کێ شوێنی بارزانی دەگرێتەوە؟
May 19, 2017
وتار و بیروڕا
باشترین نمونە، لەماوەی رابردوو بینیمان گەرانەوەی (سالاری عەزیز)، هەڵسوڕای گۆڕان و دامەزرێنەری گۆڕان کە بەراشکاوانە باسی لەوە کرد کە (بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان و پرۆژەکەشی بەهێزە بۆ داهاتوو، هەروەها (ئازاد جوندیانی) گوتەبێژی پێشووی یەکێتی و ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئەو حزبە بەراشکاوانە دەلێت: "پرۆژەی بارزانی بەهێزترین پرۆژەیە و پشتیوانی لێ دەکات"، دەرخەری ئەو راستییەکە کە تاکە پرۆژەیەکە سلێمانی بەرەو کەناری ئارام ببات، بریتییە لە پشتیوانی پرۆژەی نەتەوەیی، رەنگە ئێستا چەند سەرکردەیەکی دیاری گۆڕان و یەکێتی، ئەم رەوتەیان هەڵبژاردبێت، بەڵام لە داهاتوو سەرکردەی دیکەش پشتیوانی رادەگەیەنن، بەتایبەت کۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتووی ئیسلامی، چونکە ئەگەر بە سیاسیانەش بیرلەو پرسە بکرێتەوە، رەنگە ئۆقرەیی سیاسی سلێمانی لەوە دابێت کە خۆیان لەو پرۆژە چەقبەستووەی گۆڕان خۆیان رزگار بکەن، کە نەدەهێڵن حزبەکان پرۆژەی دیکەیان هەبێت، نە دەشهێڵن رێککەوتن هەبێت، باحزبەکان لە گۆشەگیرییە بێنە دەرەوە، ئەو کاتە قورسایی بزووتنەوەی گۆڕان لە چوار چێوەی گردێکدا دەمێنێتەوە، هەڵبەتە ئەو رەوتەی بارزانی جگە لەوەی پرۆژەیەکی ستراتیژی گەورەیە، لەهەمانکاتدا دەرفەتی مانەوەی زیاتر بە حزبەکان دەدات کە لەپاڵدا خۆیان پێ بەهێز بکەن.
لەوە دەچێت بەشێکی دیکەی گەرانەوە بۆ رەوتی (بارزانی) ئەوە بێت کە حزبەکان کاتێک ناتوانن لەگەڵ گۆڕانکاریەکان هەنگاو بنێن، شتێکی ئاسایییە کە سەرکردەکانیان بیرکردنەوەیان بگۆڕێت، خۆ ئەگەر هاتوو پرۆژەیەکی نوێ هەبوایە لە پرۆژەی سەربەخۆی و ڕیفراندۆم بەهێزتر بوایە، رەنگە بژادەی دیکە بهاتایەتە ئاراوە، بەڵام نەبوونی ستراتیژیەتی بەهێزو بیرکردنەوەی کورت بینانە لە سلێمانی، نەک سەرکردەکانی ئەو سنوورەی بەرەو هەڵدێر بردووە، بگرەکاتی دەوێت تا بەدوای پرۆژەی نوێ دەگەرێن، وەک پرۆژەکەی (بارزانی) کە لە قۆناغی گەشە سەندندایە، بەپێچەوانەوە رەوتی بەرانبەر لەگەڵ ئەوەی ناگەرێت بەدوای ئەلکتەرناتیڤ، دێت لە رێگای گوشاری راگەیاندنی و فشاری کۆمەڵایەتی دەیەوێت کاریگەری دروست بکات، هەڵبەتە ئەم بیرکردنەوە، تاکتیکییە ماوەیەکی کورت دەخایەنێت، بەڵام سەرکەوتوو نابێت، چونکە بنەمای نییە.
لە کۆتادا خاڵدا دەکرێت لەناو سەرجەم حزبەکانی کوردستان رەوتی نیشتیمانی پشتیوانی لە (بارزانی) بکات، ئەگەر بۆ گۆڕان و یەکێتی راست بێت بۆ (پەکەکە)ش بەهەمان شێوەیە.