كاروانێك به‌ره‌و نوێ بونه‌وه‌ی ئه‌ندێشه‌ی لاوان
May 29, 2017
وتار و بیروڕا
قۆناغی ژیاری مرۆڤایه‌تی ئه‌وه نیشان ئه‌دات ئه‌ركێكی سه‌خت و دژوار كه‌وتۆته سه‌رشانی ئه‌م توێژه،تاوه‌كو دواجار شارستانیه‌تێكی مه‌زن و به‌ها دار بونیاد بنێنن باشترین نمونه‌ش بۆ ئه‌مه (په‌یامبه‌ران ،روناكبیران ،هونه‌رمه‌ندان ، كرێكاران .............هتد).
ئه‌و توانا‌و وزه‌یه‌ی له‌لاوان به‌دی ده‌كرێت له كۆی قۆناغه‌كانی مرۆڤ به‌م شێوه‌یه نیه، چونكه له‌توانایان داهه‌یه رووبه‌رووی قورسترین گرفته‌كانی ژیان بوستنه‌وه به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه زۆرن وه‌ك رۆڵی لاوان له شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلول و شۆڕشی گوڵانی پێشكه‌تن خوازی نیشتیمانی و ڕاپه‌رینی به‌هاری ساڵی 1991و رووبه‌رووبونه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش به سه‌رۆكایه‌تی (رێزدار سه‌رۆك بارزانی)، ئه‌مانه‌ش هه‌مووی ئاماژه‌ی روونن له‌سه‌ر توانای لاوان بۆ پێشخستنی كۆمه‌ڵگه هه‌ر بۆیه ده‌بینین باوكی رووحی نه‌ته‌وه‌ی كورد (بارزانی نه‌مر) فه‌رمویه‌تی"لاوان شورای پۆڵاینن له‌گشت شۆڕش و ڕاپه‌رینێك دا".
مه‌به‌ست له‌گه‌نج بوونی مرۆڤ ته‌مه‌نێكی دیاری كرا‌و نیه، به‌ڵكو هێزو توانای هه‌ر تاكێكه پێشكه‌شی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی ده‌كات و كارلێكیِكی هاوچه‌رخانه‌ی لێبه‌دی ده‌هێندرێـت و گه‌نج بوونی مرۆڤ دیاری ده‌كات ئه‌م لێكدانه‌وه‌یه‌ش راست و گونجاوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ماهیه‌تی لاوان یه‌ك ئه‌گرێته‌وه، له‌هه‌مان كاتدا بۆ تێگه‌یشتن له گه‌نجیه‌تی مرۆڤ پێویسته سه‌یری شێوه‌ی مامه‌ڵه‌كردن و ده‌هاویشته‌كانی بكرێت به‌بێ ره‌چاو كردنی كاریگه‌ریه لاوه‌كیه‌كان.
زۆربه‌ی جار خه‌ون و خه‌یاڵی هه‌ر تاكێك له‌ته‌مه‌نی منداڵیه‌وه گه‌ڵاڵه ئه‌بێت باشترین قۆناغیش بۆ به‌كردار كردنی ته‌مه‌نی لاویه‌تی یه.به‌و مه‌رجه‌ی زه‌مینه سازی بكرێت بۆ گه‌یشتن به‌ئامانج، نه‌وه‌ك له‌لایه‌ن پیره‌كان به‌ربه‌ستیان بۆ درووست بكرێت هه‌روه‌كو فه‌یله‌سه‌فی ئه‌لمانی نیچه ده‌ڵێت:"پیره‌كان به‌خیلی به گه‌نجه‌كان ده‌بن".
هه‌ر ڕه‌وتێكی نوێ له‌سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگه‌كان دا به‌بێ توێژی لاوان ئه‌سته‌مه سه‌ربگرێت و ئامانجی خۆی بپێكێت، سه‌باره‌ت به‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیش به‌شێكی زۆری له توێژی لاوان پێك دێت باشتر وایه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌لی كاریان بۆ بره‌خسێنێت له‌هه‌ردوو كه‌رتی گشتی و تایبه‌تی به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ده‌رچووی زانكۆ و په‌یمانگاكانن له‌هه‌مان كات دا كاربكرێت بۆ ئه‌وه‌ی گۆش بكرێن به هه‌ستی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ی بۆئه‌وه‌ی سودیان لێوه‌ربگیرێت بۆ پێشكه‌وتنی كوردستان، ئه‌وه‌ی ده‌مێته‌وه له‌سه‌ر توێژی لاوان پێویسته له‌م قۆناغه دا ته‌واوی توانیان بخه‌نه گه‌ر بۆ پاڵپشتی كردنی رێزدار (سه‌رۆك بارزانی ) له‌پێناو سه‌ربه‌خۆی كوردستان و گه‌یشتن به كه‌ناری ئارامی، چونكه له‌بیر نه‌كه‌ین هه‌ر یه‌كێك له‌ئێمه بێ نیشتیمان له ژیانێك دا ئه‌ژین دوور له‌خۆشگوزه‌رانی و شكۆمه‌ندی.