دوزی ڕەوای کورد و بیری ڕەگەزپەرستی دەوڵەتە سەردەستەکانی ڕوژهەڵاتی ناوەڕاست

دوزی ڕەوای کورد و بیری ڕەگەزپەرستی دەوڵەتە سەردەستەکانی ڕوژهەڵاتی ناوەڕاست
کورد وەک نەتەوەیێکی بەشخوراو لە دەڤەری ڕوژهەڵاتی ناوەڕاست سەدان ساڵە لە لایەن دەوڵەتە سەردەستەکانی ناوچەکە لە ژێر هەڕەشەی لە نێوچوون دابووە و لە نێوچووندایە تا بە ئەمڕو و هیچ ئاماژەیێکی ڕونیش نیە کە هەڕەشەکانی سەر دوزی ڕەوای نەتەوەکەمان کوتایی پێ بێن ،
چۆنکە ئەقڵیەتی ڕەگەزپەرستی نوخبە سیاسیە دەستەڵاتدارەکان بەردەوامە و لە داهاتوش دا بەردەوام دەبێت و ئاسان نیە ئەقڵیەتێکی سیاسی کە لە سەر بنەمای بیری ناسیونالیستی بونیاد نرابێت بە ئاسانی گۆڕانکاری بەسەردابێت و بتوانێت نەتەوەی غەیری خوی قەبوڵ بکات و دان بە ماف و داخوازیە ڕەواکانی دابنێت .
بویە ێێمەی کورد نابێ چاوەڕێیی ئەوەبین کە دەوڵەتە داگیرکارەکانی کوردستان دان بە مافە ڕەواکانی ێێمەدا بنێن لە کاتی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخوی کوردستاندا.
ئەگەر لە قوناغەکانی مێژوی سیاسی ناوچەکە وورد ببینەوە مێژووی سیاسی ناوچەکەمان ئەوەمان پێ دەڵێت کە لە هەر قوناغێکدا سیستەمێکی جیهانی بوونی هەبووە وهەیە بە پێی بەرژەوەندییەکانی خوی جیهانی بەڕێوە بردووە واتە به رژەوەندی دەوڵەتە زلهێزەکان بڕیاری سەرەکی سیستەمی جیهانی بووە لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندی دوڵەتە زلهێزەکانی دونیا بونمونە سەرکەوتنی کۆڵونیالیزمی ێنگلیز و هاوپەیمانەکانی لە شەڕی یێکەمی جیهاانی لە ساڵی ۱۹۱۸ ز ئەوان بڕیادەری سەرەکی بوون لە سەر گوڕینی نەخشەی جوگرافی سیاسی ڕوژهەڵاتی ناوەڕاست کە ئەنجامەکەی بە دابەش کردنی میراتی ێیمبڕاتوریەتی عوسمانی بە سەر خویاندا لێکەوتەوە و چەندین دەوڵەت نەتەوەیان دامەزراند بە پێی بەرەوەندییەکانی خویان واتە بەرژەوەندی ئەوان لە سەرەوەی هەمو پرەنسیب و بەها ێینسانی و ئەخلاقییەکاندا بووە و بێجگە لە باڵا دەستکردنی ێیڕادەی سیاسی تورک و عەڕەب و عەجەم هیچ حسێبێکیان بو نەتەوەکانی تر نەکرد ونمونەی هەرە زیندوش نەتەوەی کورد لە ناوچەکەدا کە هیچی کەمتر نەبوو لە نەتەوەکانی دیکە .
شایانی باسە سەرباری ئەوەی کە دوزی کورد گەمارو درا لە هەمو لایێکەوە بەڵام بەهۆی ئەوەی کە کورد خاوەن دوزێکی ڕەوابوو دەستی لە سەر دەست دانەنا و ئەو غەدرەی کە لێیکرا بوو لە سەرئاستی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی ڕەتکردوە و لە خەبات و تێکوشاندا بەردەوام بوو لە پێناو گێڕانەوەی مافە ڕەواکانی خوی و باجێکی یەکجار زوریشی دا لەم پێناوەدا بەڵام ئەو کات کورد دوژمنی زوور بوون و دوست و هاوپەیمانی کەم ، ئەمە وایکرد کە دوزی کورد ڕوبەڕوی غەدرێکی سەد ساڵە ببێتەوە و هەتا ئەمڕوش نەتوانێت ببێ بە خاوەن کیانێکی سیاسی سەربەخو بە خوی .
کورد وەک نەتەوە هەر لە سەرەتای دامەزراندنی دەوڵەتە نەتەوەییەکان بوبە قوڕبانی هەردوو سیستەمی جیهانی واتە سیستەمی هاوپەیمانان بە ڕێبەرایەتی کوڵونیالیزمی ێنگلیز و سیستەمی دوو جەمسەری بە ڕێبەرایەتی یەکییەتی سوڤییەتی جاران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا تا سەرەتای ساڵانی نەوەدەکان و سەرهەدانی سیستەمێکی جیهانی نوێ.
لێرەدا چەندپرسیارێک پێویستە لە خومان بکەین ئەویش ئەوەیە کە سیستەمی نوێی جیهانێ چی پێبووە بو دوزی کورد تا ێیستا؟ پەیامی کورد چیبووە لەقوناغی ئەمڕودا ؟
ئایا کورد تا چەند توانیوییەتی وەڵامی ئەم قوناغە بداتە وە ؟ ئەمڕو لە کوێی هاوکێشە سیاسیەکانی جیهاندا خوی دەبینێتەوە؟
وەرچەرخانی سیاسی کە لە کوتایی ساڵانی هەشتاکان هاتە ئاراوە لە ڕاستیدا پەیامێکی ڕون و ئاشکرای لە گەڵ خویدا هێنا پەیامی دیموکراسی ،ئازادی،مافەکانی مروڤ،سەرهەڵدانی ئەم سێ چەمکە خوی لە خویدا زە مینەیێکی ئەوتووی سازکرد بو بە هێز کردنی سەروەری نەتەوە بێ دەوڵەتەکان و لاوازکردنی سەروەری دەوڵەتە دیکتاتورەکان و توتالیتارەکان کە ئەمەش هێدی هێدی ڕێککەوتننامەی شومی سایکس بیکوی خستە ژێر پرسیارەوە و بەرژوەندییەکانیش گۆڕانکارییان بەسەر داهات
چۆنکە ئەقڵییەتی دیکتاتوری و شمولی ناوچەکە هۆکارێکی سەرەکی بوو لە تەشەنە کردنی بیری توند ئاژوو و بە هێز بوونی تیروریزمی نێودەوڵەتی لە ڕوژهەڵاتی ناڤیندا کە هەتا کو ێیستا مروڤایەتی نەیتوانیوە خوی لێ ڕزگار بکات و ئەوەی ئەمڕوش ێێمە بە چاوی خومان دەبینین لە ئاکامی بیری سیاسی ڕەگەزپەرستی و شوفینیەوە هاتوتە کایەوە کە هەمو جیهان بە دەستییەوە دەناڵێنێت و کوردیش پشکی شێری بەرکەوتووە لە سەد ساڵی ڕابردووە هەتا کو حالی حازر. .
کورد لە باشوری کوردستان هەر لە سەرەتای ساڵانی نەوەدەکان دەرفەتی بو ڕەخسا بو یێکمین جار بتوانێت خوی خوی بە ڕێوە ببات و سەرەڕای هەمو کوسپ و کەمو کوڕییەکان سەرکردایەتی سیاسی کوردستان توانی هەنگاوی باش بهاوێژێت و هێدی هێدی دوزە ڕەواکەی لە ڕوی سیاسی و ئابوری و دیبلوماسی و کولتوری ئەمنی و هتد چەند بباتە پێشەوە و بو جیهان بسەلمێنێت کە گەلێکە لەم بەشەی کوردستاندا شایستەی ئەوەیە پشتگێری لێ بکرێت
چۆنکە ئەزمونی هەرێمی کوردستان توا
نی سیمایێکی جوان و شارستانی پیشانی هەمو دونیا بدات بە تایبەت لە ڕۆی پێکەوە ژیانی ئاشتییانە و چۆنیەتی مامەڵە کردن لە گەڵ دوڵەتە هاوسنورەکانی خوی وناوچەکە و جیهان و هاوسەنگیی ڕابگرێت لە سەر ئاستی ناوخویی و دەرەکی دا و ڕوڵێکی سەرەکیش ببینێت لە بونیتنانەوەی عیڕاقی دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعسی گۆڕ بەگۆڕ ولە سەروی هەموشیانەوە شکاندنی هەیبەت ئستوڕەی وەحشیترین ڕێکخراوی تروریستی داعش.
بەداخەوە دەستەڵاتێ نوێی عیڕاقیش هەمان عەقڵییەتی ڕژیمە سیاسیەکانی پێش خوی پەیڕەو کرد لە دژی گەلی کوردستان و تا ێیستاش بەردەوامن لەسەر نەهجی ڕەگەزپەرستی و دژایەتی ئەزمونی هەرێمی کوردستان دەکەن لە هەمو ڕۆیێکەوە و نەک هەر ئامادە نەبون ماف و داخوازییەکانی گەلەکەمان دانی پێدا بنێن بەڵکو هەرێمی کوردستانیان لە ڕوی سیاسی و سەربازی ئابوری ودارایی و دیبلوماسی گەمارو دا هەمو هەوڵێکیشیان دابو ڕوخاندنی ئەزمونی هەرێمی کوردستان وەک هەرێمێکی فیدڕاڵی کە لە ڕوی دەستورییەوە بەشێک بووە و بەشێکە لە خودی خوی کەواتە گەلی کوردستان مافی خویەتی هەوڵ بدات خوی لە ئەقڵیەتی سیاسی ڕەگەزپەرستی عیڕاق ڕزگار بکات و بە پێی دەستوری هەمیشەیی بڕیار لەسەر چارەنوسی خوی بدات کە لە دیباجەکەی بە ڕونی ئاماژە پێکراوە.
لە کوتایی دا دەگەینە ئەم ئەنجامە ئەمو هەرێمی کوردستان پێگەیێکی بە هێزی هەیە و قوناغیش گۆڕاوە و دەرفەتیش لە بارەو دوزەکەشمان هەنگاو زور باشی بڕیوە و خەریکە بەرەو پڕوسەی ڕیفڕاندوم بو سەربەخویی هەنگاو دەنێیین و ئەمەش بە ئاسانی دروست نەبووە بەڵکۆ بە هەوڵی دڵسوزان و نیشتیمان پەروەران و پێشمەرگە قارەمانەکان لە لایێک و لە لایێکی تریشەوە هەوڵە دیبلوماسی و سیاسی وئەمنی وسەربازییە سەرکەوتووەکانی ڕێزدار بارزانی لە سەر ئاستی دەرەوە و ناوەوەدا بووە وەبو سەرخستنی پڕوژەی سەربەخویی یەکڕیزی و یەک هەڵوێستی گەلەکەمان زەرورە بەهەمو بیروڕا سیاسی،ئایینی،نەتەوەیی جیاوازەوەوەک هوکاری سەرەکێ سەرکەوتنی گەلەکەمان و گەشتن بە مەقسەدی کوتایی.
Top