تەنها دەوڵەت شکۆی تاک دەپارێزێت

تەنها دەوڵەت شکۆی تاک دەپارێزێت
دەوڵەت بەرگی پارێزگارییە لە تاک و شکۆی مرۆڤەکانە. دەوڵەتی "کوردستان" پێناسی تاکی کوردستانە و ڕزگاربوونە لە کلتور و شارستانییەتی بێگانە ، بۆ ئەوەی خاوەنی تاکایەتی خۆمان بیین دەبێت خاوەنی "دەوڵەت"ـی، خۆمان بیین.
دەوڵەت مەقامی باڵایە و تاک تێیدا هەست بە تاکایەتی خۆی دەکات ، تاکی کوردستان خەباتی کردووە و خوێنی داووە بۆ ئەوەی بتوانێت بگات بە دەوڵەتێک کە پێناسی خۆی تێدا بکات.
دەبێت جیهان لەووە تێبگات جگە لە دەوڵەت هیچ مەخلوقێکی تر ناتوانێت دڵخۆشی بۆ تاکی کوردستان بەرجەستە بکات. ئێستا کوردستانیان بەدوای ڕاستیێکن لێیان دزراوە ، دەوڵەت فریشتەی ڕزگارکەرە و وەڵامگۆی هەموو شتێکی وون بووە لە تاک بە تاکی کوردستان.
دەوڵەت باڵاترین وەسفی تاکی کوردستانە و پێناسەی شکۆی تاک بە تاکی کوردستانە.
Top