گەر كورد خۆی نەبێت ، عێراقی شۆڤێنیزم هیچ دان بە مافی سەربەخۆبوونمان نانێت..

گەر كورد خۆی نەبێت ، عێراقی شۆڤێنیزم هیچ دان بە مافی سەربەخۆبوونمان نانێت..
سەرەرایی ئەوەی زۆربەی ئەو لایەن و كەسایەتییانەی كە لە ژێر سایەی كورد حەسانەوە و درێژەیان بە خەباتی دژە دیكتاتۆرییەت دا ،بەڵام ئێستا بەداخەوە خۆیان و هەر تاكیان بۆتە دیكتاتۆرێك و دژی مافەرەواكانی كورد وەستاونەتەوە.گشت سەركردەكانی عێراق بە راست و چەپیانەوە بە سوونە و شیعەوە، كەوتوونەتە دژایەتییەكی ئاشكرا، لە ئاست نەتەوەی كورد، یا باشتر بڵێم رووی راستەقینەی عەرەبی دوای سەدامی بۆ كورد ئاشكرا كرد، ئەو بابەتە هەستیارانەی كە شیعە و سوونە و باقی پێكهاتەكانی عێراقی لێك دوور خستۆتەوە، ئێستا بابەتی رێفراندۆمی نەتەوەی كورد لە باشوور، هەموویانی لە یەك نزیك كردۆتەوە. عەرەب هەرگیز ئامادە نین بچووكترین مافی نەتەوەی كورد دابین بكەن، بۆیان بڵوێت ئەوەی هەشمانە لەدەستمان دەهێننە دەرەوە.لە قسەی بەرپرسە بالاكانی عێراق، هەڕەشە و مەترسیم بەدی كردووە، پرسیارە جددیەكە ئەوەیە، بەڕاستی سەركردایەتی سیاسی كوردستان گشت بابەتەكان و مەترسییەكان و هەڕەشەكانی پشت قسەكانی عەبادی و حەكیمیان تاو وتوێ كردووە یا نە؟ئەوانەی دژی ریفراندۆمن باش لێ حاڵی نەبوونە و دۆخەكەیان بە باشی نەخوێندۆتەوە" ئەم وتەیەی سەرۆكی هەرێم، رەدێكی هێمنانە و سیاسییانە بوو، بۆ هەموو سەركردە و شەقامی عەرەبی و وڵاتانی هەرێمی بە تایبەتی ئێران.سەرۆك بارزانی هیچ كات لە بریاردان لە ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی پاشگەز بوونەوە نییە لە بڕیاری ریفراندۆم، هەرچەندە سەركردە سیاسییە عەرەبەكان لە رێگەی هەندێك لایەنی سیاسی كوردییەوە بییانەوێت گوشار دروست بكەن، تا ئەو پڕۆسەیە سەرنەگرێت، یا بەهۆی وڵاتانی هەرێمی و كارتی ئابووری و هەڕەشەی سەرباز بیانەوێت، ئەوە هەوڵەكانیان بێ ئاكام دەبێت و بڕیاریكەو دراوە ئیتر پەشیمان بوونەوەی بۆ نییە.دەمێكە كاتی ئەوە هاتووە، بڵێن كورد و عەرەب و فارس و تورك هەرگیز نابنە برا، عێراقی شیعە و سوونە پیرۆزی خۆتان و بیری شۆفێنیزمان بێت، عێراقێك تەنها كوشتن و برین و خاپووركردن و ئەنفال و جینوسائیدی تێدا بكرێت، بۆ عەرەب باشە، لەبەر ئەوەی عەرەب نازانێت مانای ژیان چییە، بۆیەش بە درێژایی مێژوو لەسەر ناو و مەزهەب و نەتەوە مرۆڤیان كوشتووە. بەلێ بۆ رێفراندۆم.
با تەنیا یەك پرسیار لەخۆمان بكەین كە بۆ چی و چ هاوبەشییەكمان ماوە كە لە بەغدا بین ، چ هاوبەشییەكمان ماوە ، گەر شەرٍی داعشە ، باشە ، ئیتر ئەوا كۆتایی هات ، ئیتر بۆ هەتا هەتایە ماڵئاوا .. بەغدا گشت بەرپرسە بەرزەكانی كوردی دورخستەوە ، مووچە و قووتی خەڵكی بری ، لە كاتە هەستیارەكاندا چەك و تەقەمەنی نەنارد بۆ پێشمەرگەی كوردستان . بە روون و ئاشكرا پێمان دەڵێن كە برۆن جیا بنەوە و نازانم ئیتر چارەوانی چین .. بەداخەوە حکومەتە شۆڤینیەکەی عیراقی نوێ‌ کە ئەوە بۆ یەکەم جارە بڵێم شۆڤێنی چونکە سەلماندی شۆڤینیە بەرامبەر بە ئیرادەی گەلی کورد لە پرۆسەی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی.. بەداخەوەش بۆ سەرۆک کۆمارە کوردەکەی عیراق کە نقەی لێوە نایەت بەھۆی ئەوەی سوێندی خواردووە یەکپارچەیی عیراق لە عەردوعاسمان بپارێزێ‌ لە ھەمان کاتدا ئیمتیازات و مووچە زەبەلاحەکەشی بێ‌ سوێند خواردن بپارێزێ‌.ئەوە جگە لەوە ھەندێ‌ لەو کوردانەی کە مووچەی خەیاڵیان لە بەغدا ھەیە.. ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان لە بەرژەوەندی ئەواندا نیەو دەڵێن جارێ‌ کاتی ئەو پرۆسەیە نیەو پێویست ناکات.. نەوەکا مووچە زۆرەکانیان لە کیس بچێت واتە بەرژەوەندی تاکە کەسی دەخەنە پێش مەسەلە چارەنووسسازەکانی گەلی کورد. بەراستی مانەوە لەگەڵ عێراقێكی شۆڤێنی و تائیفی و دیكتاتۆر ، یەكسانە بە گاڵتەكردن بە چارەنووسی میللەتی كورد ..

لە ماوەی رابردووی گۆرانكارییەكانی ناوچەكە و عێراق و هەرێمی كوردستان بە نهێنی و ئاشكرا بینیوومانە و ئامانجی ئێران روون و ئاشكرایە كە لە رێگە پەكەكە ،گۆرٍان و چەند لایەنی تر بارودۆخی سلێمانی و قەندیل و راپەرین وشنگال بە شێوەیەك بەكاربێنێت كە لە سوود و بەرژوەندییەكانی خۆی بەكاری بێنێت و تا رادەیەك وای پێشان بدات كە ئەو ناوچانە بە هۆی دەسەڵاتی بە هۆی ناكۆكیی سیاسی و كێشەی ناوخۆیی لە ژێر ئێدارەی هەرێمی كوردستان نییە و هەر چەند ماوەی رابردووش بینیمان هەوڵی زۆر دران چ بەناوی كانتۆن و چ بە ناوی پارێزگای سەربەخۆ مامەڵەیان لەگەڵ بكرێت ، هەموو ئەو پیلان و نەخشانەن بێ‌ ئامانج و مەبەست نین . هەروەها پەكەكە دەڤەری شنگال وەكو شوێنێكی ستراتیژی پێویست بۆ هەرێمی رۆژئاوای سووریا دەزانێت كە وەكو رێرەوێك بەكار بهێنرێت بۆ مەبەستی بازرگانی بۆ عێراق و ئێران.ئەم ئارگیۆمێنتە بەشێك لە گێرانەوەی چیرۆكێكی گەورەترە كە پەیوەستە بە هەژموونی ئێران لە ناوچەكەدا كە بەنیازە شنگال وەكو بەشێك لە هیلی شیعە كۆنترۆڵ بكات كە بەهۆیەوە تاران بتوانێت شەنگاڵ لەگەڵ سووریاوە ببەستێتەوە.لەم سۆنگەیەوە ، بوردومانی ئاسمانی توركیا لە شەنگال بەشێك لە ململانێیەكی گەورەتری هەرێمیە لەناوچەكەدا.بوونی پەكەكە لە شنگال وا دەكات كە كارەسانی گەورەتری لێبكەوێتەوە چونكە هێشتا هەزاران ئێزدی لە چیای شەنگال داڵدراون ، سەڕەرای ئەوەی كە پێنج هەزار ئێزدی لە 2014لەلایەن داعشەوە كوژران و سەدان هەزاری دیكەش دەیانەوێت بۆ ماڵ و حاڵی خۆیان بۆ شەنگاڵ بگەرێنەوە ، بەڵام شنگال پێویستی بە ئاوەدانكردنەوە و ئاسایش و سەقامگیری هەیە. ئەوەی لە ئێستادا گرنگە یەكریزی و بریاردانی میللەتی كوردە لە سەر سەربەخۆیی كوردستان و كۆتایی هێنان بەدەستێوەردانی وڵاتانی ئیقلیمی لە باشووری كوردستانە ..
Top