دوا وێستگەی دەوڵەتمەدار ،رەنگدانەوە لە رێبازی بارزان بوو
May 23, 2017
وتار و بیروڕا
یەكەم: سەردانی سەرۆكی حكومەت بۆ گردی زەرگەتە و دانانی تاجەگوڵینە لەسەر گۆری نۆشیروان مستەفا،دووپاتكردنەوەی ئەو رەفتار و كردارە پەسەندەیە كە، یەكە بە یەكەی ئەندام و لاینگرانی پارتی بووە،و سەرچاوەكەی بۆ ئەو ئەخڵاق و نەریتە دەگەرێتەوە كە تێیدا پەروەردە كراون ئەویش بارزان بە مانا مەعنەویەكەیەتی و خۆی لە خۆیدا بناغەیەكی عیرفانی هەیە،
دووەم:ئەوە پەیامەكی تری بەدواوە بوو ئەوەش ئەو راستییەیە كە ئەگەر ئێمە لە كارو سیاسەت و بیركردنەوەمان جیاوازو ناكۆك بین بەڵام لە كاتی روودانی هەر رووداوەكی كۆمەڵایەتی یان سروشتی پاڵپشت و هاوكاری یەكتر دەبین.
سێیەم:رای جیاواز لە گەڵ بزوتنەوەی گۆران و رێكخەرەكەی بە مانای رەد كردنی هەموو كارە ئەرێنییەكانی وەكوو ئەوەی كە لە ووتارەكانی رەنگی دایەوە نییە و لە هەمان كاتیش ئەرێ كردنی راییە جیاوازەكان و دان پێدانان بە هەموو ئەو سیاسەتانە نەبووە كە بزوتنەوەی گۆران هەیبووە .
چوارەم:كاتێك كە سەرۆكی حكومەت دەلیت لە پێناو باوەڕەكانی خۆیی كاریكردووە، رێز لە رای جیاوازی خۆی دەگرێ، و ئەوەش ئاماژەیەكی روونە بە سەردەمی بەرەی كوردستانی كە سەرەرای رای جیاوازی هەموو لایەنەكان یەك ئامانج كۆیانی كردەوەئەوەش بەرەنگاربونەوە دژی سیاسەتەكانی بەعس بوو و لە كاتی ئێستاشدا دەبیت هەموو لایەنەكان لە پێناو بە دی هاتنی ئەو راستییە كۆببنەوە ئەویش كار بۆ ریفراندۆم و سەربەخۆیی گەلی كوردستانە و ناكرێت كێشەو ململانێیە ناو خۆییە كان ببنە قوربانی ئەو هەدەفەی كە كورد هەیەتی و زیاتر لە سەدەیەكە كە خوێنی بۆ دەرێژیت.