پەكەكە چۆن دروست بوو؟و بۆ وا دەكا؟

پەكەكە چۆن دروست بوو؟و بۆ وا دەكا؟
ئەگەر سرنج لە رابردووی ئەو حیزبە بدەینەوە بۆ ئەوەی بزانین بە چ شێوەیەك دروست بووە پەکەکە سەرەتا پێویستە سەرنج بدەینە ئەو نوسینەی جەمیل بایک کە لە لاپەڕەی ٣٦- ٣٧ی کتێبی مێژووی پارتی کرێکارانی کوردستاندا دەڵێت: (تا بەرلە ساڵانی ٧٠ هێشتا سەرمایەداری نەکەوتبووە ناو کوردستان و خەباتی نوێی چینایەتی پەیدا نەبوو.... سەرمایەداری لە کاتێکدا کەوتە کوردستان کە سەرمایەداری تورک پێویستی بە کەرەستەی خاو هەبوو. کاتێک سەرمایەداری خستە کوردستان لە دەرەوەی ئیرادەی چینێکی تر دروست بوو، کە چینی پرۆلتاریایە. هەڵبەت کاتێک ئەو چینە دروست دەبێ بیر و ئایدیولۆژییەکەشی لەگەڵیا دەردەکەوێت، کە پاشان لەسەر ئەم بناغەیە هەڵدەستێ بە خەبات و تێکۆشان لە پێناوی ناسینی خۆی و دەستەبەرکردنی قازانج و بەرژەوەندییەکانی.)
ئەو بیرو بۆ چوونەی سەرەروە ئاماژەیەكە یان بڵێن بیانۆیەك بووە بۆ ئەوەیكە ئۆجەلان دوای ساڵی 1970 بە بەرز كردنەوەی تیۆری لە بەرژەوەندی چینی كرێكار دروشمەكانی بەرز كاتەوە و رزگاری كورد لە كوردستانی توركیاش هەر لەوە دا دەبینیت و پێی وابووە كە تەنیا سۆسیالیزم نەجات دەری گەڵی كوردە لەو نەهامەتییەی كە تێی كەوتووە .
ئەوە ئەو رۆیایە یان باشتر وایە بڵێن ئەو مەدینەی فاچییلە كە ئۆجەڵان بۆ رزگار كردنی كوردی بنیات نابوو ئەگەر چی بەو ناو دەنگە لە هەمووپارچەكان بە گشتی تێكەڵ بەورێكخراوە بوون چوون پێیان وابوو كە ئەوە ئەو رێگا راستەقینەیە كە ئەو مافەنەتەوییەیان لە چوار پارچی كوردستان دەهێنیتە ئاراوە بەڵام بەرە بەرە ئەو دروشمە بریقەدارانە كاڵ بونەوە و هەر زوو كەوتنە باوەشی سوریا لە دەرەی بیقاعی لوبنان و بۆ بەرژەوندییەكانی سوریای بەعس بە كار هێنران.
تەنانەت وای لێهات كە هەموو دروشمەكانیان لە بیر كردوو هەر زوو كەوتنە بەرژەوەندی داگیر كەرانی كوردستان و لە ئاراستەی مەرام هەدەفەكانی ئەوان كارییان كرد ئەو سەر لێشێواوییەی پەكەكە وای كردووە هەر رۆژەو لە پارچەیەكی كوردستان هەڵسن بە دروستكردنی لقێكی گروپە كەیان و لە هەر پارچەیەك لە كوردستانیش لە بەرژەوەندی هەمان دەوڵەتی داگیر كەر كاردەكات.
ئەوەی لە راستیدا بیت شتەك بە ناوی پەكەكە بەو ناو ئارمانەی كە دەستی پێكردبوو نەماوە تەنیا مڵملانێی و دوژمنایەتی لایەنە شۆرەشگێرەكانی كوردستان نەبیت.
١- مێژووی پارتی کرێکارنی کوردستان لاپەڕەکانی ٤٩- ٥٠.
2-پارتی کرێکارانی کوردستان لە عەبدوڵا ئۆجەلانەوە تا جەمیل بایک حامید گه‌وهه‌ری
Top