ریفراندۆم و رای دژبە سەربەخۆیی و ریفراندۆم
May 15, 2017
وتار و بیروڕا
بۆ نمونە چەند راپرسییەك دەخەینە روو لەوانەش: ڕاپرسی لەسەر دەستوور باشترین و تازەترین و نزیك ترین نمونە ئەو ڕاپرسیە بوو كە لەسەر دەستوری عێراق بەڕیوەچوو لە ساڵی 2005...
ڕاپرسی لەسەر مافی چارەنوسی گەلیك بۆ نمونە ڕاپرسی باشوری سودان ئەوەبوو ریفراندۆمەكە ساڵی ٢٠١١ بە چاودێری نیودەوڵەتی ئەنجامدرا، بریتانیا لە ساڵی 1975 بۆ یەكەمجار ڕیفراندۆم ساڵی ٢٠١٥ كە بەناوی یاسای ریفراندۆمی یەكێتی ئەوروپا تایبەت بەدەرچوونی بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا.
هەروەها هەرێمی كاتالۆنیای ئیسپانی كە لە زۆر ڕوەوە لە ئێمە دەچێت لە ساڵی ٢٠١٢ سەرۆكی هەرێمی كەتەلۆنیا ئەرتەر رۆژی ٩-١١-٢٠١٤ دانا بۆ ڕاپرسی بەڵام دادگای ئیسپانیا هەڵی وەشاندەوە بەبیانوی ئەوەی كاریكی پوچەل و نایاساییە ئەوەش بە هۆكاری سیاسی بووە.ئەوانە هەموو ئەو نمونانەن كە بوونی راپرسی و ریفراندۆم بۆ زانینی دەنگی راستەقینەی گەڵ بە زەرورەت دەزانرێت..
بەڵام لە هەم بەر هەندێك دەنگی دژدا كە هەندەك جار ئەو پرسە بە ئالیەتی جێبەجێ كردنی دەبەستنەوە، هەندەكی تریش كاتی راپرسی بە گونجاو نازانن ، هەندەكی تریش بە درەنگی دەزانن، هەندیكی تریش پێیان وایە كە بۆ كوردستان راپرسی پێویست نییە و دەبیت داوای جیابونەوە و سەربەخۆیی بكرێتیان دەڵێن كەس داوای راپرسی لە ئێمە نەكردووە.ئەوانە هەموو ئەو دەنگە نەشازانەن كە تەعبیر لە بیرو بۆچوونی سەرەكی خۆیان ناكەن تەنانەت ئەجیندای بیانی و ووڵاتانی ئیقلیمی لەو بابەتە جێبەجێ دەكەن وهەندێكی تر زیاتر بارودۆخەكە دەشێوێنن و بە شتی لاوەكی وەكوو نەبوونی شەفافییەت لە فرۆشتنی نەوت و سامانە سەروشتییەكان بە بیانۆ دەهێننەوە و هەندێكی تریش بە سوودوەرگرتن لە بارودۆخی ئێستای ئابوری كوردستان بە هەڵ دەقۆزنەوە و بیانۆی بۆ دەهێنن.
لە راستیدا هەموو ئەوانە بونیان هەیە ،پاش دابەزینی نرخی نەوت و داتەپینی باری دارایی حكومەتی هەرێم و هێرشی بەر بڵاوی ئاوارەكانی رۆژئاواو و ئەو هەموو ئاوارەی كە رووی لە كوردستان كرد و شەری داعش باشتر لەوە بەدی ناكرێت ،بەڵام لەگەڵ هەموو ئەوانەش ئایا ئێمە دەسەوەستان بوەستین بۆ ئەوەی كەسانەك حەزیان بە ریفراندۆم و سەربەخۆیی نەبیت ئایا هەموو ئەو ووڵاتانەی كە تێیاندا ریفراندۆم ئەنجامدراوە بەو شێوەی كە كوردستان لە باری ئەمنی سەقامگیردایە ،بوونە؟
هەربۆیەش بە لێكدانەوەیەكی سەرە تایی بۆمان دەردەكەویت كە كوردستان لە زۆرێك لەو ووڵاتانەی كە داوای ریفراندۆم و سەربەخۆییان كردووە جێگیر ترە و هەموو ئەو برۆبیانۆیانەش دەست دەرەكییان تێدایە و مەبەستیش لە ریفراندۆم و سەربەخۆیی چارەسەری هەموو ئەو بابەتانەیە..