ئەوەی ئەمڕۆ پەکەکە دەیکات خزمەتکردنە بە ئەجندای داگیرکارانی کوردستان
May 13, 2017
وتار و بیروڕا
کاتێک نەتەوەیێک مافە ڕەواکانی زەوت دەکرێن لە پێناو گێڕانەوەی ئەو مافانە حزبە سیاسیەکانن کە ڕۆڵی سەرەکی دەبینن وەک زەرورەتێک دێنە نێو گۆڕەپانی سیاسی و سەربازی لە پێناو ڕزکارکردنی نەتەوەو وڵاتەکەیان دا تێدەکۆشن و سەنگەر لە دوژمنان و داگیرکاران دەگرن و خویان بە خاوەنی نەتەوەو وڵاتەکەیان دەزانن و ڕێگای ڕزگاری و سەرفەڕازی نەتەوەکەیان و وڵاتەکەیان دەگرنەر و نابنە بەشێک لە ئەجندای سیاسی نەیارەکانی وڵاتەکەیان ئەمەیە ڕێگای ڕاست و دروست بو هەر حزبێکی سیاسی و لادانیان لەم ڕێکایە دەکەونە نێو خانەی خیانەتی ایشتیمانیەوە.
شایانی باسە ڕێکخراوێکی سیاسی وەک پەکەکە کە لەسەر بنەمایێکی ێیدولوژی توندڕەوانە دامەزراوە ڕەفتارە سیاسەکانی لە دەرەوەو لە ناوەوە بونە هوی شێواندنی سیمای جوان و شارستانی دوزی ڕەوای کورد و خرایە نێو لیستی ڕەشی تیرور لە لایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتییەوە و بە تایبەت ئەمەریکا و ناتو یەکیەتی ئەوڕوپا کە ئەمەش بێجگە لە زیان گەیاندن بە مەسەلەی کورد هیچی دیکەی لێ بەرهەم نەهاتووە و هەروەها کەوتوتە نێو بەرەیێک کە زور سەر سەختانە دژی دوزی ڕەوای کوردن و شەڕی بە وەکالەتیان پێ دەکەن بو دروستکردنی کوسپ لە بەردەم پڕوژەی سەربەخوی کوردستاندا لە لایێک و لە لایێکی تریشەوە بە شێوەیێکی ناڕاستەوخو کەوتونەتە خزمەت سیاسەتی هەرچواردەوڵەتی داگیرکەری کوردستان بەو پێییەی کە لەمپەر دروستکردن بو پڕوژەی سەربەخویی باشوری کوردستان واتە خزمەتکردن بە ئەجندای سیاسی ئەو دەوڵەتانە و هەموو ئەوانەی دژن لە گەڵ ئامانجی پیروزی نەتەوەکەمان کە سەربەخوو بوونی کوردسانە..
بارزانی نەمر سومبولی ڕوحی نەتەوەی کوردو و ڕێزدار سەروک مەسعود بارزانی هەڵگری ڕێبازی کوردایەتین و لە سایەی ئەم ڕێبازە پیروزەدا کورد لە باشوری کوردستان توانی بگاتە ئەم قوناغەی ئەمڕو ودەستکەوتی گەورەش بو گەلەکەمان بێنێتە دی ،ڕێبازێک کە هەم ڕەوایەتی پێ بەخشرا لە لایەن کۆمەڵگای نێودەڵەتیەوە لە خەباتی چەکداریدا ئەمڕوش لە خەباتی شارستانی دا هاوتەریبە لە گەڵ بنەما کانی مروڤایەتی ، ،بارزانی نەمر کولتوری پێکەوە ژیانی سیاسی و ئایینی و نەتەوەیی ئاشتیانە و ڕوحی لێبوزدەیی و قەبوڵکردنی بەرامبەر و بەرگریکردن لە کوردو ناسنامە نەتەوەییکەی چاند و سەروک مەسعود بارزانیش بەردەوامە و بەردەوام دەبێت لە پاراستنی دا هاوشانی دڵسوزانی وڵاتەکەمان ئەمەش وایکرد کە ڕوژ دوای ڕوژ سوزی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بولای مەسەلەی ڕەوای کورد زیاتر ببێت و لە هەمو ڕویێکەوە پشتگیری کورد بکەن.
پەکەکە و هاوشێوەکانی لە سەر ئاستی کوردستاندابە گشتی کە هەڵگری بیری توندئاژوون ئامانجیان لێدانی ئامانجی پیروزی کوردە بو بەرژەوندی دوژمنانی کورد و کوردستان وە
لەماوەی ئەم دوساڵە دا بە تایبەتی ڕوی ڕڵسته قینەیان وەدەر کەوت بو خەڵکی کوردستان و بو ئەم مەبەستەش هێژا بارزانییان بە ئامانج گرتووە و هەمو هەوڵێکیان بو ئەوەیە کە پێگەی بارزانی لە گوڕەپانی جیهانی و کوردستانی دا لاواز بکەن بە مەبەستی شکەستهێنانی پڕوژەی سەربەخویی کوردستان وسەپاندنی ێیڕادەی دەوڵەتە داگیرکارەکان لە لایێک و لە لایلکی دیکەشەوە بو لە نێو بردنی ئەم سیما جوانە و شارستانیەی کە لە باشوری کوردستاندا دەیان ساڵە جێگیرە و چاندنی توی ڕق لەیەکبونەوە و بیری توند ئاژوویی و ڕەتکردنەوەی یەکتر و هتد بە ئامانجی لە نێو بردنی دوزی ڕوای نەتەوەییمان و هێشتنەوەی ێیڕادەی سیاسی کورد لە ژێر ێیڕادەی سیاسی ئەو دەوڵەتانەی کە کوردیان بەسەردا دابەش کردووە.
بویە لە کوتایی دا هەروەک لە پێشدا ئاماژەم بوکردووە حزبی سیاسی ڕاسەقینە ئەو حزبەیە کە تەعبیر لە بەرژەوەندی کشتی نەتەوەکەی بکات و ئاسایشی نیشتیمانی بە هەند وەربگرێت و لە ڕێزی پێشەوی بەرکریکردن لە نەتەوەو وڵاتەکەیدابێت و پارتی بارزانی و هاوبیرەکانیان ئەم شانازییە گەوەرەیەیان بو کوردو کوردستان تومار کردووە و ڕابردوو و ێیستامان شاهیدن لەسەر ئەم ڕاستیە و داهاتوی گەشی نەتەوەی کوردیش بەندە بەم خەباتە خاوێن و
بێگەردەی بارزاای و پارتی و هاوپەیمانەکانیان بویەش پویستە لەسەر هەر کوردێکی دڵسوز و نیشتیمان پەروەر پشتیوانی بکەن لە پڕوژەی سەربەخویی کوردستان و هاوکار بن لە گەڵ هەوڵەکانی سەروک بارزانی دا بو سەرخستنی تاکو نەخشەو و پیلانی دوژمنان و نەیارانی دوزی ڕەوای کورد و دەست و پەنجەکانیان شکەست پێ بهێنین و وڵاتمان لەم درفەتە زێڕینەدا بەرەو وێستگەی کوتایی پاڵی پێوە بنێیین.