وەفاتی نەوشێروان مصطفی و هەوڵدان بۆ دەست بەسەراگرتنی میراتەکەی ؟!
May 20, 2017
وتار و بیروڕا
جێی شانازیە حزبەکەم بەو جۆرە پەروەردەی کردوین ڕێز لە هەموو ئایدۆلۆژیایەک بگرین و لەناخۆشیدا هاوخەمیان بین ،،
ئەوەی پارتی لەکاتی وەفاتکردنی نەوشێروان مصطتفی کردی ، هەرلەپرسەنامەی جەنابی سەرۆک و سەرۆکی حکومەت و مەکتەبی سیاسی و بەرپرسانی حزبی و ئەندام و لایەنگرانی و بەشداربوونیان لە پرسەی نەوشێروان مصطفی ، پێناسەیەکی جوانی ڕێبازی پارتی و بارزانیە و جێی شانازیە وەک هەمیشە دور دەروانێت و گەورە بیردەکاتەوە .
بەڵام هەندێ بەناو بەرپرس و ئەندامی گۆران و یەکێتی وەک پیشەی هەمیشەیان ، دەستیان کردوە بەژەهر ڕشت لە ڕاگەیاندنەکان و سۆشیال میدیا و تەشیرکردن بەپارتی دیموکراتی کوردستان کەهەڵوێستێ ئەوتۆی نەبووە بەبەهانەی ئەوەی پرسەی نیشتیمانی ڕانەگەینراوە !
زۆرنیە و بیرمان نەچووە هەرئەم بەناو بەرپرسانی گۆران هەڵوێستیان چۆن بوو لە ئاست شەهیدبوونی سەرکردەکانی پارتی لە شەری دژبەتیرۆستانی داعش کەبەرگریان لەشەرف و کەرامەتی ئەوان دەکرد ، ئەمە ڕێباز و ڕێچکەی بزوتنەوەی گۆرانە نەوەیەکیان پەروەردە کردووە سوکایەتی بە هەموو پیرۆزیەک دەکەن گەرلەبەرژەوەندی ئەوان نەبێت ئەوەی ناوی ئەدەبە و ڕێزبێت تێیاندا بەدی ناکرێت و ئامانجیانە هیچ ڕێزێک هیچ پیرۆزیە لەم وڵاتەنەمێنێت ، بۆیە ئەم هەڵوێستەی پارتی نواندی لەئاست وەفاتی نەوشێروان مصطفی و بزوتنەوەکەی ،، زۆر زۆربوو بگرە نەدەبوو بەم شێوازە برواتە پێش ، چونگە گۆران و گۆران خوازان عەهدو پەیمانیانداوە پارتی هەموو شەقامی کوردستان بکات بەزێر و شۆستەکانیش بکات بەزیوو هەرخراپە .
لەهەمانکاتدا هەندێ بەناو بەرپرسی یەکێتی نیشتیمانی بۆ دەست بەسەراگردنی گۆران کە چۆن لەپرسەنامەکەیاندا بۆ وەفاتی نەوشێروان مصطفی بێشەرمانە وەک بڵێی کونیان لەئاسمان دۆزیبێتەوە شامردوە و شاگەردانە داوای یەکگرتنیان لە گەڵ گۆران کرد و دەیانەوێت خۆیان بکەنە خاوەن مەوزوعەکە و دەستی بەسەرا بگرن ، ئێستە لەراگەیاندنەکان و سۆشیال میدیا کەوتونەتە گیان پارتی دەیانەوێت دەستە پیسەکانیان بەپارتی یا بسرن ، بیریان چووە نەوشێروان مصطفی لە هەناوی یەکێتیەوە حزبێکی لۆکاڵی دامەزراند بۆ دژایەتی کردنی گەندەلیەکانی ئەوان لە زۆنی سەوز و بەگژاچونەوە و کودەتا کردن بەسەر دەسەلاتی یەکێتی و بەهەرێم کردنی سلیمانی .
ئەوە پارتی و سەرۆک و سەرکردایەتی پارتیە هەمیشە دور دەروانێ و قوربانی لەپێناو یەک خستن و تێک نەچوونی نێوماڵی کوردی دەدەن ، نەک وەکو ئەم برادەرانە شینی هەلیسەکەبکەن نەک حسن و حوسێن .
ئەوە پارتی و سەرکردایەتی پارتیە بەشەورۆژ لەهەوڵ و تەقەلادان بۆ بەدەست هێنانی سەربەخۆی و سەروەری بۆ هەموو گەلی کورد ڕزگار بوون لە ژێردەستەی ، کەلای هەندێ سەرکردە و حزب خەونی شاعرانە .
ئەوە پارتی و سەرۆک و سەرکردەکانی پارتی و هێزی پێشمەرگەیە سنوری کوردستانیان بەخوێنی خۆیان کێشاوە و بەرگری لە خاک و شەرەف و کەرامەتی هەموو کورد دەکەن بەبێ جیاوازی ، کەلای هەندێ سەرکردە و حزب بەمیلیشیا و شەرەنگێز ناوزەندیان دەکەن .