تەبایی و پێكەوەژیان، سیمبۆلی سەركەوتن

تەبایی و پێكەوەژیان، سیمبۆلی سەركەوتن
تەبایی، یەكێكە لە بنەما گرنگەكانی گەشەسەندنی كۆمەڵگە و كاریگەری بەرچاوی هەیە، مەبەست لە تەبایی و پێكەوەژیان ئەوەیە، تاك و گرووپ و پێكهاتەكانی ناو كۆمەڵگە یەكتر قبووڵ بكەن، دژی یەكتر نەبن، لای ‬میللەتی‮ ‬كورد هەمیشە فەرهەنگی‮ ‬پێكەوەژیان شتێكی‮ ‬باو بووە،‮ ڕەگەكەی‮ پەیوەندی‮ ‬بە كۆمەڵێك فاكتەری‮ ‬جوگرافی‮، مێژوویی‮ ‬و‮ ‬كولتووری‮ ‬هەیە،‮ ‬لەگەڵ ئەوەیشدا شۆڕشەكانی‮ ‬كورد بە تایبەتی‮ ‬ئەیلوولی‮ ‬مەزن و گوڵان مەودایەكی‮ ‬فراوانتری‮ ‬بۆ پێكەوەژیانی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و ئایینی‮ ‬لەناو بزووتنەوەی‮ ‬رزگاریخوازی‮ ‬كورد دروست كرد، ئەمەیش بووە ئەگەری‮ ‬ئەوەی‮ ‬لەناو شۆڕشدا خەبات لەپێناو ئازادی هاوبەشدا بێت، هاوشانی‮ ‬بوارەكانی‮ ‬تر بایەخی پێدەدراو و هەستی‮ ‬دڵنیایی‮ ‬‬بەدوای‮ ‬خۆیدا هێنا‮، هەر ئەمەیش وای كردووە هەرێمی كوردستان ببێتە پەناگەی ئارامی بۆ ئایین و نەتەوە جیاوازەكان.
بەهۆی ئەو ناتەباییەی لەنێوان كورداندا هەبووە، داگیركردنی كوردستان بۆ دوژمنان ئاسان بووە. لە سەدەی بیستەمدا، لە شۆڕشی ئەیلوول، بۆ یەكەمجار تەبایی لەناو كوردستان دروستبوو، هەست و سۆزی نەتەوەیی، یەكهەڵوێستی و یەكپارچەیی و یەكدەنگی كورد و كێشەكەی لەو سەردەمەدا لە ئاستی دبیلۆماسی گەیشتە قۆناغێكی وەها تا لە ڕێكەوتنامەی 11 ئازاری 1970 بەغدا ناچار كرا، ددان بە مافی گەلی كورددا بنێت.
هەنووكەیش پێویستی زۆرمان بە یەكڕیزی و پاراستنی گیانی تەبایی و پێكەوە هەڵكردن هەیە، دەكرێ زیاتر پەرە بە فەرهەنگی‮ ‬پێكەوە ژیانی‮ ‬ئاشتیانەی‮ ‬كوردستان بدەین و بەرەو پێشەوەی‮ ‬ببەین،‮ ‬بەم شێوەیە كورد وكوردستان دەبنە نموونەی‮ ‬لێبووردەیی‮ ‬و پێكەوە ژیان لە سەرتاسەری‮ ‬جیهاندا،‮ ‬ئەوكات كۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و وڵاتانی جیهان بوونمان بەرز دەنرخێنن و بۆ هەموو لایەك روون دەبێتەوە كە كورد و كوردستان وەك هەرێمێكی‮ ‬سەربەخۆ و میللەتێكی‮ ‬بەشخوراو شایانی‮ ‬دەوڵەتی سەربەخۆیە، بۆیە گفتوگۆ و پێكەوەسازان ئەمری واقیع و هەڵوێستێكی چاوەڕوان كراوە، بەهۆی‮ ‬گرەنتی‮ ‬و پاراستنی‮ ‬بنەماكانی‮ ‬لێبوردەیی‮ ‬و مافەكانی‮ ‬مرۆڤ،‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بووە پێگەیەكی‮ ‬بەرچاو لە پتەوكردنی‮ ‬بەیەكەوەژیان و پاراستنی‮ ‬مافەكانی‮ ‬كەمینە و پێكهاتە‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و ئایینی‮ ‬و مەزهەبیەكانی دیكە، تەبایی و پێكەوەكاركردن و ڕێكخستنەوەی نێوماڵی كوردستانی بە هاوبەشیی هەموو هێزە سیاسی و توانا جیاجیاكانی كۆمەڵگەی كوردستان، بەهێزترین پشتیوانیە بۆ ڕێگری لە هەر پیلانێكی ناحەزان بۆ سەر گەل و خاكی كوردستان، زەمینەی تەبایی و یەكڕیزی سیمایەكی ڕۆشن و مژدەبەخشە، با ئەم قۆناغە بكەینە خاڵی دەستپێكی ژیانی ئاشتیانە، كرانەوە، یەكتر قبوڵكردن، پێكەوەژیان، برایەتی و تەبایی نێوان پێكهاتەكان قووڵتر بكرێت و بپارێزرێت. لە بارودۆخی ئەمڕۆدا سیمبۆلی یەكڕێزی، ئازادی و تەبایی نێوان پێكهاتەكان داكۆكی لەسەر بكرێت، ئیتر بەسە، هەوڵەكانی تەبایی و پێكەوە كاركردن لەبار مەبەن، با هەمووان تەبایی بكەینە نەخشەڕێگای ژیان و سیمبۆلی سەركەوتن.
Top