كۆنگرەی نەتەوەیی كورد و داخوازە ناشەرعییەكانی پەكەكە
May 13, 2017
وتار و بیروڕا
ساڵی ٢٠١٣، هێزە سیاسییەکانی چوار پارچەی کوردستان بە دەسپێشخەریی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی باشوری کوردستان، هەوڵی دامەزراندنی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستانیاندا. مەبەست لەو کۆنگرەیە، دانانی ئۆڕگانێکی سەرتاسەریی بوو بۆ نەتەوەی کورد و ڕێکخستنی دەنگ و خواستی گەلەکەمان لە پرسە نەتەوەییەکان لە جیهاندا. پێکهێنانی كۆنگرەی نەتەوەیی جێی خۆشحاڵیی و پشتیوانی هەموو گەلی کورد بوو. بۆ ئەو مەبەستە لە سێپتەمبەری ٢٠١٣دا هەموو هێزە سیاسییەکان لە هەولێر کۆبوونەوە، بەڵام لە دامەزراندنی ئەو کۆنگرەیەدا سەرنەکەوتن و پێکهێنانی کۆنگرەی نەتەوەییان بۆ کاتێکی نادیار هێشتەوە. بۆ ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتی کۆنگرەی نەتەوەیی ٦٥٠ ئەندام لەبەرچاو گیرابوو، لەو ڕێژەیە پەکەکە بە پێداگریی دەیویست ٣٥٠ ئەندام لە خۆی و ڕێكخراوەکانی سەربەخۆی لە باکور، ڕۆژئاوا، ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان لەو ڕێبەرایەتییەدا بن و سەرۆکایەتی کردنی کۆنگرەش بە شێوازی هاوسەرۆکیی بێت کە قبوڵ کردنی ئەو ویستەی پەکەکە و لایەنگرانی، بە واتای یەکلایی کردنەوەی کۆنگرەی نەتەوەیی بوو بۆ پەکەکە کە جگەلە خۆی کەسێکی تر نەتوانێ لە کۆنگرەی نەتەوەییدا بڕیاری زۆرینە بدات کە ڕێکخراوەکانی تر قبووڵیان نەکرد و لە ئەنجامدا دەستەی دامەزرێنەری کۆنگرەی نەتەوەیی بۆ ئەوەی شڵەژان لە ڕیزی حیزبەکاندا پەیدا نەبێت، ڕایگەیاند: (ئامادە کارییەکان بە شێوەی پێویست نەکراون و هاوکات کێشەی نێوان حیزبە سیاسییەکانی رۆژئاوای کوردستان و رۆژهەڵاتی کوردستان لە هۆکارەکانی دواکەوتنی کۆنگرە بوون.) هەرکە پێکهێنانی کۆنگرەی نەتەوەیی دواخرا، سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلانی تورکیا "هادەپ" کە لایەنگریی لە سیاسەتی ئۆجەلان و پەکەکە دەکات، لە ڕەوتی وتووێژەکانی نێوان دەوڵەتی تورکیا و لایەنی کورد و پەکەکە و عەبدوڵا ئۆجەلان دا، ڕایگەیاند: (ئێمە وەک پارتی دیموکراتی گەلانی تورکیا باوەڕمان بە دەوڵەتی تاک نەتەوە نییە و دەوڵەتمان بۆ کورد ناوێت.) لە هەمانکاتدا سەرکردایەتی پەکەکەش گوتی: (لە فەلسەفەی ئۆجەلاندا سەربەخۆیی بۆ کوردستان نییە.)
ئەوە راستی ئەو بابەتەبوو كە لە هەوڵی تێك شێلانی دابوون نەوەك لە گەڵ جەوهەری بابەتەكە نەبوون بەڵكووبە هەموو شێوەیەك بە نیازی بەڵا رێ دا بردن و كۆنترۆڵكردنەوەی كۆنگرەی نەتەوەییی بوون بۆ ئەوەی بتوانن راستەوخۆ كۆنترۆڵی تەواوی بابەتەكانی ناو كۆنگرە بكەن و بە ئارزووی خۆیان و داگیركەرانی هەر چوار پارچەی كوردستان سیاسەت بكەن.
حامید گهوههری
پارتی کرێکارانی کوردستان
لە
عەبدوڵا ئۆجەلانەوە تا جەمیل بایک