ھەڵوێستی مامۆستایانی ئایینی و دەوڵەتی کوردستانەکەی ژێر سێبەی ڕاپەڕینی ڕیفراندۆم

ھەڵوێستی مامۆستایانی ئایینی و دەوڵەتی کوردستانەکەی ژێر سێبەی ڕاپەڕینی ڕیفراندۆم
شانازییە ئەم گۆتارە لە بیروباوەرەکانی فەیلەسۆفی گەورە، عەلی وەردی وەردەگرم و وەک دیارییەک پێشکەشی ھاونیشتمانیانی کوردستان دەکەم. وەردی لەو بڕوایەدایە کە ڕاپەڕینەکانی جاران دژوار و پڕ لە تووندوتیژی بوون و تێایدا زۆر گەنج و مرۆڤ ھەڵدەستان و ب تیروکەوان و شێر و مەتالان دەچوون لەبەر سینگی نەیارەکانیان و دژی ستەمکاران. ئەوە سۆننەتی ژیانی ھزاران ساڵە ھەر لە ڕاپەڕینەکەی باب و باپیرانمان، لە سەردەمی کاوەی ئاسنگەر تا جەنگەکەی کوردستانیان لە دژی تیرۆریستانی ڕێکخراواری داعشێ. قۆربانیی زۆری لێدەکەوت. تەنھا لە دژی داعشیان زیاتر لە ھزار و پێنج سەد پێشمەرگەی قارەمان گیانێ خۆی کردە قۆربانی خاکی پیرۆزی کوردستان. بەڵام ئەمڕۆکە و ل ھزارەی سێھەم دا، قۆناغەکانی مێژوو و کۆمەڵگا گۆڕانی گەورەی بەسەردا ھاتوون. دیمۆکراسیەت باڵی بەسەر جیھان دا گرتووە. دیمۆکراسیەت مۆدێلی تیروکەوانی نەھێشتووە. ئێستا ھەڵبژاردن و ڕیفراندۆم و دەنگدان بوونەتە مۆدێلی نوێی ڕاپەڕین. مستر لیمان، نووسەرێ بەناوودەنگی ئەمریکی،دەڵێ: " نەتەوە دیمۆکراسیەکان ل جیاتی گۆللە ئیتر کارتی دەنگدان بکار دێنن" (ballots instead of bullets). ل ڕاپەڕینەکانی جاران تەنھا ئەو کەسانەی کە زۆر بھێز بوون بەشداری جەنگەکانیان دکرد، و ژن و منداڵان و بەساڵاچووان ھیچ ڕۆڵیان تێایدا نەدەبوو. بەڵام لە شێوازە دیمۆکراسیەکەی ئێستای ڕاپەڕینەکان دا، تەنانەت منداڵە بچویکەکانیش ڕۆڵیان ھەیە کاتێک دەچن و باپیرە گەورەی خۆیان لە خەو ھەڵدەستێنن و دەستی دەگرن و بەرەو بنکەیەکی دەنگدان ھاوڕێیاتیی دەکەن. ئیمڕۆ ل چەرخی بیست و ئێکەم و دوای جەنگ لە دژی داعشە کافر و بێ وێژدان و لووتبەرز و قوتابیانی مامۆستایانی نامرۆڤی وەک ئەبووجەھل و ئەبی لەھەب دا، کاوەیەکی ئاسنگەر و موسایەکی بەنی ئیسرائیلیان، بۆ ڕزگاریی نەتەوەکانی کوردستانیان پەیدا بووە و سەرەڕای ھەموو گووشاری نەیارە ناوخۆیی و دەرەکی و جیھانییەکان، بەنیازە سەرمان لبەردەم زۆھاکەکانی بەغدا و فیرعەونەکانی وەک خەلیفەی داعش بەرزتر بکاتن و بمانگەینێتە کەنارە ئارام و ئازادەکەی سەربەخۆیی. ئەوەتا جەنابی سەرۆک بارزانی ئاڵایە ڕەنگینەکەی کوردستانی بۆ ئەم ڕاپەڕینە مەزن و بێ وێنەیە ھەڵگرتووە و پێشمەگەر دلێر و گیانفیدا و بەسۆزەکەی کوردستان لە گشت پارچەکانی کوردستانەوە ھاتووون و لە ھیچ درێغییان نەکردووە. ماوە ھەر یەکە لە ئێمەمانانیش شانمان بدەینە بەر ئەم بارە قۆرسە و ھاوکار و پشتەوانی ئەم سەرکردە مەزنە و پێشمەرگەکانی بین. ڕۆژی ئەوەیە ئێمە، ب ژن و پیاو، پیر و شیر، مامۆستا و قوتابی، ساخ و ناساخ و نەخۆش، سکۆلاریزم (علمانی) و ئیسلامی، مەسیحی و مۆسلمان و ئێزدی و کاکەیی و ...ھتد، ئەم ڕاپەڕینە بە ئەنجام بگەینین و ب دەنگی " بەڵێ بۆ سەربخۆیی کوردستان و نەتەوەکانی" ببین بە نموونەی مرۆڤی خاوەن ویست و توانای چەرخی بیست و یەکەم.
ئێمە لەو دەنگدانە بڕیار لەسەر ئەوە دەدەین کە ئێمە نامانەوێ چیتر وەک جاران بندەست بین. سایکۆلۆژیا ئاماژە بە ڕاستییەکی زاتستی دەدات و بریتیە لەوەی کە یەکێک لە بنەماکانی دروستبوونی دەوڵەتان ئەو زۆرداری و ستەمە کۆمەڵایەتییەیە کە خەلک بەسەری دێتن و ھەستی پێدەکاتن. دەوڵەتی کوردستان ب قسە دروست نابێ، دەبێ دەنگدانی بۆ بکرێتن. کێ ئەو دەنگە دەداتن؟ ئەمریکی یان فیلیپینی یان ژاپۆنیەک؟ بێگۆمان نەخێر. تەنھا کوردستانیان. جیھان چاوەڕێی ئەو ھیمەتەیە. وەرن دەنگ بدەن. تێایدا درێغی مەکەن. توانای لێۆردنتان ھەبێ. فرێوی کەسان و لایەن و وڵاتی ناحەز مەخۆن.
بۆچی جاران و ئێستاشی لەگەڵدا بێ لە ھەندێ شوێن، کە شاراوە نین و تەنانەت ھەموو کەس ناویان لە من باشتر دەزانێ، بەناوی ئایینەوە، فەتوا بۆ کۆشتن و سەربڕینی منداڵێک دەردەکەن کە دایک و باوکی سەر بە ئایینێکی ترە، و خۆی نازانێ ئایین چیە؟ بۆچی زانایەک بەھۆی گۆتەیەکی لۆژیکانە و ڕەخنەگرانە فەتوای کۆشتنی بۆ دەردەکرا؟ بۆچی داعشیان بە ھەر چرکەیەک سەدان فەتوا دەردەکەن؟
بەپێچەوانەی ئەو لایەنانەی دەمارگیری سەرەوە، دەبێ فەتوای شیاو بۆ ڕیفراندۆمی سەربخۆیی کوردستانیش بدرێتن. وەھاش پێویستە مامۆستایانی ئایینی، وەک چینێکی کاریگەر گەورەترین ڕۆڵ لەو ھەنگاوە بنێن و ئەوەندە وریا و ژیر بن و ( فەتوای) ئایینی لەسەر ئەم دەنگدان بدەن و بۆ کوردستانیان ڕوون بکەن کە لە ڕۆانگەی ( شەریعەتەوە ) ھەر کەسێ بەبێ ھیچ ئەگەرەێکی ( شەرعی) و بە ئەنقەست و ھۆکاری لاوەکی تێایدا بەشدار نەبێ و خۆی لێی بدزێتەوە یان خەمساردی تیایدا بکاتن، بە بێ باوەر ھەژمار بکرێتن و کار و ڕەفتار و ھەڵوێستەکەی بە شتێکی حەرام بزانرێتن، چونکی وەک دیارە فەلسەفەی حەرامکردنی ھەر شتێک لە گشت ئایینەکان و بەتایبەت لە ئیسلامدا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەو کار یان شتە چەندەھا جۆری زیانی تایبەت و گشتی ھەیە بۆ خۆدی مرۆڤ و جەستە و سایکۆلۆژیای و کۆمەڵگایەکەی. لەم سۆنگەیەوە و بێگۆمان کەس وەک مامۆستایانی ئایینی باشتر لەو زیانانەی گە لە ئەنجامی بەشدارینەکردنی کوردستانیان لە ڕاپەڕینی ڕیفراندۆمی سەربخۆیی و دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستان لەوانەیە تووشی ھەموومان بێتن ئاگادار نیە. ئەو زیانانە ھزاران تاوانن کە جینۆساید و ئەنفال و حەلەبچە تەنھا چەند ناوێکی بچوکن لەو ژمارەیە. چۆن دەبێ مامۆستایانی ئایینی لەھەمبەر ئەو کەسانەی کە بە کردەوە و دڵ واژوو لەسەر دووبارەبوونی ئەو تاوانانە دەکەن، بێ دەنگی بنوێنن؟ ئەوانەی بە دەنگی " نەخێر" ناڕاستەوخۆ چرای سەوز بۆ داگیرکەران و بەعسیەکان و ناسیۆنالیستە دەمارگیرەکانی بەغدا ھەڵدەکەن، نابێ لە دیدی ئایینەکانەوە ون ببن و ھیچ ھەڵوێستێکیان بەرامبەر نەکرێ؟ شووڕەییە کەسێک بەبەھانەی ئەوەی لەو کوردستانە ھیچ پۆست و پلە و پایە و ئۆتۆمۆبێل و پارچە زەوی و ... ھتد، بەرنەکەوتووە بە دەستی خۆی بڕیاری ھەڵە لە دژی ھاونیشتمانییانی بداتن، لە کاتێکدا کەس نیە لەماوەی ئەم چەند ساڵی ڕابردوو لەم کوردستانە بەئەندازەی خۆی بەری نەکەوتبێ. ئەوەی بەری نەکەوتووە تەنھا مردووەکانن نەک زیندووەکان. با کەس خۆی لە کەس تر بە پیاوتر و بەشخوراوتر نەزانێ. خاوەنی ئەو دەنگانە تەنھا پیشاندانی گەمژەییە، چونکە نابێ ھەندێ شت تێکەڵی ھەندێ شت بکرێ کە لەوانەیە لە ئاییندە و دەرفەتێکی تر دا بێتە دی.
*بسپۆرێ ئەکادیمی د زانستێن سایکۆلۆژی و پێداگۆگی/ زانینگەھا زاخۆ



Top