ئەی تاکی کوردستانی بە دەوڵەتی کوردستان تەمەنی شارستانیەتی مرۆڤایەتی درێژتر بکە!

ئەی تاکی کوردستانی بە دەوڵەتی کوردستان تەمەنی شارستانیەتی مرۆڤایەتی درێژتر بکە!
دیارە تەمەنی ژیانی مرۆڤایەتی لەچاو ژیان و سەرەتای سروشت تەمەنێکی کۆرتە. مەلیارھا ساڵ بەسەر دروستبوونی سەروشت و سەرەتای ژیان لەم جیھانە زۆر ھەوراز و نشێوی بەخۆیەوە بینیوە. ھزاران جۆری گیانەوەر و دار و درەخت و گۆڵ و گیا لەو ھەموو ساڵانە ھاتن و لەناوچوون. گیانەوەرە زەبەلاحەکانی وەک دەیناسۆر و مامووتەکان لە ھەموویان ناسراوترن و تەنانەت مناڵانیش دەیانناسن، بەڵام نازانن بۆچی لەنێوچوون و ئێستا لەم جیھانە دل نین، سەرەڕای ئەوەی کە بەھێز و گەورەش بوون.
ساڵانە مرۆڤ شایەتی لەناوچوونی زۆر جۆری تری گیانەوەرانە. تەنانەت زۆر گیانەوەر ھەیە ئێستاکە تەنھا چەند دانەیکی کەمێمان لێ ماوە و لەسەر لێواری لەناوچوون. چونکە سروشت زۆردارە و ھیچ بەزەیی پێیان ناباتن. ئەوە یاسایە و ئەوەی ملکەچی نەبێ و گۆێڕایەڵی یاساکانی نەبێ بڕیاری لەناوچوونی دەردێتن.
زۆر نەتەوەش، پێش ئێمە ھەمان ڕەفتاریان کرد چارەنووسی لەناوچوونیان ھەڵبژارت. چونکە ھیچ نرخێکیان بۆ بھا مرۆڤیەکان دانەنا. دوایین ھەوڵی لەو جۆرە دامەزراندنی شتێک یان ھەوڵێک بوو کە بەناوی داعش دەناسرێتن، کە خەریکبوو چارەنووسی مرۆڤایەتی وەک دەیناسۆرەکان بێ بەڵام بوێری و گیانفیدایی پێشمەرگەی قارەمان بەسەرکردایەتی جەنابی سەرۆک بارزانی ئەو پرۆسەیەی دواخست. بەڵام ھێشتان ئەو مەترسیە کۆتایی پێنەھاتووە و مەترسیەکانی ھێشتان ھەڕەشە لە کوردستان و جیھان دەکەن. داعشیان بە ھزر و مێنتالیتە و بیرکردنەوەیەکی چەواشەی دۆگماتی ماوەبەسەرچوو، بە یەکێک لە کاتالیزۆرە بەھێزەکانی لەناوبردنی مرۆڤایەتی ھەژمار دەکرێتن، تا بە نەمانی مرۆڤ لەم جیھانە، گیانەوەرێکیتر، ئەزموونی تاڵی دەیناسۆر و مرۆڤ بۆ خۆی بکات بە وانەیەک، و بە پێی بەھا و یاساکانی سروشت ھەڵسوکەوت بکات و لە دوای نەمانی مرۆڤەکان ئەم جیھانە بۆ خۆی مسۆگەر بکات و لەوانەیە ئەم گیانەوەرە سیسڕکە یان پشیلە یان سەگ یان ھەر گیانەوەرێک بێ کە بۆ ماوەی چەندین ھزار ساڵە لەگەڵ مرۆڤ دەژیتن و سوودی لە ئەزموونی ئەو مرۆڤە نەزانە وەرگرتووە، و بە پێەوانەی مرۆڤ گۆڕی خۆی بە دەستی خۆی ھەڵناکەنێ.
بەڵام مرۆڤایەتی شانس و دەرفەتێکی زێڕینی لە پێشە و بەدەستەوە ماوە، تا بۆ مانەوەی خۆی بۆ ماوەیەکی درێژتر دەرفەتێک بداتن کە دەوڵەتێک بەناوی کوردستان بۆ کوردستانیان بە ھەموو نەتەوەکانیەوە دروست ببێ، ھەر بۆیەش تەماشەدەکرێتن ئەوانەی کە ئەو ڕاستیە دەبینن و ھەستپێدەکەن لە ھەموو جیھان ڕوویان کردووتە ئێمەمانان و ھاوکاری کوردستانیان و پێشمەرگەی قارەمان و خۆنەویست دەکەن، تا بەشکۆ چارەکە سەدە یان ھزارەیەکی تر بخەنە سەر ژیانی مرۆڤایەتی و مرۆڤایەتی لەو چارەنووسەی کە بۆ دەیناسۆر و ھیتر ھات نەجات بدەن. بۆیەش کوردستانیان دەتوانن بە دەنگی " بەڵێ " ی خۆیان لە ڕیفراندۆمی سەربخۆیی کوردستان ئەو خەونە و ھەنگاوە زیندوو و خێراتر بکەن، ئەگەینا دەبێ تێکڕایی مرۆڤایەتی دەست لە خۆی بشۆاتن تا ئەوەی بۆ نەتەوە و لەنێوچووانی پێشتر ھات بەسەری ئێمەش بێتن.
*ئەو بابەتە بە ھەندێ گۆڕینەوە لە ژمارەی ( ٥٢٦٩) ی رۆژی ( ١٥/٥/٢٠١٧ ) لە لایەڕەی (٧) ی ڕۆژنامەی ( خەبات) بڵاوکراوە.

Top