پرۆژه‌یه‌كی بنیاتنه‌رله‌قۆناغێكی هه‌ستیاردا .....
May 18, 2017
وتار و بیروڕا
هه‌ڵپه‌ی بێ چه‌ندوچونی سه‌ركردایه‌تی كارامه له‌وه‌دا چرده‌بێته‌وه كه‌له‌دۆخی هه‌ستیاروبارگاوی به نائومێدی له‌پنتیكدا چه‌قنابه‌ستێت وته‌می نیگه‌رانی ده‌ره‌وێنێته‌وه ئه‌وكات نه‌خشی حكومه‌تێكی ره‌شید ده‌كێشێت .
نیچیرڤان بارزانی ته‌ریب به‌وهه‌وڵه به‌رده‌وامه‌ی بۆ په‌ره‌گرتنی ئاوه‌دانی وراگداكوتانی جومگه‌كانی حكومه‌تێكی به‌هێز وكارامه هه‌میشه پرۆژه‌یه‌كی نوی ده‌خاته روو .
له نوێترین هه‌نگاوی پراكتیكی دا خه‌مێكی تری له‌قۆناغێكی هه‌ستیار وناوچه‌ی هه‌ستیاردا خسته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه .
ئاخر ئه‌وده‌مه‌ی كوردستان له‌نیو قه‌یرانێكی داسه‌پاوی داراییی دایه له‌سه‌رێكه‌وه به‌غدای قوتی بریوه‌وله‌سه‌رێكی دیكه‌شه‌وه زیاتر له‌دووساڵه به‌رامبه‌ر مه‌ترسیدارترین رێكخراوی تیرۆرستی ده‌جه‌نگێت وپێشمه‌رگه داستانی سه‌ركه‌وتن بۆ مرڤایه‌تی ده‌نوسێته‌وه .
هه‌رێمی كوردستان په‌ناگه‌ی ئارامی هه‌موو ئه‌وئاواره‌وپه‌ناهه‌ندانه‌یه كه‌رووی تیده‌كه‌ن ولێكه‌وته‌كانی ئه‌م واقیعه ئه‌وپه‌ری بارگرانی بۆ سه‌رشانی حكومه‌ت جیهێشتوه به‌ڵام سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خاسیه‌تی به‌رده‌وامی ودانه‌بران له‌ره‌وتی گه‌شه‌سه‌ندن راده‌گه‌یه‌نێت .
وه‌ك ده‌بینین له‌م هه‌نگاوه نوییه‌ی دا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرۆژه‌بۆ هه‌ڵبجه‌وگه‌رمیان راده‌گه‌یه‌نێت ده‌ستی ئاوه‌دانی ده‌گاته ئه‌ودوو ده‌ڤه‌ره‌ی كوردستان له‌سه‌رێكه‌وه پرۆژه‌ی نیشته‌جیبون بۆ ده‌ڤه‌ری كه‌لا راده‌گه‌یه‌نێت وله‌لایه‌كی تره‌وه به گوژمه‌ی 11 ملیار و 300 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردن و تەواوكردنی دوو پرۆژە بۆ زانكۆی هەڵەبجە تەرخان دەکات
هه‌ڵبجه‌وگه‌رمیان كه‌به‌شوناسی جێنۆساید ده‌ناسرێنه‌وه وشاڵاوی درندانه‌ی ئه‌نفال وكیمیایی رابردویانی به‌قه‌ساوه‌ت ته‌نیوه له‌سه‌ره‌رێی چاوه‌روانی ئه‌وپه‌ری په‌ره‌گرتندان ئه‌وه‌بۆیه راگه‌یاندنی پرۆژه‌ی ئاوه‌دانی له گه‌رمیان وهه‌ڵه‌بجه قورسایی به‌رده‌وامی پرۆژه‌كانی ده‌وڵه‌تمه‌دار راده‌گه‌یه‌نێت ئه‌وراستیه ساغده‌كاته‌وه كه ڕیگای پرمه‌شاقه‌تی نائومێدیمان بریوه ئاسۆلێمانه‌وه روونه وسبه‌ینێیه‌كی گه‌ش گه‌ش ده‌بینین.