مالیکی لە ماوەی هەشت ساڵ حوکمڕانی دا عیڕاقی بەرەو کوێ برد؟

مالیکی لە ماوەی هەشت ساڵ حوکمڕانی دا عیڕاقی بەرەو کوێ برد؟
سەرۆک وەزیرانە فاشیلەکەی پێشووی عیڕاق کە بو ماوەی هەشت ساڵ وەک سەرەک وەزیرانی عیڕاق جڵەوی دەستەڵاتی لە دەست بوو زور بێ شەرمانە لە میانەی چاوپێکوتنێک دا لە گەڵ ڕۆژنامەی ئەخباری لوبنانی ئەو ڕێگەیەی بە خوی دا باسی مافەکانی گەل کودستان و ئەو ڕوداوانەی کە خوی هوکاری سەرەکی سەرهەڵدانیان بووە بکات و جارێکی تر بە ئامانجی گرتنە دەستی دەستەڵات لە عیڕاقدا دەیهەوێت بە هوی دژایەتی کردنی گەلی کوردستانەوە لە هەڵبژاردنی داهاتودا پوستی سەرەک وەزیرانی عیڕاق مسۆگەر بکاتەوە ، بەڵام پێم وانیە جارێکی تر مالیکی چاوی بەم پوستە گرنگە بکەوێتەوە چۆنکە ناوبراو لە ماوەی هەشت ساڵدا تاقی کراوەتەوە و بە فاشیلترین سەروک وەزیر نەک هەر لەسەر ئاستی عیڕاقدا بەڵکو لە سەر ئاستی ناوچەکەش دا بە گشتی ئەژمار دەکرێت وهەتاکۆ ێیستاش کە چەند ساڵێکە وەک سەرۆک وزیر نەماوە ئاسەواری حوکمڕانیە فاشیلەکەی بەسەر ئەم وڵاتەدا ماوەتەوە و بەرپرسیاری سەرەکییە لەو هەمو کێشەو قەیرانە سیاسی و ئەمنی ئابوری وداراییانەی کە بەسەر گەلی عیڕاقدا هاتوون بە گشتی.



شایانی باسە نازانم نوری مالیکی بە چ ڕویێک باسی ڕوداوەکانی عیڕاق دەکات ئایا ناوبراو ئەو پرسیارەی لەخوی کردووە کە بوچی عیڕاق بەم ڕوژە گەیشت لە ڕوی سیاسی و ئەمنی و ئابورییەوە بە تایبەتی؟

لە ڕوی سیاسیەوە سەرباری ئەوەی کە لە سەر بنەمای تەوافوقی سیاسی نێوان پێکهاتەکانی ئەم وڵاتەوە پوستی سەرۆک وەزیرانی وەرگرت کەچی هەرچی پرەنسیبی تەوافوقی سیاسی و مادەو بڕگە دەستورییەکان هەبوون سەبارەت بە مافی پێکهاتەکان نەک هەر پێشێلی کردن بەڵکو کەوتە دوژمنایەتی کردنی ماف و داخوازییەکانی پێکهاتەکان بە تایبەت ماف و داخوازیە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان ئەو مافانەی کە لە ناوەڕاستەکانی سەدەی ڕابردووە بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان لە گەڵ ڕژیمە یەک لە دوایەکەکانی عیڕاقدا گەورەترین کێشە ی لەسەریان هەبووە و لە دوای ڕۆخانی بەعسی گۆڕبەگۆڕ سەرکردایەتی سیاسی کوردستان کە بڕیڵری شەڕاکەتی ئارەزومەدانەی دا لە گەڵ عیڕاق ئومێدێکی زوری لەسەر هەڵچنیبوو و چاوەڕێی ئەوەی دەکرد دەستڵاتدرانی تازەی بەغدا وەڵامێکی ئەرێنییان هەبێت بو مافە ڕەواکانی گە لی کوردستان بە تایبەت مافە نەتەوەییە چارەنوسسازەکان و لە سەروی هەموشیانەوە ماددەی سه دو چلی دەستوری هەمیشەیی عیڕاق.



لە ڕۆی ئابوری و داراییەوە عیڕاق لە ڕوی کەندەڵییەوە هەر لە سەردەمی حوکمڕانی نوری مالیکیەوە هەتاکۆ ئەمڕۆ عیڕاق بە گەندەڵترینی وڵاتانی جیهان لە قەڵەم دەدرێت چۆنکە مالیکی نەک هەر بلوکێکی لەسەر بلوکێک دانەنا لەم وڵاتە بەڵکۆ هەر چی سەروەت و سامانی ئەم وڵاتەبوو بە فیڕوی دا و ژێرخانی ئابوری و دارایی ئەم وڵاتەی هینا سەرسفر لەکاتێکدا عیڕاق وڵاتێکی زور دە،ڵەمەندە لە ڕوی سامانی نەوت و کانزاکان کە دەیتوانی بە سیاسەتێکی ئەقڵانی و لوژیکی عیڕاق لە هەمو ڕوێێکی سیاسی ،ئابوری ،دارایی.ئەمنی،سەربازی زور بە رەو پێشەوە ببات بەڵام بە داخەوە ێیڕادەی سیاسی خوی لە دەست حویدا نەمابوو و ێرڕادەی سیاسی دەوڵەتێکی هەرێمی بەسەر عیڕاقدا سەپاند بو بە هێز کردنی پێگەی ئەو وڵاتە هەرێمییە و بەرژەوەندی عیڕاقی بە قوڕبانی بەرژوەندییەکانی ئەووڵاتە هەرێمییە کرد و ێیستاشی لە گەڵ دابێت هەمو هەوڵ و تەقەڵلاکای بو دوبارە گرتنەدەستی پوستی سەرەک وەزیرانی عیڕاق بو بە ردەوامی دانە بەو ئەجندا سیاسیە ی ئەو دەوڵەتە تاکو عیڕاق زیاتر بەرەو کاوڵکاری و وێرانی ببات دوای کوتایی هاتنی شەڕی داعش .



کەسێکی وەک مالیکی کە هۆکاری سەرەکی هەمو ێێشو ئازارەکان و نەهامەتییەکانی گەلی عیڕاقە بە گشتی چون شەرم دایناگرێت لە سەر شاشە تیڤییەکان و بەرپەڕی ڕوژنامەکان ئەو سیما یە ناشیرینەی خوی پێشانی گەلی عیڕاق بدات دوای ئەو هەمو کێشەو قەیرانانەی کە بەسەر خەڵکی ئەم وڵاتەی دا هینا لە ئەنجامی ئەو حوکمڕانییە هەرە فاشیلەی خوی لە ماوەی هەشت ساڵدا کە ئەم هەمو و داهاتە زەبەللاحەی عیڕاقی لە بەردەست بوو کە چی نیوەی ئەم داهاتەی بە تاڵان بردوو ولە پێناو گەندەڵی دا بەکاری هێنا و نیوەکەی تریشی بو کاوڵ کردن و خاپور کردنی ئەم وڵاتە ئەمەو ناوبراو عیڕاقی خستە ناو ئاگری تایفەگەرییەوە و بەم هویەوەش خەڵکێکی یەکجار زور بونە قوڕباانی سیاسەتە هەڵەکانی.



وە لە کاتێکدا کە هەرێمی کوردستان لە گەشەسەندن و پێشکەوتنی خێرا دا بو لە ڕوی سیاسی ،دارایی ، ئابورێ،دیبلوماسی،ئەمنی وهتد نوری مالیکی و هاوبیرەکانی لە عیڕاق و هەرێمی کوردستان چاویان بەو هەمو پێشکەوتن و گەشە سەندنانە هەڵنە هات و هەمو ئامرازێکی سیاسی ،مادیی ،مەعنەوییان بە کارهێنا لە پێنا و ڕاگرتنی گەشەسەندن و پێشکەوتنی هەرێمی کوردستان دا کەبە ڕێبەرایەتی هێژا بارزانی ڕوژ دوای ڕوژ هەنگاوی بو پێشەوە دەنا بویەلە لایێکەوە مالیکی سوپای دیجلەی بە گژ ناوچە کوردییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستانەوە نا و لە لە لایێکی دیکەشەوە بە پێی بەڕنامەیکی پێشوەختە بودجە ی هەرێم و موچەی فەرمانبەرانی بڕی ولە دوا پلانیشی دا داعشی بە گژ هەرێمی کوردسەانەوە نا و موسڵ و چەندین شاری تری عیڕاقی بەشی عەڕەبی سوننەی بە چەک و تەقەمەنییەکی زوری مودێڕن و پێشکەتووە دوو دەستی پێشکەشی دڕندانەترین ڕێکخراوی تیروریستی نێوده وڵەتی داعش کرد کە مەبەستی سەرەکی لێی داگیر کردنی هەرێمی کوردسەان بوو بە فەرمانی ئەجنداێکی سیاسی دەرەکی و خوشبەختانە ناوبراو لە هەمو پیلان و نەخشە سیاسیە گڵاوەکانی دا شکەستی هێنا لە بەرامبەر هێزی قارەمانی پێشمەرگەی کوردستان و سیاسەت و دیبلوماسیەتە سەرکەوتووەکەی ڕێزدار بارزانی .



لە کوتایی دا سەرەڕای ئە و هەمو دژایەتییەی دوژمنانی مسەلەی ڕەوای گەلی کوردستان و خوڵقاندنی ئەم دۆخە بو هەرێمی کوردستان بەڵام دوزی ڕەوای گەلەکەمان وا نزیک بوتەوە لە ئامانجی لە مێژینەی خوی بە کوێرایی چاوی ناحەزان و دوژمنان کە ئەویش ڕاگەیاندنی دەوڵەتی باشوری کوردستانە.
Top