بەدرێژای ئەزموونی کارکردن و خەباتی خۆم هیچ كاتێک و بەهیچ شێوەیەک به‌رگریم له هه‌ڵه و كه‌موكوریه‌كانی ده‌سه‌ڵات نه‌كردووه،هه‌میشه‌ش ڕه‌خنه‌گرتنم بە كارێكی باشتر زانیوه نه‌ك ناوزڕاندن و جنێودان بەرامبەر هەر کەس و لایەنێک ،بۆ ئه‌وه‌ی كار‌و پرۆژەکان باشتر بكرێن و كه‌سەکانیش بابه‌تیانه هەڵبسەنگێندرێن ،هه‌روه‌ها ڕه‌خنه گرتنی بابه‌تیانه و بونیادنه‌رانه له ده‌سه‌ڵاتداران به ئه‌ركی ئه‌و ڕۆشه‌نبیر و شاره‌زایانه ده‌زانم كه له دڵه‌وه له خه‌می ئەم نیشتیمانەدان ،له دڵه‌وه خه‌مباریش ده‌بم و دڵم وه‌كو زۆربەی هاوونیشتمانیان ئازار دەکێشێت كه هەستدەکەم و دەبیستم به شێوازێكی زۆر سیستماتیك له لایه‌کەوە هه‌وڵ ده‌درێت كه‌سه باش و به توانا و دڵسۆزەکان پەراوێزو دڵشكاو بكرێن و گوێیان لێ نه‌گیرێت، ته‌نانه‌ت هه‌ندێ جار هه‌وڵی تێوه‌گلاندنی كه‌سه باشه‌كان له كاری گەندەڵیش ئه‌درێت ، له لایه‌كی دیكه‌وه به ناوی ڕۆشه‌نبیری و ئاكادیمی بوون ونووسه‌ری به ئاشكرا بانگەشە بۆ ئەوە بکرێت كه ده‌سه‌ڵاتی كوردی شایانی ئه‌وه‌یه له جنێویش نەشیاوتر ئەگه‌ر هه‌بێت پێی بوترێت،ئه‌وه‌ش كارێكی زۆر مه‌ترسیداره و ده‌بێته هۆی په‌ره‌سه‌ندنی فه‌رهه‌نگی جنێو فرۆشی و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردی، كه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به‌رهه‌می خه‌بات و قوربانیدانێكی زۆره و سه‌ره‌ڕای كه‌موو كورتییه‌كانی ده‌ستكه‌وتێكی مێژوویی بێ وێنه‌یه، گه‌ر له لایه‌ن گه‌لی كوردستان و نیشتمانپه‌روه‌ران ڕێ له بڵاو بونه‌وه‌ی ئه‌و فه‌رهه‌نگه چه‌وته نه‌گیرێت زیانی بۆ داهاتوو له ئێستاش زۆرتر ده‌بێت.
من پێم وایه ئه‌ركی ڕۆشه‌نبیران و پێنووس به‌ده‌ستان سەرەڕای ئاماژەدان بە هەڵەو کەمووکورتیەکانی دەسەڵات هاوته‌ریبە له گه‌ڵ نوسینی ڕاستیه‌كان و بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌ها به‌رزه‌كان،چونکە ئێمه ئیستا له قۆناغی ڕزگاری نیشتمانیداین، لاواز كردنی هه‌ستی ناسیۆنالیستی و نیشتمانپه‌روه‌ری له لایه‌ن گه‌نده‌لكاران یان له لایه‌ن به ناو ڕۆشه‌نبیران و هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك بێت كارێكی نه‌شیاو و مه‌ترسیداره و نابێت گه‌لی كوردستان قبولی بكات.
دڵنیام ئه‌وه‌نده كوڕ و كچی به توانا و نیىشتمانپه‌روه‌ر له‌و ساڵه‌نه‌دا نه‌ك ته‌نیا توانیوویانه بڕوانامه‌ی به‌رزی زانستی به‌ده‌ست بهێنن به‌ڵكو به ڕاستی خاوه‌ن زانست و مه‌عریفه‌ی زۆرن و دڵسۆزی نه‌ته‌وه و نیشتمانن، شوێن په‌نجه‌ی ئه‌وان له بونیادنانی ده‌وڵه‌تی دامه‌زراوه‌یی به دور له گه‌نده‌ڵی و وڵاتێكی پێشكه‌وتوو له ئاسۆی ڕونی داهاتوودا ده‌بیندرێت.