ئاراستەكانی سەرۆك بۆپارڵمانی كوردستان

ئاراستەكانی سەرۆك بۆپارڵمانی كوردستان
ئەوەی ئەمرۆ هەیە واقێكی حاشا هەڵنەگرە كە لە سەر ئاستی ناو خۆییی و دەرەوەییداكاری بۆ دەكرێت ئەویش راگەیاندنی پرسی ریفراندۆم لە كوردستاندایە .و بیانۆی ئەنجامدانی ریفراندۆمیش بە بەستنەوەی بە میكانیزم و چۆنیەتی ئەنجامدانی لە لایەن نەیارانی سەربەخۆیی و ریفراندۆم ئاماژەیەكی ئاشكرایە بۆ مەبەستی دروست كردنی بەر بەست لە بەر دەم ئەو پرۆسە چارەنوسس سازە.ئەوەش تەنیا خۆی لە بیانۆیەكیسادە و سا كار دەبینیتەوە و ئەوەش هەموو لەو گرێیەدا خۆی دەبینیتەوە كە وەكوو شێر پەنجە لە ناو هناوی ئەو بزوتنەوەیەدا گەشەی سەندووە و ئەوەش ئاماچەیەكی روونە كە نایانەوێت ئەو ریفراندۆمە سەر بگریت.و ئەوەش لە كۆتایدا دژایەتی سەر بەخۆیی كوردستانە.
ئەگەر سرنجی ئەو بابەتە هەستیارە لە ووڵاتانی تر بدەین دەبینین كە بە هیچ شێوەیەك بە پارڵمانەوە گرێنەدراوە و ئەگەریش كە سرنج بدەین دەبینین كە هیچ بۆشاییەكی یاساییی نییە بۆ ئەوەی لە بەردەم ئەوپرۆسەیەدا ئاستەنگ دروست بكات.
سەرۆك بارزانی دوای ئەوەی كە لە رێكەوتی 3/7/2014 ئامادەبوو و پارڵمانی كوردستانی راسپارد بۆ ئەوەی كە یاسای كۆمیسیۆنی بالای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكان لێرەشدا سەرۆك بارزانی دوو پەیامی گرینگی ئاراستەی ئەندامانی پارڵمانی كوردستان كرد ئەوانەش بریتین لە :
یەكەم:سەرۆك بارزانی بە بیر كردنەوەیەكی فراوان داوای كرد كە یاسای كۆمیسیۆنی سەربەخۆیی بۆ هەڵبژاردنەكان نەك بۆ هەرێمی كوردستان بەڵكوو بۆ كوردستان دا بنرێتسەرەرای هەرێمی كوردستان و ناوچەكوردییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان بەڵكوو یاسایەكی جێگیر بیت بۆ ئایندەی كوردستان بەگشتی، ئەوەش بە روونی دیارە كە رۆو یاكانی سەرۆك بارزانی زۆر دوورتر لەو بابەتانە دەروانیت كە لایەنەكان ئاماژەی بۆ دەكەن و یان بە هندەك شتی لاوەكی دەیبەستنەوە .
دووەم:ئەگەر هاتوو حكومەتی بەغدا لەو بارەیەوە لاملی كرد و ئامادە نەبوو مڵ كەچی داخوازییەكانی گەڵی كوردستان بۆ ریفراندۆم بیت لە رێگای ئەو كۆمیسیۆنەوە كارەكانی تایبەت بە ریفراندۆم رایی بكرێن.
سێیەم:لە لایەكی ترەوە باسی لەوەی كرد بۆ ئەوەی كە ئەو رۆژە مێژوویە دەست نیشان بكرێت بۆ ئەوەی تیدا راپرسی ئەنجام بدرێت.هەر چەندە كە ئەو بریارە چارەنووسسازە وەكوو بنەمایەك لە مێژووی گەڵەكەمان جێگیر دەبیت بەڵام ئاستەنگەكانی ناوخۆیی و شەری داعش و زۆر بابەتی تر رێگر بوون بۆ ئەوەی ئەو میكانیزمە وەكوو ئەوەی سەرۆك بارزانی داوای كرد بووپەیرەوەبكرێت .
هەرچەندە كە یاسای كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان وە ریفراندۆم زۆر بە وردی دانرا كە تیادلا لە سەر چۆنییەتی بەشداریكردنی لە هەڵبژاردنەكان و تەمەن و هەموو چوارچێوەیەكی یاسایی تیدا جێگیر كراوە.بەڵم سەبارەت بە چۆنییەتی جێبەجێ‌ كردنی ئەو پرۆسەیەش بۆ كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان دەگەرێتەوە و ئەو ئاستەنگ و چەڵەمانەی كە لە هەڵبژاردن دا هەن لە راپرسیدا نیین و تەنیا پرسیارەك ئاراستەی لایەنەكان دەكرێت و بەس كەواتە لێرەدا بەوردی دیارە كە شتێكی ئەونە ئەستەم نییە و ئاستەنگێكیش بەرۆكی ئەو پرۆسەیە ناگریت.
Top