دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان، هۆكاری ئازادی و تەبایی زیاترە لە ناوچەكەدا..
May 11, 2017
وتار و بیروڕا
سەرۆك بارزانی رەمزی پێكەوەژیانی ئاشتییانە و فرەحزبی و جیاوازییەكانە، كەوایە مانەوەی لەم قۆناغەدا لە پۆستەكەیدا پێویستە و دەبێ پشتگیری سیاسەتەكانی بكرێت بۆ بەرژەوەندی گشتی گەلی كوردستان.ئەم بایەخدانە تایبەتە بە بەرێز بارزانی لەبەر پۆست و پێگە فەرمیەكەی نییە، بەلكو بە خۆدی كەسایەتی بەرێزیانە، هەر چۆن پێشوازیلێكردنی بەردەوامی ناوەندە جیهانییەكان و سەرۆكەكانی وڵاتان لە بەرێز سەرۆكی هەرێم بە درێژایی چەند دەهەیەك، پێشوازی و گرنگیدانە بە كەسایەتی سەرۆك بارزانی، نەك بە سەرۆكی حزبێك یان هەرێمێكی سەر بە دەوڵەتێك.بۆیە سەرۆك بارزانی سیمبولی داكۆَكیكردنی مافەرەوانەكانی كوردوكوردستانە .
ئیتر ئەو ساتە وەختەیە كە میللەتی كوردیش هاوشێوەی وڵاتانی خاوەن ، رەسەنایەتی و كەلتوورە و مێژوو بریار لە سەر چارەنووسی خۆی بدات و بەۆ هەتا هەتایە رزگار بێت لە ژێر دەستی و چەوسانەوە و داگیركەران. مافی چارەی خۆنوسین یان سەربەخۆیی لە چوارچێوەی نیشتمانێكی نەتەوەیی، دژی هیچ یاسا و پرەنسیبێكی نێودەوڵەتی نییە، و بە پێچەوانەوە زۆر لە یاسا نێودەوڵەتیەكان پشتگیری دەكەن ، بەڵام هەركات گەلی كورد وەها بابەتێك دەوروژێنێت دژكردەوە ناوخۆیی و جیهانیەكان جیاواز دەبن .ئێستا هیچ نەتەوەیەك لە سەر گۆی زەوی نەماوە كە بە قەبارەو میچژوو و كلتور بە رادەی نەتەوەی كورد گەورەو خاوەن مێژوو بێت كەچی لە سەر نەخشەی جیهانی جێگایەكی بۆ نەكراوەتەوە و مەحكومی جیۆپۆلۆتێكی خۆیەتی، كە نیشتمانەكەی لە لایەن چەندین دەولچەتی داگیر كەرەوە دەستی بەسەرداگیراوە ، و ئەوانیش بەردەوام لە رێگای پروپاگەندەی جۆراوجۆر هەولچ دەدەن هەستی خۆبەكەم گرتن لە ناخی مرۆڤی كورد بچێنن، كە تا رادەیەكیش لەمبارەیەوە سەركەوتوو بونە بۆیە هەركاتێك سەركردەیەكی كورد باسی مافی ریفراندۆم یان دواجار سەربەخۆیی دەكات پێش دوژمنانی دەرەكی ، نەیارانی ناوخۆیی هەوڵی بەربەست درووست كردن دەدەن ، بەمافی هەر نەتەوەیەكە وەك مافێكی سروشتی و خودایی لە بارەی سەربەخۆیی لە بەشێكی راگەیەندراوەكەیدا ئاماژەی بە ئەوەداوە كە : ئەگەر گەلی كوردستان چاوەڕێی ئەوە بێت خەڵكی تر مافی سەربەخۆیی وەك دیاری پێشكەشی بكات ئەوە هیچ كات سەربەخۆیی وەدەست ناهێت. ئەو مافە بوونی هەیە و دەبێ گەلی كوردستان داوای بكات و پیادەی بكات. هەموو لایەك ئەو ڕاستییە باش دەزانێ كە ناوچەكەمان و بە تایبەت كوردستان بە بێ ڕەچاوكردنی ئیرادەی دانیشتوانی ڕەسەنی ناوچەكە دابەش كراوە و ئەوەیش بووەتە هۆی سەرهەڵدانی گرفتی قووڵ و سەد ساڵ شەڕ و ئینكار و ناسەقامگیریی. ئەوانەی هۆكاری ئەو دابەشكردنە بوونە زۆر بە باشی دەزانن كە چ هەڵەیەكی گەورەیان ئەنجام داوە بەڵام ئامادە نین دان بە فەشەلی سیاسەتی سەد ساڵەی خۆیاندا بنێن. هیچ ڕەوایش نییە كە لەبەر خاتری بەرژەوەندیی سیاسی و ڕازیكردنی خەڵكی تر مافی گەلی كوردستان نادیتە بگرن. ڕیفڕاندۆم و زانینی ڕای گەلی كوردستان بۆ دیاریكردنی چارەنووس مافێكی ڕەهایە و پێویستی بە زەمینەسازی نییە. هێنانەوەی پاساو بۆ ئەنجامنەدانی ڕیفراندۆم لە دوودڵی و بێ بڕواییەوە دێت بەرانبەر مافی ڕەوای گەلی كوردستان. پێداگریی هەندێ خەڵكی ناوخۆ لەسەر ئەنجامنەدانی ڕیفراندۆم لەبەر ئەوەیە چونكە دەزانن دەرفەتێكی زێڕین هەیە و دەیانەوێ لەباری بەرن. دیارە هەر لەسەر ئەو بنەمایە، دوژمنان و نەیارانی كورد زیاترین دوژمنایەتییان لەگەڵ پارتی و ڕێبازەكەی كردووە و لەلایەكیتریشەوە دۆست و هاوپەیمانی دەرەكیی كوردیش زیاتر پەیوەندی لەگەڵ پارتی دەبەستن و لە ڕێگای پارتیەوە پشتگیری لە خەباتی كورد دەكەن.