دۆخەكە ناگەرێتەوە بۆپێش 12 ئۆكتۆبەری 2015

دۆخەكە ناگەرێتەوە بۆپێش 12 ئۆكتۆبەری 2015
لە هەموو بەرنامەو پرۆگرام و دانیشتنەكانی ئەندام و هەڵسوراوانی بزوتنەوەی گۆران هەموو جۆرە رێككەوتنەكیان پابەندكردووە بەوەی كە دۆخی كوردستان بگەرێتەوە بۆ12 ئۆكتۆبەری 2015 تەنانەت لە هەموو دیدار و گفتگۆكانیان كە لە لە درەوە لە گەڵ هەندەك ئەندام پارڵمانەكانی ئوروپا رێك یان خستبوو و روویەكی زۆر ناشرینی كوردستانیان نیشانی دەرەوە دابوو سەرەكی ترین بابەتیان هەر ئەوە بووە سەرەرای ئەوەی كە ئەوانەی كە بۆ ئەو مەبەستە چووبوون باس یان لە نوێنەرایەتی پارڵمانی كوردستان كردووە بەڵام ئەو شاندە رای كەسی خۆیان بووە و لە لایەن پارڵمانەوە تەخویل نەكرابوون بۆ ئەوەی لە دەرەوە بە نوێنەرایەتی پارڵمانی كوردستان لێدوان بدەن و بەشداری لە كۆبونەوەكان بكەن و تەنانەت هەندەك لەوانە رای كەسی خۆیان بووە و بەس و ئەوەش لە لێدوانی فراكسیۆنەكانیان دیاركرا.
ئەوكاتەی كە حكومەتی هەرێم بۆ مەبەستی پێكهێنانی كابینەی نوێ كە لە لایەن گەورەترین براوەی هەڵبژاردن لە گەڵ هەموو لایەنەكان دانیشتن بۆ ئەوەی كابینەیەكی گشتگیر كە هەموو لایەنەكان تیادا هاوبەش بن بۆ ئەوەی بتوانن خزمەتەكی زیاتری خەڵكی كوردستان بكەن.بەڵام لایەنەكی دیاری كوردستان ئەو بنەمایەیان تێكدا و چوونە ریزی ووڵاتانی ئیقلیمی هەربۆیەش بەشێوەیەكی رانەگەیێنراو ئەگرێبەستە سیاسییەی كە هەبوو هەڵوەشێنرایەوە لە لایەكی ترەوە بزوتنەوەی گۆران دژی هەموو داب و نەریتەكی كۆمەڵایەتی وەستا و ئەو رێككەوتنەی كە لە چەوی 18 لە سەر19 ئابی 2015 رێكخرابوو بۆ ئەوەی چارەسەرییەكی گونجاو بۆ ئەو بابەتە بدۆزنەوە بەڵام سەرۆكی پارڵمان بە ئاماژەی راستەوخۆی نۆشیروان مستەفاو لە ژێر كاریگەری و هەیمەنەی كۆماری ئیسلامی ئەو فەوزایەی نایەوە كەهەبوو.
ئەوەش شتێك نییە كە ئێمە بە تەنیا لێرەوە باسی لێوەدەكەین بەڵكو مەلا بەختیار لە دەستەی كارگێری یەكیەتی و دەستەی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كە لە دانیشتنەكەدا ئامادەبوونە بەروونی ئەو بابەتەیان باس كردووە و لە میدیاكانیش بڵاو بویەوە هەربۆیەش لە كاتی ئێستادا ئەگەر بیر لەوە بكرێتەوە كە دەبیت بۆ ئەو سەردەمە بگەرێنەوە كە سەرۆكی پارڵمان و چەند پۆستی سیادیمان هەبوو ئەوە مەحاڵە هەربۆیەش پێویستە خۆیان لە گەڵ واقعی ئێستادا بگونجێنن و بیر لە ئاڵیەتەكی كی تربكەنەوە.
Top