کەڕانەوە بو سەر ڕێگا پیروزەکەی سەرۆک بارزانی ئەرکێکی نیشتیمانی پیروزە
May 20, 2017
وتار و بیروڕا
،ئەگەر بێتو لە هەوڵە سیاسی و دیبلوماسییەکانی ئەم ڕێبەرە مەزنە وورد ببینەوە گشت هەنگاوەکانی بەرەو ئەم ئاراستەیە نیشتیمانییە پیروزەن و لە هەوڵی بەردەوام دایە بو ڕزکارکردنی گەل و نیشتیمانەکەی لە ژێردەستی و کوێلایەتی و هەتاکو ێیستاش توانیویەتی بە سیاسەتی حەکیمانەی خوی لە سەر ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی سەرکەوتنی گەورە تومار بکات و دوزی کورد بکەیێنێتە ئاستێکی وەها کە ئەمڕو کومەڵگای نێودەوڵەتی بە تایبەت وڵاتە زلهێزەکان پشتگیری دوزی ڕەوای گەلەکەمان بکەن لە بڕیاردان لە سەر مافی چارەنوس کە لە ڕاگەیاندنی دەوڵەتی باشوری کوردستان کەمتر نابێت.
سەرۆک بارزانی وەک سەرۆکی کوردستان خاوەن ڕێزو پێگەیێکی بە هێزی نێودەوڵەتی و کوردستانیە لە سەر هەمو ئاستەکاندا ڕێزی لێدەگیرێت و بوچۆنەکانی بە هەند وەردەگیرێن نەک بەتەنیا لە سەر ئاستی کوردستانی گەورەدا بەڵکۆ لە سەر ئاستی دەڤەری ڕوژهەڵاتی ناڤینیشدا چۆنکە هاوکات لە گەڵ هەمو پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکان هەنگاوی ناوە بە جورلک کە ئەمڕو دەبینین بەرژەوەندی سیاسی و ئەمنی وهتد باشوری کوردستان تێکهەڵ بە بەرژەوەندی کومەڵگای نێودەوڵەتی بووە و ئەمەش وادەکات کە دوزی کورد جارێکی تر نەکەوێتە بەر غەدرو ستەمی دەوڵەتە داگیرکارەکانی کوردستان و چیتر ئەو دوڵەتانە نەتوانن زوڵم دەرحەق بە گەلی کوردستان بکەن وهەر هەوڵێکیشیان دابێت تاکو ێیستا نەتوانن تێیدا سەرکەوتن وەدی بهێنن.
ئەمەی سەرەوە وەک پێشەکییەک بو خستمانە ڕوو بە کورتی ولێرەوەش دێینە سەر ناوەروکی باسەکەمان بەم شێوەی لای حوارەوە:
جێگای خوشحاڵییە کە دەبینین ئەمڕو زورێک لە سەرکردە سیاسییەکان بە تایبەت سەرکردەی حزبەکانی پارێزگای سلێمانی کە خاوەن پێگەی جەماوەرین ده ستییان کردووە بە پێداچۆنەوەبە مێژووی هزری و سیاسی و کارگێڕی خویان جا چ لە ناو ی ، ن ، ک یان لەناو بزوتنەوەی گۆڕان بن و هەروەها وا پێشبینی دەکرێت کە لەناو حزبەکانی تریشدا وەک کومەڵی ئیسلامی و یەکگرتوو پێداچونەوە بکەن و لەهەمان کاتدا لە ناو سەربەخوکان کە دەنگیان هەیە لە نێو بزوتنەوەی سیاسیدا ببینین.
ئەم دەنگانە ئەمڕو گەیشتونەتە ئەم قەناعەتە کە ڕەخنە لە چۆنیەتی بەڕێوەبردنی ئیدارەی پارێزگای سلێمانی و گەرمیان بگرن و شانازی بە سەرۆک بارزانیەوە بکەن و بڵێن بارزانی ئێستا سەرۆکی کوردستانە و لە هەوڵی بەرەو پێشەوەبردنی دوزی ڕەوای گەلەکەمانە بەرەو سەربەخویی و سەرفەرازی. کوردستان وڕێز لە خەبات و تێکوشانی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ڕێبەرایەتی بارزانی دەگرن .
دروست بوونی باوەڕێکی لەم چەشنە بێگومان بو قوناغی ئەمڕومان وەک هەستیارترینی ڤوناغەکان شتێکی زور باشە چۆنکە ئەمە ئەوە دەگەیێنێت کە جڤاکی کوردستان و ژیانی سیاسی هێدی هێدی وا خەریکە گۆڕانکاری سیاسی بە خویەوە دەبینێ بە ئاراستەی پشتگیریکردن لە پڕوژەی سەربەخویی باشوری کوردستان کە لە دوا جاردا دەکەوێتەخزمەت بەرژەوەندی گەل و نشتیمان و سەرکەوتنی بڕوژەی سەربەخویی ئاسانتـر دەکات.
بویە لە کوتایی دا فراوان بوونی بازنەی
سەربەخویی خوازی لە باشوری کوردستان و دەوروبەری و لە نێو
جالیەی کوردی لە دەرەوەی وڵات وا خەریکە پەرە دەسێنێ و ئەم پەرە سەندنە ش کوتایەکەی بە سەرفەڕازی باشوری کوردستان تەواو دەبێت بە سەروکایەتی هێژا بارزانی و شەرمەزاریش بو هەمو ئەوانە دەمێنێتەوە کە دوژمنی ڕزگاری و سەربەستی گەل و نیشتیمانەکەیانن.