ئەوندە دەڵێم كە:" كاك ئازاد ،ئازادە لە بیركردنەوە و ئازادە لە بریاردان".

ئەوندە دەڵێم كە:
ماوەیەكە كە ئیرهابی فیكری لە سنووری سلێمانی سەری هەڵداوە و ئەوەش زادەی ئەو بیرە تەسكەیە كە لە نەتیجەی دروستبوونی بزوتنەویەكی چەواشەكارانەوە دروست بووە و بەردەوام كەسایەتی سیاسی و كۆمەڵایەتی تەنانەت دەستیان لە ناوزراندن و سوكایەتی كردنی رۆشەنبیرانیش نەپاراستووە.
لە دوایین تیرۆری كەسایەتی ئازاد جوندیانی بوو كە بە شێوەیەكی زۆر قێزەوەنانە كە سەرچاوەی تۆوی رق وكینەی سیاسی لایەنەكی دیاریكراوی كوردستانە،ئەوانە هەر ئەو كەسانەن لە رابردووش مێژووی رەشیان بۆ خۆیان تۆمار كردووە و بە بەردەوام بوونە لە دروستكردنی تۆوی دووبەرەكی و نەهێشتنی ئاسایش كۆمەڵایەتی لە بەشێكی دیاریكراوی كوردستاندا.
ئەوەی كە شایەنی هەڵوێستە لە سەر كردنە ئاماژەیەكی كورتە بە خەباتی هەڤاڵی تێكۆشەر و خەباتگێری باڵەكایەتی و ئەو بنەماڵەی كە لە چەخماخەی شۆرەشەكانی ئەیلولدا خەبات و تێكۆشانی هەبووە و بەو جۆرەی كە دەبینین سوكایەتی بە خۆی و بنەماڵە شۆرەشگێرەكەیان كراوە هەموو ئەو رەخنەو سوكایەتی كردنەش دوای ئەوەی هات كە بەرێزیان بە شێوەیەكی سەربەخۆیانە بریاری دەست لە كار كێشانەوەی خۆی پێشكەش بە مەكتەبی سیاسی یەكیەتی كرد و ئەوەش تەعبی لە بیرو رای راستەقینەی خۆی دەكات ولە كۆتادا هەر ئەوندە دەڵێم كە:" كاك ئازادە لە بیركردنەوە و ئازادە لە بریاردان".
Top