كۆتایی دنیا

كۆتایی دنیا
کۆتایی دنیا ئەوکاتەیە کە دێوەزمە بە فریشتە دەکرێ و سەربڕاو بۆ سەربڕ دەگریا، خیانەتکار بە ناسنامەی ساختە دەچێتە پێشبڕکێی شۆڕشگێڕان و جوانیەکانی خەڵک لە ناشیرنی خۆیدا وێنا دەکات، چەتە و رێگر دەبێتە پێشقەتاری کاروان، تاوانکار بە فرمێسکی درۆیین و هاتوهاوار بۆ ئاسوودەیی و بەختەوەی سبەینێ، مێژووی دوێنێی پڕ کارەساتی خۆی لە خەڵک دەشارێتەوە.
Top