ئەدای سەرکردەی سیاسی پێویستە لە بەرژەوەندی گەل و نیشتیمانەکەی دابێت

ئەدای سەرکردەی سیاسی پێویستە لە بەرژەوەندی گەل و نیشتیمانەکەی دابێت
بەر لەوەی ناوەرۆکی وتارەکەم دەست پێ بکەم بە پێویست دەزانم ئاماژە بو ئەوە بکەم ململانێی سیاسی لە باشوری کوردستان مەسەلەیکی ڕەوایە و هەر حزبێکی سیاسی مافی ئەوەی هەیە ململانێ سیاسی بکات لە گەڵ حزبەکانی تر بەڵام نابێ ئەم ململانێییە سیاسیە ببێتە هۆی تێکدانی باری سەقامگیری سیاسی و ئەمنی و لە ئاراستەی بەرژەوەندی نیشتیمانی بچێتە دەرەوە و زیان بە ئاسایشی نیشتیمانی بگەیێنێت.


شایانی باسە لەباشوری کوردستاندا هندێک بەناو سەرکردەی سیاسی حزبو لایەنە سیاسیەکان لە ڕابردوو لە ێیستادا بەردەوام هەوڵیان داوە ڕکابەرەکانی خویان بسڕنەوە و ولە سەربنەمای سیاسەتی ڕەتکردنەوەی بەرامبەر هەڵسو کەوتیان کردووە و دەکەن کەئەمەش لە نێو پڕوسەی دیموکراسیدا نەک هەر جێگای نابێتەوە بەڵکو زیانی گەورە بە گیانی دیموکراسی دەگەیێنێت و دەبنێتە کوسپ لە بەردەم بەرەو پێشەوە چۆنی سیاسی و ئابوری و جڤاکی وهتدد و دوخەکە بەرەو چارەنوسێکی مەترسیدار دەبات.


ئەگەر سەیری ململانێی حزبە سیاسیەکانی وڵاتانی پێشکەوتووی دیموکراسی بکەین ئەوەمان بو ڕون دەبێتەوە کە ئەرکی ڕاستەقینەی حزبی سیاسی چیە؟
سەرەڕای ئەوەی کە حزبە سیاسیەکان بیروڕای سیاسی جیاوازیان هەیە بەڵام هەمویان لەسەر مەسەلە چارەنوسازەکان کوک و تەبان واتە هەمو ئەو مەسەلانەی کە پەیوەندییان بە ئایندەو چارەنوسی وڵاتەوە هەیە بە هەند وەرەگرن و ململانێکان بە گشتی دەکەونە خانەی پاراستنی بەرژەوە ندی گەل و وڵات نەک پێچەوانەکەی ،



وە ئەوەی ئەمڕو لە گۆڕەبانی سیاسی باشوری کوردستان دا دەگوزەرێت بە داخەوە نەک تەعبیر نیە لە بەرژەوەندی نیشتمانی بەڵکو پێچەوانە کەی ڕاستە.




سنوردانان بو ئەو بەناو سەرکردانە کە سیناریو دوای سیناریو ئەنجام دەدەن لە پێناو شکەست هێنان بە پڕوژەی سەربەخویی باشوری کوردستان کە مەسەلەیێکی نیشتیمانییە و پەیوەستە بە هەمو کوردستانیەکانەوە بێ جیاوازی پێویستە و دەبێ سنوریان بو دابنرێت ، چۆنکە ئەمە لێدانە لە ێیڕادەی سیاسی گەلی کوردستان و خزمەتێکی گەورەشە بە نەخشەو پیلانی داگیرکارانی کوردستان .



بەناو سەرکردەی سیاسی هەیە ئەمڕو لە کوردستان کە خوێ بە فرشتەی دیموکراسیەت و مافەکانی مروڤ و ئازادی ئاراستە دەکات کە چی هەمو ڕەفتارە سیاسیەکانی دژی ئازادی و دیموکراسی و مافەکانی مروڤە وە ئەوەی لە میانەی ئەم دوساڵ و نیوەدا لە هەڵسۆکەوتی سیاسی ئەم سەرکردەیە بە دیار کەوت بەڵگەی حاشا هەڵنەگرن لە سەر ئەم ڕاستیە.



سوتاندنی بارەگاکان و سوکایەتی کردن بە حزبی بەرامبەر و پێشوازی کردن لە دوژمنێکی سەرسەختی گەلی کوردستان وەک نوری مالیکی کە هەم داعشی بە گژ باشوری کوردستانەوەنا وهەم قوتی خەڵکی کوردستانی بڕی وهەروەها پشتگیری کردن لە بە یاسایی کردنی حەشدی شەعبی لە لایەن پارلەمانی عێڕاقەوە وهەڕەشە کردن لە کونسوڵخانەکان و کۆمپانیا بیانیەکان وهتد و هەوڵدان بو دابەزاندنی ورەی پێشمەرگە ڤارەمانەکانی کوردستان لە کاتێکدا کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە ڕۆبەری نزیکەی ۱۲۰۰کم چوارگوشە لە شەڕی بەرگریکردندا بووە لە هەمبەر وەحشیترین ڕێکخراوی تیروریستی نێودەوڵەتی وەک داعش سوکایەتی کردن بە پارلەمانی کوردستان وەک دەزگایێکی پیروزی نیشتیمانی و هاوشان لە گەڵ چەندان هەوڵی تر بو ناشیرین کردنی ئەزمونی باشوری کوردستان و سیمای جوان و شارستانی وڵاتەکەمان ئەم ئەدای سیاسیە لە هەر حزبێکی سیاسی ڕەنگ بداتەوە خزمەت کردنە بە ئەجندای سیاسی دوژمنانی کوردستان لە دژی گەلی کوردستان بە گشتی.



بویە لە کوتایی دا ماوە بڵێم گەڕانەوەی سەرکردەیێکی سیاسی لەم چەشنە یان نەگەڕانەوەی هیچ کاریگەری ئەرێنی نابێت لەسەر باشوری کوردستان و سنوردانان بو ئەم چورە ئەقڵە سیاسیانە زەرورەتێکی حەتمیە چۆنکە ئەمڕو باشوری کوردستان بەرەو ئەنجامدانی پڕوسەی ڕیفڕاندوم هەنگاو دەنێت و سەرۆکی کوردستان ڕێزدار بارزانی بە ئەمانەتەوە ئەرکی گەیاندنی دوزە ڕەواکەمانی لە ئەستو گرتووە و هەنگاوی زور باشیشی بڕیوە بە پاڵپشتی دڵسوزان و نیشتمان پەروەرانی کوردستان و ئەرکی هەر کوردستانییەکی دڵسوزیشە پشتگیری هێژا بارزانی بکەن بو دەرباز بونی گەلەکەمان لەم قوناغە هەستیارە و پڕ لە هەڕەشە.
Top