاشتی و خۆشی و بەرژوەندی هاوبەشە نەك بۆ خۆی بەڵكو بۆ درٍاوسێكانی، بۆیە ئەمساڵ ریفراندومێك ئەنجام دەدات و بابەتی جیابوونەوە لە بەغدا لە ئایندەیەكی نزیكدا یەكلا دەكاتەوە.ئەم بڕیارە دوابەدوای رێكەوتنی هەردوو پارتی سەرەكی كوردستان : پارتی دیمۆكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بە ئامادەبوونی سەرۆك مەسعوود بارزانی كوردستان هات كە رۆژی یەكشەممە كۆبوونەوەی لۆتكە بۆ بابەتی گشتپرسیان ئەنجام دا.هەردوو پارتەكە هەروەها باسیان لە دیاریكردنی وادەیەك بۆ بەرێوەچوونی گشتپرسی كردووە.بەرزكردنەوەی ئاڵای كوردستان لە كەركووك لەلایەن ئەنجوومەنی پارێزگای گەركووك ، یەكرێزی كوردی بەهێزتركردووە ، بەتایبەتی كە پەرلەمانی عێراق لە كۆبوونەوەیەكدا لە بڕیارێكدا دژی هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە سەرتاپای باڵاخانە حكوومییەكان بووە.هەنگاوێكی هەرە پێویست كە چەندین ساڵە چاوەران دەكرێت بۆ ئەوەی خەونی لەمێژینەی كورد بێنیتە دی ، سەربەخۆیی و جیابوونەوەیە لە عێراق و ئەم هەنگاوەش لەرێگەی گشتپرسییەوە ئەنجام دەدرێت كە بڕیاروایە هەر ئەمساڵ بەرێوە بچێت.لەم رووەوە ، نەتەوە یەكگرتووەكان رازی بووە كە چاودێری دەنگدانەكە بكات كە تێیدا ئەمەریكا بەشداری دەكات و رۆڵی دەبێت لەم پرۆسەیە گرنگەدا.پارتە سەرەكییەكانی هەرێمی كوردستان لەسەر نەخشە رێگایەك رێكەوتوون كە ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان ئەنجام بدرێت.هەرچەندە ، كاتێكی دیاریكراو پێویستە بۆ ئەنجامدانی راپرسی ، بەڵام سەركردەكانی هەرێمی كوردستان رایانگەیاندووە كە ئەمە مافی سروشتی خەڵكی كوردستانە كە لە بەغدا جیا ببنەوە.هەروەها بۆ سەرخستنی ئەم پرۆسەیە ، هەر مەكتەبی سیاسی پارتی دیمۆكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بە ئامادەبوونی سەرۆك مەسعوود بارزانی رۆژی یەكشەممە كۆبوونەوە و باسیان لە ئامادەكارییەكانی بەرێوەچوونی گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی كرد.هەروەها لیژنەیەكی هاوبەشی هەردوو پارتی سەرەكی كوردستان پێكهێنراوە بۆ تاوتوێكردنی ئەم پرسە لەگەڵ پارتەكانی دیكەی كوردستانی عێراق بۆ ئەوەی خشتەیەكی كاتی و میكانیزمی پێویست بۆ گشتپرسی دابنرێن