جیاوازی نێوان پارتی و بزووتنەوەى گۆڕان
May 17, 2017
وتار و بیروڕا
- بزووتنەوەی گۆڕان پارتی بە دوژمنی خۆی دەزانێ و بە ناوی دوژمنایەتی کردنی پارتیش ئامادەیە دوژمنایەتی رەوتی سەربەخۆیی کوردستانیش بکات، بۆ درێژەدان بەو دوژمنکاریەش بەردەوام هێزی لە چوونە باوەشی داگیرکارانی کوردستان وەرگرتووە.
+ پارتی حزبی ناو سەنگەری بەرگری کردنە لە کوردستان.
- بزووتنەوەی گۆڕان حزبی سەر شاشەی کەنالەکان و موزایەدەی سیاسییە.
+ پارتی و سەرۆکەکەی هەڵگری مەشخەڵی سەربەخۆیی کوردستان و دەوڵەتی کوردین و لەو پێناوەشدا دەجەنگن.
- بزووتنەوەی گۆڕان و رێکخەرەکەی هەڵگری مۆمی چوونەوە بەغدا و گەشتی دوور و درێژی هەندەرانن و بۆ ئەو مەبەستەش گۆڕاون.
+ پارتی لەگەڵ واقعی سیاسی و خواست و داواکاری خەڵک دەدوێ و لە کارەساتەکانی مێژووەوە هەنگاو بەرەو داهاتوو دەنێ.
- بزووتنەوەی گۆڕان لەگەڵ خۆشخەیاڵی سیاسی و خواست و داواکاری رشتنی کۆنەقین دەدوێ و لە شکستە سیاسیەکانی رێکخەرەکەیەوە هەنگاو بەرەو داهاتوو دەنێ.
+ پارتی دەنگ و بڕیاری خەڵک بە مەرجەع دەزانێ، هەر بۆیەش لە پرسە چارەنووسسازەکاندا داوای گەڕانەوە بۆ رای خەڵک دەکات.
- بزووتنەوەی گۆڕان بڕیاری سیاسی شکست خواردووە قین لە دڵەکان و هەراوزەنای دەمشڕ و جنێوفرۆشە هەرزەکارەکان بە مەرجەع دەزانێ، هەر بۆیەش داوای گەڕانەوە بۆ گەلەکۆمەی حزبی دەکات.
+ پارتی و لەناو پارتیشدا سەرۆک بارزانی توانی گەمارۆ سیاسی و دیبلۆماسییەکانی سەر خەباتی رەوای کورد بشکێنێ و پرسی کورد وەک پرسێکی نەتەوەیی بەرێتە ناو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، سەردان و دیدار و چاوپێکەوتنەمانی سەرۆک بارزانی و سەرۆکی حکومەت و راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، بەڵگەی حاشاهەڵنەگری ئەو راستییەن.
- بزووتنەوەى گۆڕان و لەناو گۆڕانیشدا نەوشیروان مستەفا تا ئێستاش بە سیستەمی (بەغا) سەرسامە و تازە بە تازە دەیەوێ بە تونێڵی سیاسی بەغدا و باریکە رێی شیعەگەراییا بچێتە ناو کۆمەڵگەی نیودەوڵەتی، کۆبوونەوە و چاوپێکەوتنە نەهێنیەکانی نەوشیروان و فرۆکسیۆنەکەیان بە بەرپرسانی دژە کوردی بەغدا بەڵگەی حاشاهەڵنەگری ئەو راستییەن.
+ پارتی داوا دەکات هێز و توانا حزبییەکانی کورد لە خولگەی ئامانجە نەتەوایەتییەکاندا رێکبخرێن و بەو هێزە نەتەوەییەوە رووبەڕووی داگیرکاران ببینەوە.
- بزووتنەوەی گۆڕان داوا دەکات هێز و توانا حزبییەکانی کورد لە خولگەی ئامانجە مەزهەبیەکانی شیعەدا کۆ بکرێنەوە و بەو هێزەوە رووبەڕووی پارتی ببنەوە.