کاک نێچیرڤان باڵیۆزی ئاشتی یە..

کاک نێچیرڤان باڵیۆزی ئاشتی یە..
لە دوای کۆچی دوایی کاک نەوشیروان مستەفا ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لە ۱۹/۵/۲٠۱۷ کۆچی دوایی کرد ..لە بەڕێوەچونی پرسەکەیدا بابەتگەلێک ڕوویاندا بوونە مایەی مشتومڕو لێکدانەوەی جیاوازی لێکەوتەوە..بەتایبەت پاش ئەوەی هەریەکە لە سەڵاحەدین بەهادین و حاکم قادر پرسەنامەیان خوێندەوە. هات و هاواری هەوادارانی ئەو حیزبە بویە مایەی نیگەرانی و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی سەرقاڵ کردبوو..ئەمە لە لایەک لە لایەکی دیکەش بەشداری نەکردنی شاندی پارتی لە مەراسیمی بە خاک سپاردنەکە جێگەی پرسیاری زۆر کەسی دیکە بوو..بەڵام سەردانەکەی جەنابی کاک نێچیرڤان و دانانی تاجە گوڵینە دبلۆماسیەتی ئەم پیاوەی زیاتر سەلماند..ئاخر زۆر کەس بونە شرۆڤەکارو حەزیان لەوە بوو پارتی بەشداری نەکات .بۆ ئەوەی ماوەیەک تەحلیل و تەفسیر بکەن و خۆیان ئاسا چۆنیان بوێت وا شەن و کەوی بکەن..
بەڵام ئەو وتانەی کاک نێچیرڤان لەسەر گۆرەکەی کاک نەوشیروان پێشکەشی کرد بویە مایەی ڕەوینەوەی گرژیەکان ومایەی ئومێدە..
کارزان سلام
Top