چوار فراکسیۆنەکە یەکێتی گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتووی ئیسلامی تانە لە یاسای ئەو بودجەیە دەدەن کە دەگیان پێداوە و دەڵێن: حکومەتی عێراق مووچەی پێشمەرگەی نەخستۆتە بودجەی ساڵی ٢٠١٧وە، ئای چەند بێئاگان! کەی مووچەی پێشمەرگە خراوەتە بودجەوە؟ دواتر دەڵێن: عەبادی تەنها خۆی بە بەرپرسی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەزانێ و تەنانەت لە پارەی جوتیارانیش جیاوازی لە نێوان جوتیارانی کوردستان و جوتیارانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەکات، ئای ئەو پەرلەمانتارانە چەند بێئاگان! چەند وەختە مووچەی خۆیان وەرگرتووە و تازە بە تازە دەزانن کە مووچی خەڵکی کوردستان بڕاوە و پارەی جوتیارانیش نانێرێ! ئەی هەر بەناوی مووچە بڕاوەکە نەبوو هاواری عەبادی عەبادی عەبادیتان بە خەڵک دەکرد!