گەڕانەوە بۆ خاڵی سفر
May 18, 2017
وتار و بیروڕا
دوای ئەو رێککەوتنە و سەرقاڵ کردنی هەڵسووڕاو و گۆڕانخوازانی لە ٣ی ئەیلولی ساڵی ٢٠١٦ جارێکیتر وڵاتی جێهێشتەوە و دووبارە هەڵسووڕاو و گۆڕانخوازانی خستنەوە چاوەڕوانی و فاڵ گرتنەوە، بەڵام چاوەڕوانی و فاڵ گرتنەوەی ئەمجارەی هەڵسووڕاو و گۆڕانخوازان لە چاوەڕوانی و فاڵ گرتنەوەی پێشوویان جیاواز بوو، هیچ هەڵسووڕاو و گۆڕانخوازێک نەیدەزانی چی دەکا و کەی دەگەڕێتەوە.
لەو هەڵاتن و وڵات جێهێشتنەشدا دوا (٨) مانگ و (١٠) رۆژ و لە (١٣)ی ئایاری ساڵی ٢٠١٧ بە دزی و بێ ئاگاداری هەڵسووڕاو و گۆڕانخوازانی لە بێدەنگی شەودا خۆی کردەوە بە شاری سلێمانیدا، ئێستا کە (٦) رۆژ بەسەر گەڕانەوەیدا تێدەپەڕێ هیچ لێدوانێکی نەداوە و تەنانەت هەڵسووڕاو و گۆڕانخوازانیش بە دیداری شاد نەبوون، ئەوەی جێی سەرنجە هەڵسووڕاو و گۆڕانخوازان پەندیان لە هەڵاتن و خۆ شاردنەوەکانی نەوشیروان مستەفا وەرنەگرتووە و هێشتا سوورن لەسەر ئەوەی کاک نەوشیروان بە پرۆژەوە گەڕاوەتەوە.
بەڵێ.. بە پرۆژەوە گەڕاوەتەوە، بەڵام پرۆژەکەی هەڵوەشانەوەی پرۆژەکەی پێشوویەتی کە رێککەوتن بوو لەگەڵ یەکێتی و گەڕانەوەیە بۆ خاڵی سفر، ئەوەش رابردووی پڕ لە تاوان و خەتاکاری نەوشیروان مستەفایە و بە دریژایی مێژووی سیاسی بە پرۆژەیەک پەردەی پێلانگێڕی لەسەر پرۆژەیەکی تری خۆی لاداوە، بۆیە دەبێ هەڵوسووڕاو و گۆڕانخواز و خەڵکی کوردستانیش ئەو راستییە بزانن، کە پرۆژە و پرۆژەکاری نەوشیروان مستەفا بۆ دژایەتی کردنی ئەو رەوتە نەتەوەیی و نیشتیمانیەیە کە بارزانی نەمر نەخشەی بۆ کێشاوە و زنجیرە پرۆژەکانی رابردووشی لەو پێناوەدا بوون، هەر بۆیەش هەر پرۆژەک دەیخاتە روو گرێیەکی تر دەخاتە سەر گرێ دەروونیەکانی.