با زانستی دەرونناسی لە بنبڕکردنی تیرۆر دەستپێشخەر بێ

با زانستی دەرونناسی لە بنبڕکردنی تیرۆر دەستپێشخەر بێ
زانست وەک بزاڤێکی ھاوبەش بۆ خزمەتی مرۆڤایەتی، لە ماوەی ھزاران ساڵی ڕابردوو، بێ وچان دەستکەوتی ھەبووە، و بە تایبەت ل دوای ڕاپەرینی ڕێنسانسی ئەورۆپا، و ھەروەھا چەند ساڵی دوایی بە ئەندازەی ھزاران ساڵ بەرھەمی پێشکەشی مرۆڤ کردووە. ئارمانجی سەرکیی زانست چارەسەریی کێشەکانی و نەھێشتنی ئەو کۆسپانە بووە کە دەکەونە سەر ڕێگەی بەختەوەریەکە.
یەکێک لە لەمپەرەکانی بەردەم پێشکەوتن و ئاسوودەیی و ئارامیی دەروونی و کۆمەڵایەتی و ئابووری مرۆڤایەتی بدرێژایی مێژوو و ھەمیشە و بە تایبەت ھەندێ قۆناغ و لەوانەشە ئێستا، بابەتی تیرۆر بووە، کە لە چەند ساڵی دووایی دا زیاتر لەھەر کاتێک ھەڕەشە لە مرۆڤایەتی دەکاتن، و بە پێچەوانەی دید و بۆچوونی ھندێ کەس و لایەن، کە بە بەرھەمی ھەندێ وەڵات و ھەوڵێکی سیخۆڕی، دەزانن، بەرھەمی خەیاڵێکی خرش و خاو و پەروەردەیەکی ھەڵە و پێگەیاندنی ژمارەیەک مرۆڤە لە قوتابخانە دەمارگیرەکانی ئایینی و نەتەوەپەرێستی، و دوور لە بەھا پیرۆزەکانی مرۆڤایەتی و ئایینی، و تەنیا بۆ پاراستنی ھەندێ بەرژەوەندی کاتی کەس و لایەن و وڵاتی دیاریکراون.
بۆیە چارەسەکردنی ئەم کۆسپە گەورەیە وا دەخوازێ کە زانست وەکی ھەر جاری تر بە ھانانی مرۆڤایەتی بێتن و بە دەستنیشانکردنی خاڵە لاوازەکانی کۆمەڵگانی بەرھەمھێنەری تیرۆر شێوازی زانستی بۆ ئەم مەبەستە بدۆزنەوە. لەم ڕاستەدا، و لە سۆنگەی ئەوەی کە زانستی سایکۆلۆژیا نزیکترین زانستە لە مرۆڤایەتی دەتوانێ زیاترین سوود بەم پرۆسەیە بگەینێ. ئەم زانستە کۆمەڵێک لق و پۆپی لێدەکەوێ و ھەریەکە دەتوانێ بەشێک لە ئەرکەکانی تایبەت بەم پرۆژە درێژخایەنە لەستۆ بگرێ .
دەروونناسییا ئاسایشێ و تیرۆریزما جیھانی
سایکۆلۆژییا ئاسایشێ ( علم النفس الڕمنی) وەک لقەک ژ دەروونناسیێ تایبەتە ب بکارئینانا ھەمی ئەو ئەنجامێن ئەڤ زانستە گەھشتیێ بۆ ئەو کەس و کارمەند و پێرسۆنێلێ کو د بیاڤێ کارێ پاراستنا ئاسایش و تەناھیا خەلکێ و دەڤەر و وەلاتەکێ و ل دام و دەزگەھێن تایبەتێن وەکی پۆلیس و ئاسایشێ کار دکەن. دیارە لایەنێ ئاسایش و تەناھی ئێکە ژ پێدڤیاتیێن سەرەکی لناڤ باژێڕ و جڤاکێ دا. ئەڤ دەزگەھە و کارمەندێن وێ ب پشکەکێ جۆدانەبووی ژ لایەنێ پەیوەندار ب دیاردەیا مەترسیدارا تیرۆریزمێ دھێنەھژمارتن . ئەڤ چەندە دخوازیتن کە ئەڤ کارمەندە شەھرەزاییەکا باش د لایەنێن جۆداجۆدایێن کارێ خوە و نەخاسمە لایەنێ سایکۆلۆژیێ خوە و ئەو کەسێن وەکی تاوانبار و تیرۆریزم بن یێن کۆ لناڤ باژێڕان شانەیێن نڤستی ھەین و بزاڤ یا کارەکێ خرابکارانە دژی ئاسایێش و تەناھییا جڤاکێ دکەن. ئەو زانیاریێن ئەڤ کارمەندە ژ ڤی زانستی وەردگرن دێ پترتر ھاریکارییا وان کەتن بۆ بلندکرنا ئاستێ مۆرال و ورەیا خوە و پترتر ناسینا لایەنێن جۆدایێن کەسایەتیا خوە و یێ دوژمن و نەیارێن تیرۆریست، و نەخاسمە زانینا ساخلەتێن وان کەسێن کە دبیتن پترتر نێزیکی ڤان ڕێکخراو و لایەنێن تیرۆریستی ببن یان ئەڤ چەندە لبەر بیتن. ئەڤ زانیارییە دێ ھاریکارەکێ باش بن د پاراستنا ژیانا وان کارمەندان و جڤاکێ ژ پلانێن ناڤخۆیێن لایەنێن تیرۆریست، و ھەروەسا چەوانیا سەرەدەریکرنا دگەل ھندەک ژ وان زیندانیێن تیرۆریست، ئەوێن لبەر دەستێ وان کارمەندان، کە دبیتن جۆرێ سەرەدەرییا وان یا تایبەت دگەل وان دا ھیچ مفایەکێ د چارەسەرکرن و دانەپاش یا وان نەبیتن و ھەکەر ژی ھەبیتن گەلەک کێم و دەگمەنە، چونکی" یێ گرتی ب شیری بەرنادەتن ب پیری".
دەروونناسی بازرگانی و جەنگی دژە تیرۆر
بازرگانی وەک مۆرکێکی ھاوچەرخ ڕۆڵێکی دیار لە گەشەسەندنی کۆمەڵگای ئێستاکەیی دا دەگێڕێ، و لە ڕوانگەی ئەوەی کە پرۆسێسێکی مرۆڤایەتیە، کە واتە بنەماکانی دەروونناسی تیایدا کاریگەر دەبن. بازرگانان لە پێناو سوودێکی زیاتر پێویستیان بە زانیاری زیاتر لە بارەی مرۆڤەکانی کۆمەڵگاکەیان و سروشت و تایبەتمەندی و بیروباوەرەکانیان ھەیە. بازرگانان بۆ ڕاکێشانی سەرنجی کڕیاران بەردەوام بە دوای داھێنانی مۆدێل و کەرەستە و ڕێگەی نۆێی کاڵا و شتومەک و کەرەستە و شێوازی زیاتر فرۆشتنی دا دەگەڕێن. ئەو جۆرە بیرکردنەوەیە ھەندێ جار خۆی لە ڕێگەی ساختە و لادانی بازرگان لە پێوەرە کۆمەڵایەتی و دروستەکانی کۆمەڵگا دەداتن، و دوریش نیە ئەم ڕێگە و شێوازانە کارێکی وەک دروستکردنی پەیوەندی بێ لەگەڵ ڕێکخراو و لایەنەکانی تیرۆریستی، و بگاتە ئاستی ھاوکاری کردنیان لە لایەن بازرگان یان چەند کۆمپانیەکی بازرگانی، و نموونەی ئەو ئاخافتنە جارجاران لە سایتەکانی ڕاگەیاندن دەبیسترێتن. ئەو جۆرە ھاوکارییە بازرگانیە توانای کار و چاڵاکی ئەو ڕێکخراوانە زیاتر دەکات و دەبنە بە ھەڕەشە بە سەر ئەو کۆمەلگایەی کە لە سنووری کار و چاڵاکی بازرگانی ئەوان دان. بۆیە وریایی ئەم کۆمپانیانە و پابەندییان بە بەھا بەرزەکانی کۆمەڵگای کوردستان و نیشتمانپەروەری و مرۆڤایەتی، و بەرژەوەندییە گشتییەکان و نەگۆڕین لە ڕێڕەوەی ڕاست و دروستی بازرگانیکردن لە پێناو چەند دۆلارێکی زیاتر و تێوەگڵان لەو ڕێکخراوە تیرۆریستە، لە کاتی کارکردنیان زۆر گرنگە و بەتایبەت بۆ ئابروو، و ناووبانگی ئەو کۆمپانیانەی کە خەمی ناووبانگی خۆیانن و نایانەوێ ناویان بزڕێتن.
دەروونناییا سیاسی و پارتێن تیرۆریستی
سیاسەت ل ھەمی چەرخەکی و نەخاسمە سەردەمێ نۆکە پشکەک مەزن ژ ڕەفتارێن جڤاکێن مرۆڤی و نەخاسمە لایەنێن دەستھەلاتدار پێک ئیناندییە. ڤی زانستی ژی وەک گەلەک زانستێن دیترێن مرۆڤی مفایێ ژ شیان و بنەما و تیۆر و بیردۆزێن زانستێ سایکۆلۆژی وەرگرتی بۆ بدەستڤە ئینانا مەرەم و ئارمانجێن خوە. سیاسەت پشکەک گرنگ ژ دیارکەرێ داھاتوو، و چارەنڤیسا نەتەوە و وەلاتان بستۆیێ خۆڤە دگریتن. ل ھەمی سەردەمەکی سیاسەتا میانەڕۆیی و دیمۆکراتی باشترین دەلیڤەیێن پێشکەفتنا ھەر وەلاتەکی دەستەبەر و بەرھەڤ دکەتن و بەرۆڤاژی سیاسەتێن تووند و تیژی و دەمارگیر و دۆگماتی و دیکتاتۆریانە زیانێن مەزنێن گەھاندینە کاروانێ پێشڤەچۆنا وەلاتان. ئەڤە ل ڤان دوو سالێن بۆری بتنێ لبن کارتێکرنا سیاسەتا دەمارگیرانە و توندووتیژانەیا ھژمارەک ڕێکخراو و لایەنێن تیرۆریست ل دەرڤەرێ و جیھانێ کارەساتێن مەزن رووی دان و ب ھزاران گۆند و باژێر وێران کرن و ب ملیۆنان مرۆڤ ھاتنە کۆشتن و بریندارکرن و ئاوارە و مشەختبوون و پەککەفتی و نەساخیێن جەستەیی و دەروونی و ھزاران ئاریشەیێن جڤاکی ژێ پەیدابوون. ئەڤ نموونەیە دخوازیتن سیاسەتا جیھانێ جارەک دیتر ل ھەمبەر بنەمایێن خوە بخۆ دا بچیتن و ل شوینا ڤان لایەنگری و دەمارگیری و دۆگماتیزمێ، بۆھایێن جوان و مرۆڤدۆستانە بۆ خوە بکەتە سەنگێ کار و چالاکی و بزاڤان، دا لبن سیبەرا وان پێشکەفتن بۆ ڤان کۆمەلگەھان بزڤڕیتن.
دەروونناسیا ئایینی و تێگەھێ تیرۆرێ
ھەر چەندە کە پێغەمبەرێ مەزنێ ئیسلامێ(س) بۆ مرۆڤاتیێ ئاشکرا دکەتن ( لا نبی بعدی) ئانکۆ پشتی من ھیچ پێغەمبەرەک دیتر ناھێتن، بەلێ دیارە ھێشتان ئایین پشکەکەک گرنگ ژ کەلتوور و فەرھەنگێ جڤاکیێ ھندەک وەلات و نەتەوان پێک دئینیتن. بەرۆڤاژی دیتنا ھندەک فەلسەفێن وەکی کۆمۆنیزمێ و ھندەک کەس و لایەنان، ئایینی ھەمی دەمەکی و نەخاسمە لسەر دەمێن تاریێن بەرێ ڕۆناھییەکا مەزن ددا ژیانا مرۆڤان و د دەمەکی کە ھنگی زانست گەلەک پاشکەفتی بی دەقێن ئایینی مەزنترین دەرگەھێن خۆشکرنا ژیانا مرۆڤان و ئارامکەرێ وان بی ژ ھەر لایەنەکی و نەخاسمە لایەنێ سایکۆلۆژی و جڤاکییە. ل قۆناغەکێ بەری چھار ھزار سالان زەردەشتێ سپیتمانێ میدیایێ پیامبەر و شەھید ئازادیێ ب پەرتووکەکا بناڤێ ئاڤێستایێ و درویشمەکێ سادەیێ چەند وشەیی " ھزر و گۆتار و کریارا باش"، مەزنترین ئارامی دایە نەتەوەیێن ئاری. ئانکۆ ل وی دەمێن پاشکەفتی و تاری دا لاوازییا زانستی و دەستھەلاتا یاسایێ بسەر مرۆڤان ئەو نەچار کربی کە د ژیانێدا پشتا خۆە ب بنەمایێن ئایینی ڤەگرێ بدەتن. ھەمی ئایینان، بێ جیاوازی، بانگەشەیا بۆ قەنجی و باشیێ و خۆ پاراستن ژ خرابیێ ب ھەمی ڕەنگێن خۆڤەکری. لێ مخابن ئەڤرۆکە گەلەک جاران، ھندەک مرۆڤێن ھەلپەرەست و دەمارگیر و مەژی ھشک و دۆگماتی، ژ پێخەمەت ھندەک بەرژەوەندی یان ژ ئەگەرێ پیسبوونا ناخ و دەروونێ وان و لادان ژ بۆھایێن جۆانێن ئایینی، دەق و تێکستێن ئایینی، یێن کو لنک خەلکێ وی ئایینی پیرۆزن، ب بەرۆڤاژی وەردگرن و خەلکێ پێ بسەردا دبەن و چونکی خەلک ژ ئارمانجێن وێ گۆتنێ و دەقێ ئایینی تێناگەھیتن، ب نەچاری دکەڤیتە بەر کارتێکرنا نەرێنییا وان لایەنێن خراب و تیرۆریستی و کارێن نەباش و نەدادپەروەرانە و دڕندانە ئەنجام ددەن. ئەڤرۆکە پشکەک ژ ئەرکێ سایکۆلۆژیایا ئایینی ئەوە کە مرۆڤایەتیێ تێبگەھینتن مەبەستا سەرکی ژ بنەمایێن ڕەسەنێن ئایینی ئارامکرنا مرۆڤایەتیێ و بەختەوەرییا وی، و نەھێلانا ھەمی ئاریشانە ب قەنجی و ئەنجامدانا کارێ باشە، نەک زیانگەھاندنا مرۆڤان ب ھەمی ڕەنگ و لبن ھەر ناڤەکێ بیتن.
سایکۆلۆیایا یاسایی و تاوانبارێن تیرۆری
یاسایێن مرۆڤی، چ ئەوێن مرۆڤی یان جڤاکی بخوە دەیناندین و چ ئەوێن ژ تێکستێن ئایینی وەرگرتین، سنوور و پێژانێ گەلەک ژ ڕەفتارێن خەلەت و لادەرن. ئەزموون نیشانددەتن ب نەبوونا یاسایێ دویر نینە تاوانێن مرۆڤایەتیێ ب ئێکجاری نڤشێ مرۆڤی ژناڤ بربایە. ئەڤە ئانکۆ یاسا و دەروونناسی وەک ئێک سەرەدەریێ دگەل مرۆڤان و ڕەفتارێن وی دکەن، و ئەڤە خالەکا گرنگا ھەڤپشکە و زانستێ سایکۆلۆژیایا یاسایی ( علم النفس القانونی) ژی ژ ڤێ چەندێ یا پەیدابووی. ب زانینا بنەمایێن دەروونناسیێ یاساناس دێ گەلەک لایەنێن نەپەنی و ڤەشارتیێن ڕەفتارێن مرۆڤان ب گشتی و تاوانباران و تیرۆریستان نەخاسمە تێگەھن و دێ شێن بڕیارێن دروست لسەر وان بدەن و مافێ کەسەکێ نەخۆن. لەوما یاساناس بەری کۆ مرۆڤەکێ یاسایی بیتن فەرە و پێدڤیە زانایەکێ دەروونناسی بیتن. ئەڤرۆکە تیرۆریست ب مفا وەرگرتن ژ یاسایێن بەردەست بزاڤێ دکەن ڕەفتارێن خوەیێن ھۆڤ و دڕندانە د چارچۆڤەکێ یاسایی دا ڕەنگ بکەن و ئاستەنگییان بۆ جڤاکی و جیھانێ دروست بکەن، و لڤێرێ فەرە یاساناسێن ئەڤ کەسە دکەڤنە بەردەستێن وان ب نیاسینا وان لسەر بنەمایێن سایکۆلۆژی وان دەستنیشان بکەن و بگەھیننە سزایێ خوەیێ ھەژی و لدویڤ تاوانێن وان یێن دژی مرۆڤایەتیێ دەلیڤەی بۆ گەشەکرنا وان نەدەن.
دەروونناسی تاوانناسی و خەسڵەتەکانی تیرۆریستان
تاوان وەک ڕەفتارێکی مرۆڤایەتی پەیوەندار بە کۆمەڵێک ھۆکاری دەرەکی و سایکۆلۆژی و مێنتالی و فیزیۆلۆژیکی و کۆمەڵایەتی، چ ئەوانەی کە بە ھۆکاری تێکچونی باری دەروونی ژ ئەوانەی بەھۆی فاکتەرە دەرەکییەکانی پەیوەست بە ژینگە تووشی ئەنجامدانی تاوان دەبن، ھەموویان دەکەونە نێو ھاوکێشە دەروونیەکانی توێژینەوەی ئەم ڕەفتارە دڵتەزێنەی کە مرۆڤ لە سەرەتای پەیدابوونی دا لە سەر گۆی زەوی و سەردەمی قابیل و ھابیل و تا ئێستا نەیتوانیوە خۆی لێی ڕزگار بکاتن. ھەموو ئەو فاکتەرانە بەس نەبوون، و ئیستاش فاکتەری ھزری و بیروباوەریش ھاتووتە سەریان و بوونەتە ھۆکار و دەینامۆیەکی تری تاوانی گەورەی ھەمە چەشن، و سەربڕین و سوتاندن و گۆللەبارانکردن بۆوەتە کەلتوورێکی ئاسایی تیرۆریستان. مرۆڤایەتی و زانست پێویستیان بە دەستنیشانکرنی ھۆکارە سەرەکیەکانی ئەم تاوانبار و تاوانانەن تا بەو ھۆیەوە بتوانن کار بۆ نەھێشتن و یان لایەنی کەم کەمکردنەوەیان بدەن.
دەروونناسی مێژوویی و سەربۆردەی تیرۆریستان
قابیل یەکەم تیرۆریست بوو، بەڵام ئەبووبەکر بەغدادی دوایینیان نیە لە دیرۆکی دڵتەزێنی تیرۆر دا. مێژوو، کە زۆر کەم و بە دەگمەن لەسەر دەستێکی خاوێن و بێ لایەن و نادەمارگیر نوسراوە، ئەگەر وانە بۆایە باشترین و بە ئەزموونترین مامۆستا و قۆتابخانە دەبوون. بەڵام ھەلپەرستان و بەرژەوەندیخوازان نەیانھێشتووە مێژوو بە خاوێنی بنوسرێت و ئەوەشی کە تۆمار کراوە پڕیەتی لەو مێژوویەی، کە وەک عەلی وەردی باسی لێوە دەکات لە پێیاھەڵدان و بە بەژن و باڵای ستەمگەر و دیکتاتۆر و پاشا و خەلیفە و تزار و و قەیسەر و مەلیک و فیرعەون و مەھاراجەکان گۆتنەوە و نەک تەنیا ھیچ باس و خاسی ڕەنج و مەینەتی و ئێش و ئازاری دایک و باوک و کەس و کار و منداڵانی بێ دایک و باوک و قۆربانیانی تیایدا تۆمار نەکراوە، ھیچ، تەنانەت لەبیریش کراون. مێژوو تەنھا لە مەدحی زۆرداران تێپەڕیوە و زەمی ئەوانی فەرامۆش کردووە. ستەمگەران و زۆرداران و فیرعەونەکانی ھەموو سەردەمەکان تام و چێژی ژیانیان لە مرۆڤایەتی سەندووە و مرۆڤایەتی لە بڕی خۆشبەختی و کامەرانی، ھەمیشە ئاواتە خوازی مردن و تەفروتووناوبوونێ ئەم گەردوونەیان خواستووە. ئەوەش ھەمووی لە ژێر سەری دیکتاتۆرە خۆویستەکانی مێژوو و کەسانی وەک قابیل و جەنگیزخان و ئەسکەندەری مەقدوونی، و ھۆلاکۆ و تەیمووری لەنگ، حەجاجێ یوسف، و ھارون ئەلرەشید، سەلاحەدینی ئەیووبی، حەسەن سەناح، ستالین، ھیتلەر، بن لادن، و ئەیمەن زەواھیری، مۆسعەب زەرقاوی، سەدام حوسێنی گۆڕبەگۆر، و ئەبوو بەکری بەغدادی، و بەشار ئەسەد و فەتحۆلا گولەن و ... ھتد. ئەگەر وا نەبوایە نەوەیەک لە دوای یەکەکانی باوکە ئادەم، پاش دەرکردنی باوکیانەوە لە بەھەشتی بەرین، خوزگەی خۆشییەکی لە بن نەھاتوویان لەم جیھانە دەکرد. ئەرکی دەروونناسی مێژوویی گەڕانە بەدوای ھۆکار و لەناوبردنی ھۆکارەکانی تیرۆر.
سایکۆلۆژییا پیشەیی و پیشەیا تیرۆریستان
پشتی ئالۆزبوونا ژیانێ و دەرکەفتنا زانستێن جۆدا، مرۆڤ نەچاری ھندێ دبیتن کە بەرۆڤاژی ژیانا جاران، ھەر کەس خۆ ب پیشەیەک تایبەتڤە گرێ بدەتن و دەست ژ فەلسەفا ھەمی کار و پیشە بۆ مرۆڤەکی بتنێ بەردەتن. ئەڤ پێنگاڤە ل چەرخێ بیستی مەزنترین دەستکەفتێ مرۆڤاتیێ بی. ھزاران جۆرێن پیشەیا و لسەر بنەماێن زانستێن پێڤەگڕێدای و نەخاسمە دەروونناسیێ دەرگەھەک ڤەکر بۆ ھندێ کە ھەر مرۆڤەک د بسپۆرییەکێ دا خزمەتا جڤاک و وەڵاتێ خۆ بکەتن. پیشەیێ ھەر مرۆڤەکی وەک ژێدەرەکێ داھاتێ پشکەکە ژ فاکتەر و بناسێن دابینکرنا ئاسایشا سایکۆلۆژی و ئابووری و جڤاکییا وی و خێزان و جڤاکا وی، لێ نە ھەر پیشەیەک. ئەڤە ماوەیەکێ چەند دەە سالانە ل دەڤەرێ پیشەیەکا مەترسیدار لنک ھندەک دڕندە و ھۆڤان پەیدا بوویە کە خەلکانەکا بسەرداچۆیی و لبن کراس و د کەڤلێ مھێ و ئایینی دا، ب سەربڕین و سۆتن و ڕەڤاندنا بچویک و ژنێن خەلکێ و فرۆتنا وان، لنک دلەکی، نانەکێ بۆ زارۆک و کەس و کارێن خۆ پەیدادکەن. گرانترین ئەرکێ زانستێ دەروونناسی ئەڤرۆ تێگەھاندنا مرۆڤایەتیە ژ مەترسیێن پیشەیەکا ژ ڤێ جۆری و کارتێکرنا وێ یا نەرینی و خراب لسەر ناخ و دەروونێ خۆدێ وی کەسی و پاشی لسەر جڤاکێ و مرۆڤایەتیێ، و بنبڕکرنا وێ.
سایکۆلۆژییا کارگێڕی و ڕۆڵێ تیرۆرێ تێدا
دام و دەزگەە و فەرمانگەە و کۆمپانیایێن کەرتێ تایبەت و گشتی ئەڤرۆکە خۆ د ھزاران ئاڤاھی و مەلیۆنەھا کارمەند و فەرمانبەر و ڕێڤەبەر و خزمەتگۆزاری و کەسێن پەیوەندار دا دبینیتن. ڕێڤەبرن و کارگێڕییا ھەمی ڤان دام و دەزگەھان ل جڤاک و جیھانێ پێدڤی ب مرۆڤێن دلسۆز و کارکەر و ڕێنجبەر و خەمخۆرە. ئەڤ ھەمی دام و دەزگەھە ژ پێخەمەت بەرژەوەندیا مرۆڤایەتی و بەختەوەرییا وان یێن ھاتینە ڕێکخستن و دھێنە بڕێڤەبرن، لێ جھێ مخابنیێ یە ل قۆناغێن جۆدا دا ھندەک کەس و لایەن و ڕێکخراوێن دویر ژ بۆھایێن مرۆڤایەتیێ و ژبەر دلپیسی و کەرب و کینە و ھەستێن تووندڕەوی و دەمارگیریێ و دۆگماتیزم و مەژی ھشکیێ و ھشکباوەریێ دبنە ئاستەنگ لبەر پێشکەفتنا جڤاکێ. نموونا ڤێ چەندێ ئەم ئەڤرۆکە د وێ وێرانکاریێ دا دبینن کە ڕێکخراوەکا تیرۆریستیا وەک داعشێ، ب مخابنیڤە لبن ناڤێ ئیسلاما پیرۆز، ل دەرڤەرێ و جیھانێ پەیداکری و ب ھزاران گۆند و باژێر و دام و دەزگەھێن جۆداجۆدا و نەخاسمەیێن پەروەردەیی و پزیشکی و بەرھەمھینانێ ژ کارئێخستن و ھندە بێژین مرۆڤایەتیێ و دەڤەر سەد یان ژی بەلکۆ ھزاران سالان پاشئێخست.
سایکۆلۆژیای بۆشایی ئاسمان و دیاردەی تیرۆر
تا ئەو کاتەی کە مرۆڤ تەنیا لەسەر زەوی دەژیا دەروونناسی تایبەت بوو بە مرۆڤ لەسەر گۆی زەوی، بەڵام دوای ئەوەی کە لە ساڵی (١٩٥٧) گاگارینی ڕۆسی بۆ یەکەم جار چووە بۆشایی ئاسمانەوە، ئیتر بیرۆکەی سایکۆلۆژیای بۆشایی ئاسمان لە مێشکی مرۆڤایەتی و زانستی سایکۆلۆژیا دا سەری ھەڵدا. مرۆڤ ئیتر بیر لەوە دەکاتن کە بە پڕبوون یان بێکەڵکبوونی زەوی ھەلی پەیداکردنی ھەسارە و ئەستێرەیەکی تر بداتن کە ئاو و ژیانی تیا دا ھەبێ. ئەو ھەوڵانە بەردەوامن و ئێمە ڕۆژانە شتی نوێ دەبینین. ئایا مرۆڤ لەو کارە دا سەرکەوتوو دەبێ یان نە؟ پرسیارێکی قورسە و پێویستی بەکات و دەمە. بەڵام ئەوەی دەبێ مرۆڤایەتی و زانستی دەروونناسی لە ئێستاوە بیری لێبکاتن ئەوەیە کە، وەک چۆن ئێستا وڵاتانی پێشکەوتوو کە وەک ئەمریکا و ئەورۆپیەکان، لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندی و ئاسوودەیی و ئاسایشی وڵاتانیان ھەوڵ دەدەن ڕێگە لە تیرۆر و تیرۆریستان بگرن بچنە نێو ئەو وڵاتانە، و تا ڕادەک تیایدا سەرکەوتوو نەبوونە، ئایا بۆ ئەستێرەکانی تریش مرۆڤ دەتوانێ شێواز و سیستەمی پێشکەوتووتر بگرێتە بەر تا ڕێگە لە تاوانەکانی تیرۆریستان لەوێ بگرێ یان تیرۆریش وەک ھەر ڕەفتارێکی تر لەوێش شوێنی خۆی دەکاتەوە و ئەوێش وەک ئێرە دەکاتە دۆزەخ.
سایکۆلۆژیای ئەندازیاری وەک گۆرزێک لە پەیکەری تیرۆر
مرۆڤایەتی بۆ ئارامی ژیانی خۆی بەردەوام ھەوڵی دروستکردنی کاڵا و کەل و پەل و شتومەک و ماشین و ماتۆر و دەزگای میکانیکی و ئەلکترۆنی و... ھتد، داوە. ھەر یەکە لە ئێمەمانان ڕۆژانە ئەو کەرەستانە، لەسادەترین وەک کەچک و چەنگال و پیا لەو پێڵاو و جل و بەرگ و چەقۆ و تا پێشکەوتوترینیان وەک مۆبایل و ئۆتۆمبێل و فڕۆکە و شەمەندەفڕ و تەلەفزیۆن و ڕادیۆن و خانوو و پارک و...ھتد، بەکاردێنین. دیارە شێوازی ھەر یەکەیان بە پێی ساڵ و کات و ڕۆژ دەگۆڕدرێ. دیارە ھەموومان لە بیرمانە چەندین ساڵ بەر لە ئێستا تەلەفزیۆن چۆن پێدەکرا و چۆن کەناڵەکان دەگۆڕان و دوایی چۆن دەکۆژرێنرایەوە و ئەمرۆ ھەمو ئەو کارانە لەسەر جێگەی خۆت و بە( ڕیمۆت کۆنترۆڵ) ئەنجام دەدرێتن، و سەبارەت بە شتەکانی تریش بەھەمان شێوە. ھەموو ئەو گۆڕانکارییانە لە دیزاین و شێوازی کار و دروستکردنی ئەو شتانە بۆ ھەوڵ و کۆششەکانی مرۆڤ و لەگەڵیشدا زانستی دەروونناسیی ئەندازیاری، ئەنجام دەگرێتن کە تێیایدا ھەوڵ دەدرێت کەمترین ماندوو وون و زیاتر ئاسوودەیی و ئارامی بۆ مرۆڤ دەستەبەر بکات تا ھێز و وزە و پۆتانسیێلێکی کەمتر لەو کار و ڕەفتارانە دا تێبچیتن. ئەوەی کە مرۆڤ لێی بێ ئاگایە و مەترسی گەورەی لێدەکرێتن ئەوەیە کە تیرۆریستان وەک چون سوودیان لە ھەموو تواناییەکانی مرۆڤایەتی وەرگرتووە بۆ لێدانی خۆدی مرۆڤایەتی، ھەروەھاش سوود لە تەکنەلۆژیا و فۆرَمول و یاسا و ھاوکێشەکانی سایکۆلۆژیای ئەندازیاریش وەربگرن لە پێناو بەدیھێنانی مەرامە پۆخەڵەکانیان. ھەرچەندە درێغیشیان نەکردووە، بەڵام دەکرێ بە یاسا و ڕێسای تایبەت ڕێگری لێبکرێ یان لایەنی کەم کەمتر بکرێت. ئەمرۆ داھێنانەکانی مرۆڤایەتی بوونەتە چەکێک بە دەست تیرۆریستان بۆ لەناوبردنی خۆدی مرۆڤەکان.
دەروونناسییا پزیشکی و ھەوا تیرۆرێ
لایەنێ جەستەیی و فیزیۆلۆژیک د مرۆڤیدا پشکەک جۆدانەبوویە ژ ستراکتوورێ سایکۆفیزیکیێ وی. ئەڤرۆکە زانستی پزیشکی و نۆژداری یا د ئاستێن گەلەک پێشکەفتی دا. ئەڤرۆکە ب سەدان ژ وان نەساخیێن سەردەمێن کەڤن ب ملیۆنان مرۆڤ دکۆشتن بڕێکا چەند دلۆپەکێن دەرمانێ ڤەخوارنێ یان دەرزی لێدان یان نەشتەرگەریێ چارەسەر دبن. زانستێ پزیشکی ئەڤرۆکە یا گەھشتیە ئاستەکی کە دھێتەگۆتن دشێتن نەخۆشیێن زگماکی بەری پەیدابوونا کۆرپەی د ھەڤالبچویکی دا و ل خانەیێن ئێکەم ژ دروستبوونا کەلواش و لەشێ مرۆڤی دەستنیشان و چارەسەر بکەتن. ھەمان ئەو ھزر و پێشبینی بۆ نەساخیێن دەروونی یێن کۆ ژ دەیک و بابان دھێتە ڤەگۆھاستن ژی دھێتە ھژمارتن. لێ ئەوا جھێ مەترسیێ یە ھندەک ژ دەستکەفتێن پزیشکینە کە ئەگەر ل ئاییندەی دا بکەڤنە د دەستەکێ نەئەمێن و نەدروستکار و نەپاقژ لەوانەیە کارەسات ژێ پەیداببن، و نموونا ھەری مەزن ژی پێشکەفتنا ڤی زانستێیە د کۆپیکرنێ دا، کە ئەگەر ڕێکخراوێن تیرۆریستی بسەر ھلببن لەوانەیە کارگەھێن دروستکرنا تیرۆریستان و لدویڤ ساخلەت( مواسفاتێن) خۆ یێن دڕندانە و ھۆڤ و وێرەک و بێ دلۆڤانی دەینن، وەک ( مەعمەلێن مریشکا ). ئەڤ چەندە دێ ب جارەکێ ژیان و ئاییندەیا مرۆڤایەتیێ ئێخیتە بن گەفێن مرۆڤێن دویر ژ بھایێن مرۆڤایەتیێ.
دەروونناسییا ناوازەییا و گڕێن تیرۆریستان
ئەڤ زانستە وەک لقەک ژ زانستێ دەروونناسیێ پویتەی ب کەس و مرۆڤێن کۆ بگشتی ژ پیڤەرێن ئاسایێن ساخلەمیا دەروونی دویرن و لاداینە، ددەتن. ب دەھان جۆرێن نەساخێن دەروونی و مێنتالی ( ئەقلی) و لبن ئەگەرێن جۆدایێن خۆدی و دەرەکی دناڤ نڤشێ مرۆڤاندا پەیدا و بەلاڤبووینە و کارتێکرنێ لسەر ڕەفتار و ھزر و کریارێن مرۆڤی دکەن، و چ گۆمان تێدا نینە مرۆڤێن نەئاسایی و ناوازە ھەمی دەمەکی جھێ ئاریشە و گرفتێن جڤاکینە. ئەگەر ژی بۆ تایبەتمەندیێن وان یێن ھزری و ڕەفتارییە، کە وەکی خەلکا دیتر و ئاسایی نینن. دەروونناسییا ناوازەییان بزاڤێ دکەتن مفای ژ بنەمایێن دەروونناسی وەربگریتن بۆ چەوانییا سەرەدەریکرن دگەل ڤان جۆرە مرۆڤان و تا ڕادەیەکێ کێمکرن ژ ئێش و ئازارێن وان و ھەروەسا ئەو خەلک و کەسێن دگەل وان کاردکەن یان دژین. ئەزموون و دویڤداچۆنا کەساتیا گەلەک تیرۆریستان نیشانددەتن کە ھژمارەکا مەزن ژ وان بدەست ئاریشە و نەساخیێن دەروونی و سایکۆلۆژیڤە دنالینن و ئەڤ چەندە خوە د ڕەفتارێن وان یێن دڕندانەدا نیشان ددەتن. بڤێ چەندێ ئەرکەکێ دیتر دکەڤیتە سەر ??
Top