سەروەریەکە بۆ کێیە؟

سەروەریەکە بۆ کێیە؟
کاتێک دکتۆرێک، یان ئەندازیارێک، تەنانەت فەیلەسوفێک دەردەکەوێ و خەڵکانێک لە بەهرە و داهێنانەکانی سوودمەند دەبن، سەروەی پێگەیاندنی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو مامۆستایەی لە پۆلی یەکەمی سەرەتایی یەکەم وانەی داوەتێ و یەکەم ئامۆژگاری کردووە, چونکە ئەو وانەیە بەرچاوی روون کردۆتەوە و ئامۆژگاریەکەش کلیلی کردنەوەی دەرگای چوونە ناو دونیای زانستی بە روودا کردۆتەوە, خۆ ئەگەر قوتابیەکە لە کاتی چوونە ناو دونیای زانست چاوی نووقاندبێ و کلیلەکەی سەرەوبن بەکار هێنابێ، ئەوا هۆکاری فاشیل بوونی ئەوە بووە کە لەگەڵ مامۆستاکەی راستگۆ نەبوو.
کاتێکیش شۆڕشگێڕێک یان وڵات پەروەرێک لە قوتابخانەی نیشتیمان پەروەری پێشەوایەکی کاریزما یەکەم وانەی شۆڕشگێڕی وەردەگرێ، کلیلی وڵات پارێزی دەدرێتە دەست و پێویستە بەهرەی بەگژدا چوونەوەى ستەمی چەوسانەوەی سەر نەتەوەکەی فێر بێ، جا ئەگەر قەتابیەکە توانی شۆڕشگێڕی و وڵات پەروەری خۆی بسەلمێنێ، ئەوا سەروەریەکە بۆ کاریزما نیشتیمان پەروەرکە دەگەڕێتەوە، خۆ ئەگەر لە رێڕەوی شۆڕشگێڕی لایدا و وڵات پەروەری نەکردە ئامانجی دوور و نزیکی، ئەوا هیچ لە کاریزمایی و وڵات پەروەری کەسی کاریزما کەم نابێتەوە، چونکە ئەو کەسە شایانی ئەوە نەبووە لە قوتابخانەی شۆڕشگێڕی پەند وەربگرێ و لە کاریزمایی و وڵات پەروەری کەسی کاریزما بەهرەمەند بێ.
Top