خەڵكی كوردستان لە رووی ماف ، یاسا و سیاسییەوە دەتوانێت خاوەنی كیانی سەربەخۆیی خۆی بێت

خەڵكی كوردستان لە رووی ماف ، یاسا و سیاسییەوە دەتوانێت خاوەنی كیانی سەربەخۆیی خۆی بێت
میللەتی كورد ، ئێستا لە هەڵومەرجێكی لە بار و گونجاوە بۆ بریاردان لە سەر مافی چارەی خۆنووسین بەو پێیەی بە پێی بریاری نەتەوەیەكگرتووەكان و هەروەها رٍەسەنایەتی خۆی و ئەو زوڵم و هەڵە مێژوویی و جوگرافیاییەی كە درحەقی ئەنجامدراوە دەتوانێت لە رێگەی گشتپرسییەوە ئەو مافە زەوتكراوە بەدەست بێنێتەوە .هەرێمی كوردستان كە هەر سێ‌ رەگەزی سەرەكی خەڵك ، هەرێم و دەسەلاتی سیاسی هەیە دەتوانێت بە پشت بەستن بە پرەنسیپی مافی بڕیاردانی چارەنووس كە پرەنسیپەكی ئێلزامی یاسای نێودەوڵەتیە دەوڵەتی كوردستانی سەربەخو رابگەهینێت. و سەبارەت بە دان پیدانانی ولاتانی تر بە دەوڵەتی كوردستان دەگەرێتەوە سەر ئەوەی كە ئایا دەوڵەتی كوردستان تا چەند لە گەڵ بەرژەوندییەكانیان دەگونجێت تاكو دانی پیدابنێن یان خود نا. بەلام هەروەكو باسمان كرد ئەگەر دەوڵەتێك دان بە دەوڵەتی كوردستان نەنێت ئەوا تەنها كاریگەرییەكەی لە سەر دروستبوونی پەیوەندی دەبێت نەك خودی دروستبوونی دەوڵەتی كوردستان. بەلام زورجار لە میژوودا دەبێنین كە دەوڵەتێك دامەزراوە ولاتانی تر نەك تەنها دانی پیدا نەنراون بەڵكو لە دژی ئەو دەوڵەتە ڕاوەستاون بەلام دواتر كە ئەو دەوڵەتە بووە ئەمرێكی واقیع كە قابیلی ئینكار نەبێت دواتر هەڵویستیان گوریوە و نە تەنها دانیان بەو دەوڵەتە ناوە بەڵكو پەیوەندی بە هیزیانیش لە گەڵ ئەو ولاتە دروستیان كردووە.هەر بۆیە ئەگەر هەرێمی كوردستان ، دەوڵەتی سەربەخو رابگەهینێت و ببێتە ئەمری واقیع ، ولاتانی تریش ناچار دەبن ئەم واقیعە قەبولی بكەن بە تایبەتی لە بارودوخی ئێستادا هەرێمی كوردستان بووە ناوچەیەكی بە هیز بو دابین كردنی ئاسایش نێودەوڵەتی و هیچ مەترسیەك بو هیچ ولاتێك نییە بەڵكو بووە هۆكارێكی خێر بو ولاتانی تر بە تایبەتی ولاتانی دراوسێ‌ وەكو توركیا و ئیران . بەلام ئەوە دەبێت لە بیرمان بێت كە دروستبوون دەوڵەت شتێكە و بەردەوام بوونی دەوڵەت شتێكی دیكەیە دەبێت بزانێن بەو بارودوخەی هەرێمی كوردستان ئەگەر بێت و دەوڵەتی سەربەخو رابگەهێنیت تا چەند دەتوانێت بەردەوام بێت ئەوەش دەگەرێتەوە سەر باردودوخی ئابوری و سیاسی و ناوخۆیی هەرێمی كوردستان و پەیوەندیان لە گەڵ ولاتانی تر بە تایبەتی ولاتانی دراوسی كوردستان.

بارزانی نەمرٍ شۆرشی ئەیلوولی قوربانی خاكی كەركووك و كورد وكوردستان كرد ، لە بستێك خاكی كوردستان خۆش نەبوو . ئێستاش پێشمەرگە كوردستان بە سەرۆكایەتی بارزانی دوای بەخشینی زیاتر لە 1700 شەهید نەخشەی كوردستانی دیار كردووە و هیچ جۆرە پیلانگێرییەكی ناوخۆیی و دەرەكی ناتۆنێت پاشگەرز ی بكاتەوە ..بەهۆی خەبات و تێكۆشان و بەرخودان و قوربانیدانی دەیان ساڵی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتی بارزانی نەمر و ئەمڕۆش سەرۆك مەسعود بارزانی بۆ وەدی هێنانی مافەرەواكانی گەلەكەمان و یەكرێزی وتەبایی گەلی كورد، كە نمونەشی ئازادی و سەربەخۆیی ویەكرێزی وتەبایی ئەمڕۆی كوردستانە لەسایەی سەرۆك بارزانی دا.
ئەو هەڵمەتە ستەمكارانەی دژی پارتی دیموكراتی كوردستان و بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكرێت، ئەمە سەرەڕای بەشداریكردنی هەمووان لە حكومەت و لە بڕیارداندا، كە ئەمەش دەبێتە هەڕەشە لەسەر سەرجەم ئەو سەركەوتنە سیاسییانەی گەلەكەمان لە ماوەی رابردوودا بەدەستی هێناوە. پێویستە یەكڕیزی نێوماڵی كورد لە پرسە نیشتمانییە چارەنووسسازەكاندا و لە كاتێكدا كە كوردستان رووبەڕووی دوژمنكارییەكی دەرەكی بۆتەوە، هێڵی سوور بێت و قابیلی پێشێلكردن نەبێت، كە بەڕاستی ئەمەش پێچەوانە نییە لەگەڵ بوونی جیاوازی لە تێڕوانین و ئاڕاستەكان و سروشتی ئەو رێگاچارانەی بۆ چارەسەركردنی كێشە سیاسی و دارایی و ئابوورییەكان دەخرێنەڕوو. ئاستی نیشتمانپەروەرێتی هەر لایەنێك و دڵسۆزبوونی بۆ كێشەی سەرەكی گەلەكەمان پێوەندیەكی بەتینی بە ئاستی پابەندبوونی بە یەكڕیزی نێوماڵی كورد لە بەرامبەر مەترسی و هەڕەشە و دەستدرێژییە دەرەكییەكاندا هەیە.

تەنیا میللەتی كورد بریار لە سەر سەربەخۆیی وئاڵا و چارەنووسی خۆی دەدات .. میللەتی كورد بەدرێژایی مێژوو هەزاران قوربانیی بەخشیی تا خاك ونیتشمانەكەی تا بەئەمرٍۆ لە ژێر چەنگی داگیركەران رزگار بكات، ئێستا ئیتر ئەو كاتە بە سەر چوو كە چیتر كوردستان بگەرێتەوە باوەشی داگیركەران و میللەتی كورد خۆی بریار لە سەر ئایندە و چارەنووسی خۆی دەدات . \كەركووك شارێكی كوردستانییە و ئاڵای كوردستانیش سیمبول و هێمایە نەك تەنیا بۆ كورد، بەڵكو بۆ تەواوی ئەو نەتەوەو پێكهاتە جیاوازانەش كە لە كوردستاندا دەژین و دەبێت هەڵكردنی ئاڵا ببێتە هۆكاری پتەوكردنی پێكەوەژیان و برایەتی و لێبووردەیی نێوان تەواوی ئەو پێكهاتانە، وەك بەرێز پارێزگاری كەركووكیش دوای بڕیاری ئەنجومەنی پارێزگا ئاماژەی پێكرد، بەتەنیا كورد دەنگی بۆ بڕیاری بەفەرمی هەڵكردنی ئاڵای كوردستان نەداوە، بەڵكو توركمان و عەرەب و كلد و ئاشووریش دەنگیان بەو بڕیارە داوە، بەڵام ئەو لایەنە سیاسییانەی توركمان و عەرەب كە دژی ئەو بڕیارە راوەستاونەتەوە، هێندەی لە ژێر كاریگەریی هێزێكی دەرەكیدا ئاراستە دەكرێن، هێندە بۆ بەرژەوەندی پێكهاتەكانی خۆیان هەنگاو هەڵناگرن، بۆیە دژایەتیكردنی ئەم بڕیارە هیچ كاریگەرییەكی ئەوتۆی نابێت و بڕیارەكە دەبێتە ئەمری واقیع، هەروەك چۆن لە كۆتایی نەوەدەكانی سەدەی رابردوو كاتێك بەڕێز كاك مسعود بارزانی ئاڵای كوردستانی هەڵكرد، خەڵكانێكی زۆر دژایەتی خۆیان بۆ ئەم بڕیارە دەربڕی كە لەناویاندا حزبی سیاسیی گەورەش هەبوون، بەڵام وەك بینیمان بڕیارەكە بووە ئەمری واقیع هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لەهەموو لایەكەوە بە ئاسایی وەرگیرا، بۆیە ئەم بڕیارەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووكیش دەبێتە ئەمری واقیع و هەروەها گەڕانەوەی كەركووكیش دەبێتە ئەمری واقیع لەبەر ئەوەی كەركووك خۆی بەشێكە لە كوردستان و هەرگیز لێی جیانابێتەوە و میللەتی كورد پشتیوانی هەنگاوەكانی سەرۆك بارزانییە بۆ گەیشتن بە كەناری ئارٍامی و سەربەخۆیی كوردستان بە یەكجاریی ..
Top