ڕیفراندۆم زامنی مافە زەوت کراوەکانی گەلی کوردە ....
May 19, 2017
وتار و بیروڕا
بەڵام ئەوانەی بەم جۆرە دەرواننە پرسەکە ، کەپرسێکی نیشتیمانیە و دەریایە خوێنمان لەپێناویدا داوە و سەدان ساڵە خەباتی بۆ دەکەین ،،
ئامانجیان بەلارێدابردن و چەواشەکردنی ڕای گشتیە و بەهۆی کۆنەقینی نابەرپرسانیان کە بەڵێنیان داوە دەوڵەتی کوردی لەسەردەستی سەرۆک بارزانی ڕابگەینرێت لە ژێر ئاسمانەکەیدانەبن .
ئەو كەس و لایەنانەشی باوەڕیان بە مافی سەربەستیی و سەربەخۆی گەلەكەمانە لە بڕیاردان بۆ چارەنوسی خۆیان ،، بەردەوامن لە كار و زەمینەسازی و تەقەلا بۆ گەیاندنی گەلەكەمان بە خەون و ئامانجی لەمێژینەمان و بەڵێنێکە کەشتی سەربەخۆی دەبێت بگاتە کەناری ئارامی .
روونە لەئێستادا هەلومەرجی ناوچەیی و عەرەبی و نێودەوڵەتی گۆڕانكاریی گەورەی بەسەردا هاتووە لەهەمبەر مافەرەواکانی گەلی کورد ، دەرفەتێکی زێرینە بۆ گەلی کورد کەپێداگری لەسەر مافەکانی خۆی بکات .
ناکرێت ئەم دەرفەتە زێرینە بکرێتە قوربانی چەند دەست و پێوەندێکی نەیارانی کورد و چەندگروپێکی بەرژەوەندی خواز ،،
گرنگە هەمووهاوڵاتیان ئاگادربن ئێمەی کورد تاخاوەنی دەوڵەتی سەربەخۆ نەبین ، سەروەریمان نیە و هەمیشە لەژێر هەڕەشەی وڵاتانی درواسێداین و هەرکە ئارەزویان بێت دەستوانن دەست درێژی بکەنەسەرمان و خاوەنی سەرو ماڵی خۆماننین .
پشوتر كە كورد داوای مافە رەواكانی خۆی دەكرد ، بە ئاگر و ئاسن و وێرانكردن وەڵامی دەدرایەوە ، دیكتاتۆرێكی بەهێزی وەكو سەدام حوسێن بە یەك ملیۆن و سێ سەد هەزار چەكدار و بە تفاق و كەرەسەی جەنگیی زۆر و بە تەكنەلۆجیای جەنگیی پێشكەوتوو ، بە ئابوورییەكی بە توانا و بە یارمەتی دارایی دەرەكی و پشتیوانیی سیاسی و دیپلۆماسی بەهێزی عەرەبی و نێودەوڵەتی تەقەلای بێدەنگكردنی دەداین ،،
بەڵام لەئێستەدا ئەوعێراقەی بێشونەماوە لەروی سەربازیەوە لاوازن و دەیان کێشەی نێوخۆیان هەیە لەنێوان شیعەو سونەو سەرکردە شیعیەکان .
پێشوتر سوریا رژێمێكی بەعسی تا رادەیەك بەهێز بوو، جاروبار بە هێزی سەربازی و بۆ سەركوتكردنی كورد بە هانای دەوڵەتی عێراقەوە دەهات ، لەئێستەدا لەپێش چاومان سوریا لەچی دۆخێکدایە .
تورکیا و ئێران کەپێشوتر بەربەستی گەورەبوون لە پێش سەربەخۆی ، لە ئێستادا بەهۆی بەرژەوەندی ئابوری و دیبلۆماسی نەرمیان تێدا بەدی دەکرێت و کاردانەوەکانیان بەوجۆرەنیە مەترسیبن لە هەمبەر سەربەخۆی کوردستان .
پێویستە سەرکردایەتی کوردی بوارنەدات ئەم دەرفەتە لەکیس بچێت و بکرێتە قوربانی ، لەئێستادا هەلومەرج لەبەرژەوەندی گەلی کوردە و پەلەیەکی ڕەش دەبێت لەمێژودا سەربەخۆی ڕانەگەیەنرێ.