ڕیفراندۆم توركیای كەرت كرد بۆ دووبەش( عوسمانی و ئەتاتوركی)
May 13, 2017
وتار و بیروڕا
بەشێكی چاودێرانی سیاسی وای دەخوێنەوە قوڵ بونی ئەم لەت بونەی توركیا تەنیا لەوە نیە(ئۆردوگان)دەست بەسەر دەسەڵات دادەگرێت بەڵكو تێكدانی بەردەوامی ناسنامەی(عیلمانی)توركی و زیندوكردنەوەی(عوسمانیەت)ە ئەمە جگە لەوەی ترسی ئەم چاودێرانە لە بە ئیسلامی بونی ووڵاتی توركیایە.دوای ئەنجامی ڕیفراندۆمەكەش تەنیا ئیسلامیەكانی ناوچەكە پیرۆزباییان لە ئۆردوگان كرد.
یەكێ لە پەیامنێرەكانی ڕۆژنامەی(تایمزی)بەریتانی كە ناوی (حنا لوسیندا سمیس)ە ووتی: هۆكاری لەت بونی توركیا لەوەدایە ژمارەی هەردوو لایەنی دەنگدەری (بەڵێ و نەخێر) زۆر لەیەك نزیكە ئەمەش وادەكات ئەم ووڵاتە ببێتە(عوسمانی و ئەتاتوركی) بەومانایەی كێشەكە لەسەر بەرژەوەندی سیاسی نیە بەڵكو لەسەر ناسنامەیە.
لەكاتی هەڵمەتی هەڵبژاردن ئۆردوگان كاری لەسەر نەتەوە پەرستی توندڕەو كرد و بە مێژووی كۆنی(عوسمانیەكانی)دا هەڵدەدا ئەمەش وا دەكات لەداهاتو ڕووبەڕوی كورد و پارتە عیلمانیەكان ببێتەوە.
لەكۆتایی-
1-لێژنەی(بندقیە) كە لێژنەیەكی پسپۆری یاسایین لە لێژنەی ئۆڕوپا ووتیان: ئەم دەستكاریانەی دوای ڕیفراندۆم لە دەستوری توركیا دەكرێت و دەسەڵاتی ئۆردوگان زیاد دەكات مەترسیدارن چونكێ هەنگاوێكە بۆ گەڕانە دواوەی دیموكراتی لەم ووڵاتە.
2-لەناو پارتی(داد و گەشە)ش دەنگی ناڕەزایی بەرزبۆتەوە بەوەی دەبێت توركیا لە(اخوان المسلمین) و ئەو حزب و لیستانەی لە(اخوان)ەكان نزیكن دوركەوێتەوە تا متمانە لەگەڵ ووڵاتانی عەرەبی بەتایبەت ووڵاتانی كەنداو بنیات بنێنەوە.
3- ترس لەوەش هەیە ئۆردوگان ڕیفراندۆم ئیستغلال كات بۆ كارێكی سەرشێتانەی تری سەربازی لەسەر ئاستی هەرێمی.هەموو دەزانین توركیا بەشداری فعلی لە كردەوەی سەربازی(درع الفرات)ی ناو سوریا كرد بەڵام ئەنجامی هیچ نەبو چونكێ بونی(ئەمریكا و ڕوسیا)وایكرد دەست كەوتی نەبێت.كێ دەڵێت لەداهاتو ئۆردوگان(هەنگاوێكی تری بەهەمان شێوە ناوێت؟))