ریفراندۆمو پرسی سەربەخۆیی و ریفراندۆم

ریفراندۆمو پرسی سەربەخۆیی و ریفراندۆم
بۆ پرسی سەر بەخۆیە و ریفراندۆم چ پێویستیمان بە پارڵمان هەیە ؟و لە سەر ئاستی میدیایش ئەوە زۆر كاری لە سەر دەكرێت هەموو گەیشتونەتە ئەو قەناعەتەی كە ریفراندۆم هەر ئەنجام دەدرێت و كار بۆ هێنانەوەی بیانۆ لەمەر ئاڵیەتتی جێبەجێ‌ كردنی ریفراندۆم و سەربەخۆیی دەكرێت، بەڵام ئەوەی كە ئێستا بۆیان ماوەتەوە ئەو پرسیارەیە ئاخۆ ئایا پرسی ریفراندۆم و سەر بەخۆییی پێویستی بە پارڵمان هەیە و هەموو ئەو پرسە نیشتمانییە لە لای ئەوانە بە كاراكردنەوەی پارڵمان بەستراوەتەوە.
ئەوەی كە شایەنی باسكردنە ئەوەیە كە دەبیت بڵێن كەرەستەی سەرەكی هەر دەوڵەتێك لە خاك و گەڵ و حكومەت و دان پێدانانی ووڵاتانە.ئەوەی كە شایەنی باسە كوردستان چوارچێوەكانی خاك و گەل َو حكومەتی بریوە لە هەمان كاتیشدا گەڵ ئامادەكارییەكی تەواوی تێدایە بۆ ئەوەی بەروەو ئەو پاراستە پیرۆزەوە بروات.
ئەوەی لە كاتی ئێستادا دەبینرێت لایەنەكی دیار لە گۆرەپانی سیاسی كوردستان كە بە پیڵانەكانی لە هەموو جۆرە پرەنسیبەكی ئەخلاقی و سیاسی دابراوە لە هەوڵی هێنانەوەی برو بیانۆ بۆ ئەو شكستانەیە كە خۆی تووشی بووە هەربۆیەش رۆژانە لە رێگەی بەخشینەوەی تۆمەت و هێنانەوەی برو بیانۆ لە هەوڵی خەدشەدار كردنی ئەو پرۆسە گرینگەو نیشتمانییەیە ئەویش ئەوەیە كە ئەو پرۆسەیە پەیوەندی بە لایەنەكی دیاری كراوی كوردستان ‌وەویش پارتی دیموكراتی كوردستانەوە هەیە لە راستی دا ئەوەئەو بیانۆیەیە كە وەكوو رێژكەیەك گرتوویانەتە بەر و لە هەوڵی كەم كردنەوەی ئینتمای گەڵ بۆ نیشتمانەكەیانن وبەم شێوەیەش ئاولە ئاشی دوژمنانی كورد دەكەن.
هەر چەندە كە ئەو بابەتە پەیوەندی بە هەموو تاكەكی كوردییەوە هەیە بەڵام ئەگەر گریمان كە ئەو بابەتە راستبیت بۆچی بە شێوەیەكی فەرمی لە رێگەی حیزبەكەیانەوە بە فەرمی ئەو بابەتە را ناگەیەنن بۆ ئەوەی هەموو خەڵك بەراستی بۆیان روون ببیتەوە كە سەرەكیترین ئەرك و بنەما لە بنەماكانی پارتی و سەرۆك بارزانی دامەزراندنی دەولەتی سەربەخۆی كوردستانە بۆ ئەوەی لە هەموو نەهامەتییەك رزگارمان ببیت.
بەستنەوەی پرسی ریفراندۆم بە بەستنەوە بە هەندەك بابەتی لاوەكی نابیتە هۆكارەك بۆ ئەوەی ئەو پرۆسەیە ئەنجام نەدرێت و مەبەستی سەرەكی هەموو ئەوانەی كە ئەو بروبیانۆیانە دەهێننەوە لە راستیدا ئەنجام نەدانی پرۆسەی ریفراندۆمە.
لە راستیدا ئەو جۆرە لایەنانە بە رێككەوتن لە گەڵ ووڵاتانی ئیقلیمی نایانەوێت ئەو پرۆسەیە سەر بگریت هەرچەندەكە زیاتر جێبەجێ‌ كردنی پیڵانەكی دەرەكییە بەڵام لە لایەكی ترەوە سەرچاوەكەی لە ئەو ئیرهابە فیكرییەوە دێت كە پاش سەرهەڵدانی ئەو حیزبەوە پەیدا بووە هەر بۆیەش ئەوە زیاتر لە گرێیەكی دەرونییە تا راستییەكی روون.
چوون ئەگەر بابەت ریفراندۆم و سەربەخۆییی بیت ئەوە بە پەرڵمانەوە نەبەستراوەتەوە و لەوانەش دەتوانین بە دەیان نمونەی لەو بابەتە بهێنینەوە كە ریفراندۆم پەیوەندی بە پارڵمانەوە نەبووە.
Top