سەرۆك بارزانی، هیوایی نەتەوەیی كوردە بۆ بە دەستهێنانی سەربەخۆیی كوردستان ..

سەرۆك بارزانی، هیوایی نەتەوەیی كوردە بۆ بە دەستهێنانی سەربەخۆیی كوردستان ..
نەتەوەی كورد هەموو هیوایان خستۆتە سەر هەوڵ و هیمەت و حیكمەت و تەكانە سیاسییە نوێكانی سەرۆكی نەتەوەی كورد مەسعود بارزانییە، هەموو كوردستانیان پشت ئەستوورن بەهێز و توانا و سیاسەت و دیبلۆماسییەت و هەڵوێست و میژوو و ڕابردوو خەباتی سەرۆك بارزانی.سەرۆك بارزانی مرۆڤێكی هەرە دڵسۆزی گەورەی نەتەوەیی و نیشتیمانپەروەری نەتەوی كوردە، بە هیچ شێوەیەك لەشێوەكان نایەوێت میللەتی كورد ژێردەستەی كەس بێت، بەڕێزیان هەر رۆژە دەستكەوتێكی تری گرنگ ئەخاتە سەر خەرمانی دەستكەوتە میژووییەكانی كوردستان بە بۆنەی بڕیارە زێڕین و مێژوویەكانی سەرۆكی نەتەوەی كورد مەسعود بارزانی لەبارەی ئەنجامدانی ریفراندۆم و ئاسانكردنی لە لایەن حزب و لایەنە سیاسییەكان بەتایبەتی كوردستانیان بە گشتی بەئاشكرا و گەرمی پێشوازی لێكرا.
سەرۆك بارزانی جێگای شانازی و بەختەوەری و هیوا و ئامانجی نەتەوەی كوردە، خەمخۆر و دڵسۆزی كوردایەتییە، خاوەن هەڵوێست و بە ویژدانە و درێغی لە راپەڕاندنی ئەركەكانی ناكات بۆ خزمەتی كورد، بۆیە پێویستە هەمیشە پاڵپشت و گوێڕایەڵی بارزانی بین و هاوكاری بیت لە نەهێشتنی كۆسپ و تەگەرەكان لە بەردەم قۆناغی جاڕدانی دەوڵەتی كوردی ئاسان و چارەسەر بكات و ناحەزانی ئەم بڕیارە شەرمەزار و دەمكوت بكات و مژدەی رۆژێكی نوێ بۆ گەلی كوردستان ئاشكرا بكات، دەبێ رێز لە بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكتر بگرین و سەنگەری پاراستنی كوردستان قایمتر بكەین و هەموومان ببین بە بەرگریكار و پاسەوانی ئاشتی و ئازادی و دیموكراتی بەرژەوەندییە باڵاكانی كورد، پێویستە گەلی كوردستان پاڵپشتی سەرۆك بارزانی بین بۆ گەیاندنی كەشتیی سەربەخۆیی كوردستان بۆ كەناری ئارامی و دڵنیایی ..
هەر سەردەمی كۆماری كوردستان لە مەهاباد وە و تا بە ئەمرۆ بارزانی نەمر سات بە سات لە چاوەروانی دەرفەتێك بووە بۆ نەتەوەی كورد تا ئەو دەوڵەتەی كە بەرهەمی خوێنی هەزاران شەهیدە و دەیان شۆرشگێر و تێكۆشەرە رابگەێنێت و ئاوایی بكاتەوە تا گەیشتە قۆناغی شۆرشی مەزنی ئەیلوول و ئۆتۆنۆمی و دواتر راپەرینە مەزنەكەی 1991 و دواتر چەسپاندنی فیدرالی و قۆناغی ئەمرۆمان كە پێداگری و جەختكردنەوەی سەرۆك مسعود بارزانییە لە مەر مافی رەوایی سەربەخۆیی كو ردستان .هەنگاوە دبلۆماسیەكانی سەرۆك بارزانی بەرامبەر گەلی كوردستان گۆڕدراوە، جگە لەوەش ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك لە هەڵوێست و هەنگاوێكی تری مێژوویی دا بریاری راپرسی لەشارەكەیان پەسەند كرد، كە ئەمەش دەبێتە هۆكارێكی تر كە هەموولایەكمان كار لە پێناو سەرخستنی دا بكەین چونكە دەمێكە خەڵكی كوردستان چاوەروانی ئەم كاتەیە بۆ ئەوەی بەدەنگی بەلێ پشتگیری لە دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان بكات، كە لەچەند ساڵی رابردوودا ژمارەیەك رێكخراوی كۆمەڵگای مەدەنی راپرسیێكی نافەرمیان ئەنجام دا كە 98% كوردستانیان دەنگیان بۆ سەربەخۆی كوردستاندا ئەمەشیان مافێكی خوداییە كە بۆ گەلی كوردیش مافی خۆیەتی وەك هەمووگەلانی دونیا خاوەنی دەوڵەت بێت بریاردانیش بۆ سەربەخۆیی كوردستان .. هەر چەندە بە درێژاییی ئەو مێژووە ، هێز وكەسانێكی دروستكراو لە لایەن نەیاران و داگیركەرانی كوردستان دەیان پیلان و كۆسپیان تا بە ئەمرۆ لە بەردەم ئەو كاروانە مێژووییە دا خوڵقاندووە بەڵام نەیانتوانی دەنگی حەق خوازی و ئازادی بێ‌ دەنگ بكەن و كورد بە ژێر دەست و كۆیلە بهێلنەوە بەڵام نەك نەیانتوانی بەڵكو ئەمرۆ دەبینن بە ئیرادەی پۆڵایینەوە پشتیوانی هەنگاوەكانی سەرۆك بارزانی دەكەن و بە تاساوە لە چاوەرانی ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستانن كە ئاواتی لە مێژینەی شەهیدان و پێشمەرگە و نەتەوەیی كوردستانە ..
زیاتر نیو سەدە لە خەبات و تێكۆشانی پێشمەرگە ، سەرۆك بارزانی ، دەرخەری ئەو واقیعەن كە چەند پرسی نەتەوەیی و نیشتیمانی و گەڕانەوەی مافە زەوتكراوەكان و خاك و وڵات لایی بەرێزیان لە ئەولەویەتدایە و وهیچ كات لەگەڵ داگیركەران و دوژمنانی كورد پرسە نەتەوەییەكانی بۆ بەرژوەندی تایبەت و حیزبی پاشگوێ‌ نەخستووە .. پێوستە هەموو کوردێکی دڵسۆز شانازی بەوە بکەن کە سەرۆک مەسعود بارزانی ئەمرۆ لە مەیدانی خەبات و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پێگەی تایبەتی خۆی هەیە ئەمەش گەورەی کورد نیشاندەدات. ئەم تێکۆشەرە شەورۆژی خستۆتە سەر یەک بۆ راگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان،ئەوەی جێگای نیگەرانیە کە هەموو دڵسۆزێکی ئەم وڵاتە درکی پێدەکەن ئەوەیە هەندێک لایەنی سیاسی دەستیان خستۆتە ناو دەستی دوژمن بۆ لەناوبردنی دەسکەوت و خەون و ئاواتی نەتەوەکەمان دوژمنانی کورد زۆر بەی پیلانە گلاوەکانیان لەرێگای ئەم حزب و لایەنەکان جێبەجێ دەکەن بۆیە دەبێت لەم بارودۆخە هەستیارە ناو ماڵی خۆمان رێکخەینەوە دەبێت هەموو تاکێکی کورد هۆشیارانە بیرکاتەوە رێگا نەدەن ئەجندای دەرەکی دەسکەوتەکانمان لەناو ببەن. پشتگیری کردنی بارزانی ئەرکێکی کوردانەیە چونکە تاکە سەرکردەیە دەیەوێت ئاواتی کورد بەدی بێنێ.
بە دڵنییاییەوە هەموو شۆرشە یەك لەدوای یەكەكانی كوردستان تا كۆمارٍِی كوردستان و شۆرٍشی مەزنی ئەیلوول و تا ئەمرٍۆشمان لە پێناو یەك ئامانجی رٍەوا بووە ئەوەیش ئازادی و سەربەخۆیی كوردستانە .له‌ڕووی ستراتیژی ڕووداوه‌كانه‌وه‌، ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی ئێستا بۆ بارزانی هاتۆته‌ پێشه‌وه‌، زۆر جیاوازه‌ له‌وه‌ی بۆ قازی محه‌مه‌د ده‌سته‌به‌ر بوو. خاڵی به‌هێز تاكو سه رۆك بارزانی ده‌وڵه‌تی كوردستانی له‌سه‌ر بنه‌مایان دروست بكات و ته‌حلیله‌كه‌ی عه‌بادیش ببێته‌ بڵقی سه‌رئاو، چونكه‌ وه‌ك گوتمان، له‌به‌ر ئه‌و هۆكارانه‌و ده‌یانی تریش كه‌بواری ئاماژه‌ پێدانیان نیه‌، ده‌رفه‌تی به‌رده‌م قازی محه‌مه‌د و ده‌رفه‌تی ئێستا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مایه‌ی به‌راوردكردن نین.
هەر بۆیە دوای هەست كردن بەو خیانەتەی كە داگیركەران دەرحەق بە كۆماری كوردستان و پێشوا قازی كردیان ، ئاڵایی كوردستان وەك ئەمانەتێك تەسلیمی بارزانی نەمر كرا ، چونكە سەرەرٍای گشت پیلانی داگیركەران و زۆرداریان هیوا و ئومێد بۆ سەربەخۆیی و ئاواكردنی دەوڵەتی كوردستان هەبوو ، بارزانی نەمریش ئەو هێز وتوانایە بوو كە پێشوا متمانەی تەواویی هەبوو بۆ گەیاندنی ئەو ئەمانەتە بە شوێنی خۆی .
ئێستاش دوای ساڵانێكی زۆر ئەو ئاڵایە لە دەستێكی ئەمینی وەك سەرۆك بارزانییە و تەواوكاری هەمان رێچكە و ئامانجەیە كە پێشوا و بارزانی و سەركردەكانی تر هیوا وئاواتیان هەبووە، گرنگە و پێوستە هەموو لایەنەكان و دڵسۆزانی كوردستان پشتیوانی سەرۆك مسعود بارزانی بین بۆ گەیاندنی بە لووتكە .
Top