(سەردانێکی دەووڵەتمەدارانە)
May 23, 2017
وتار و بیروڕا
پارتی وەک هێزێکی سیاسی کە(۷۰)ساڵە لەگۆڕەپانەکەدا بونی هەیە ووردترو لەدۆخەکە دەگات و مامەڵەی لەگەڵ دا دەکات نەک وەک ئەوەی پێی خۆشە،بزووتنەوەی گۆڕانیش کەهێزی دوهەمە لەڕووی بەدەستهێنانی کورسی پەڕلەمانیەوە توانی دۆخەکە وەک ڕۆژی ناشتن و بەخاک سپاردنەکە نەهێڵێت و بێتەوە سەرخۆی.
پارتی واقیعترین مامەڵەی لەگەڵ ئەم پرسەی کۆچکردوداکردوە هەرزوو سەرۆک بارزانی و سەرۆکی حکومەت و مەکتەبی سیاسی پرسەنامەو هاوخەمیان بۆبنەماڵەو حیزبەکەشی دەربڕی لەسەر ئاستی گشتیش کەوادیرو ئەندام و دۆست ولایەنگرانی پارتی لەتۆڕەکۆمەڵایەتیەکان و لەسەر ئاستی شەقامیش هاوخەمی ودڵتەنگی خۆیان ڕاگەیاندوو مامەڵەیەکی جوان و ڕەوشتی ڕێبازی بارزانی باوکیان پیشانی هەموو لایەک دا.
سەردانی ئەمڕۆی سەرۆکی حکومەت بەشێوە دەوڵەتمەدارییەو لەسەر ئەو ئاستە بەرزەی حیزبەکەی دووپاتی ئەو ڕاستیەی کردەوە کە پارتی و خودی سەرکی حکومەتیش دەوڵەتمەدارانە مامەڵەیەکی پڕشکۆیان لەگەڵ کۆچی دوای و پرسەی ڕەوان شاددا کردوەو ئەم سەردانەش سەرە ڕای هەندێک دەنگی نەشاز بەڵام پڕوپڕبوو لەشکۆو عەقڵیەتی حوکمڕانی و دەووڵەتمەداری بۆیە ئومێدی زۆری لێدەکرێ خاڵی لێک نزیکبونەوەو دانوستان و گفتوگۆی ڕاستەوخۆی نێوان ئەم دووهێزەبێت و کۆتای بەو گرژیانە بێنێت کەهەیەو هەموومان پێکەوەو بەیەک دەست و یەک دەنگ بچین بەدەم پرۆسەی ڕیفراندۆم و سەربەخۆییەوەو بەدەنگێکی بەرز بڵێین بەڵێ بۆ سەربەخۆی.