هێزی گەلەکەمان لە ێیڕادەیێکی سیاسی سەربەخودایە
May 9, 2017
وتار و بیروڕا
قوناغی ئەمڕو قوناغێکی زێڕینە و جیاوازە لە گەڵ هەمو قوناغەکانی پێش خوی چونکە لە ڕابردودا دوزی کورد سەرەڕای بەرباکردنی دەیان شوڕش و ڕاپەڕینی گەورە و بە دی هێنانی دەستکەوتی نەتەوەیی و نیشتیمانی بەڵام لە هەمان کات دا نەبونە هوی گەیشتن بە ئامانجی کوتایی کە ئەویش بریتیە لە سەربەخوبوونی کوردستان چۆنکە ڕەوشی سیاسی نێودەوڵەتی نەک هەر گونجاو نەبوو بەڵکو سیاسەتی نێودەوڵەتی لە سەربنەمای بەرژەوەندی زلهێزەکانی دونیا هاوتەریب لەگەڵ دەوڵەتە سەردەستەکان بەڕێوە دەچوو وئەمەش وایکزد سەروەری دەوڵەتان بە هێز بێت و ڕژیمە ستەمکارە عەرەبی و ێیسلامییەکان ڕوژ دوای ڕوژ ئەڵقەی زوڵم و زورداری تەسکترو و توندتر بکەن لە دژی کەمە نەتەوەکانی ناوجەکە و لە سەرەوەی هەموشیانەوە کورد و کارەساتی گەورەش ئه وە بوو کە بەپێی پرەنسیبی (دەستوەرنەدان لە کاروباری نێوخویی دەوڵەتانی ئەندام لە نەتەوە یەکگرتووەکان) شەرعیەتیان بە دەوڵەتە دیکتاتوری و توتالیتارەکان دا بە ویستی خویان بکەونە گیانی نەتەوەکانی غەیری خویان لە ڕوی ئاپارتایتەوە بە هەمو شێوەیێکی مادی و مەعنەوی و مرویی هەوڵی سڕینەوەیان بدەن و کوردیش بە هەمو پێکهاتەکانیەو لە دەڤەری ڕوژهەڵاتی ناوەڕاست پشکی شێری بەرکەوێت.
کەواتە ئاوڕدانەوە لە ڕابردوی خومان پێویستە وامان لێبکات و پاڵمان پێوەبنێت ئەمڕو ێێمە ئەم دەرفەتە زێڕینەی کە هاتوتە پێشمان بقوزینەوە ئەوە ڕاپرسیمان لە پێشە و زوری نەمایە و کومەڵگای نێودەوڵەتی جیاواز لە سەدەی ڕابردوو چاوەڕێیی بڕیاری گەلی کوردستانە لە سەر چارەنوسی خوی و دەرگاکان والان و پشتگیریشمان دەکەن چۆنکە کورد توانیویەتی هاوکات لە گەڵ پێشهاتە سیاسێە هەنۆکییەکاندا خوی بسەلمێنێت و سیمای جوان و شارستانی خوی لە شەڕی دژی تیرور و پێکەوە ژیانی ئاشتیانەدا بە تایبەت لە باشوری کوردستاندا و لە ژێر سایەی ڕێبەرایەتی سه رۆک بارزانیدا بسەلمێنێت.
زور گرنگە ئەمڕو ێێمە وەک کوردستانی بە هەمو هێزو توانایێکمانەوە هاوکار بین بو سەرخستنی ڕیفڕاندوم و دواتر ڕاگەیاندنی سەربەخویی باشوری کوردستان و ێیڕادەی سیاسی خومان لە پێناو سەربەخویی کوردستان دا بە کار بێنین وەک وەڵامێکی بە هێز بو گشت ناحەزان و نەیارانی دوزی ڕەوای گەلەکەمان و پوچەڵکردنەوەی هەوڵەکانیان ، کە دەیانەوێت ئەم دەرفەتەی ێیستا لە گەلی کوردستان تێک بدەن و ێیڕادەی سیاسی خویان بسەپێنن و بو هەتا هەتایە کوردو کوردستانی لە ژێر ڕکێفی خویان دا بهێڵنەوە وەکو کوێلە ، بویە هەر وکۆ لە مانشێتی وتارەکەمدا هاتووە هێزی گەلەکەمان لە وەدایە کە خاوەن ێیڕادەیێکی سیاسی سەربەخو بە خوی بێت تاوەکۆ بتوانێت ئەویش وەکۆ هەر گەلێکی دیکەی خاوەن دەوڵەت دەوڵەتی خوی هەبێت وەک مافێکی ڕەوای خوی کە هیچی کەمتر نەبووە و نیە لە گەل و نەتەوەکانی تر.
لە کوتایی دا دەڵێم ئەنجامدانی ڕاپرسی پرسێکی پیروزی نیشتیمانیە و گەل سەرچاوەی بڕیاردانە و هەتاکۆ گەلەکەشمان نەبێتە خاوەن دەوڵەتی خوی گۆمانی تێدا نیە هەڕەشە و مەترسیەکانی سەر کوردو کوردسانییەکان و کەڕا مەت و ناسنامە یان بەردەوام دەبێت دەبا بە یێکەوە بە یەک دەنگ و یە ک هەڵوێست بەرەو سەرفەرازی و سەربەرزی هەنگاو بهاوێژین لە پێناو گەیشتن بە ئامانجی کوتایی.