پەكەكە ،شا، وەزیر ،یان سەرباز

پەكەكە ،شا، وەزیر ،یان سەرباز
دوای ئەو پەیوەندییە ی پەكەك لە گەڵ سوریا و جێگیر بوونی لە دەرەی بەقاعدا لە سەر داخوازی حیزباللەی لوبنان كە ئەو كاتیش پەیوەندییەكی پتەوە لە گە ل پارتی كرێكاران لە رێگەی خاڵید مەشعەلەوە هەبووە شەڕی ئیسرائیل بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەكانی ئێران و سوریا دەكات هەر بۆیەش لە هێرشەكی سوپای ئیسرائیلدا ئەندامانی پەكەكە گەمارۆ دەدرێن و دە ئەندام ی پەكەكە لە لایەن سوپای ئیسرائیل بە دیڵ دەگیرێن و دە ئەندامیش دەگوژرێن.
لە بارەی ئەو بابەتەدا خەڵیل تاج كە یەكەك لە بەشدار بووانی شەری پەكەكە ڵە گەڵ ئیسرائیڵدا بووە و هەر خۆشی لەو شەڕەدا بە دیڵ گیراوە باس لە شەری 1982 دەكات و ئاماژە بەوە دەكات كە 12 كەسمان گوژران و سێ‌ كەسیشمان بە دیڵ گیران.كە ئیسرائیل ئەو دیلانەی ڵە گەڵ دیلە فەڵەستینییەكان گۆرییەوە.
ئەوە تاوە كوو ئێرە بە باشی توانیویەتی لە پێناو شەڕ ڵە گەڵ ئیسرائیڵدا پەیوەندییەكانی لە گەڵ ئێران لە رێگەی حزب اللە دروست بكات بەڵام پەكەكە زیاتر لەو بەر گە ناگریت و لە ترسی هێرشی دووبارەی ئیسراعیل لە هەوڵ پەیدا كردنی شوێنەكی تر بۆ هێزەكانی خۆیان دەدەن هەر بۆیەش لە ئۆجەڵان لە پێناو ئەو خزمەتەی كە بە ئێران و حیزباللەی گەیاندووە و چەندین رۆڵەی كوردی لە پێناو بەرژەوەندییەكانی حیزبی بەعسی عەرەبی و حیزب اللەی شیعە بە كوشتن دا ،بە ناردنی دوو نوێنەری خۆی
خۆی بە ناوەکانی محەمەد قەرەسونگەر و عەگید لە سوریاوە بە فڕۆکە نارد بۆ ئێران، تا لەگەڵ کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی بدوێن و هاوکاتیش پێوەندیی بە ڕێکخراوە سیاسییەکانی باشوری کوردستانیشەوە بگرن.
لە راستی ئەگەر لە مێژووی ئەو حیزبە بكۆڵینەوە دەبینین كە شتەك كە ناوی كوردو نەتەوەی كوردی بیت لە كار و چاڵاكییەكانیدا بە دووی خۆیدا ناكێشت تەنیا پەیوەندی ڵە گەڵووڵاتە داگیر كەرەكانی كوردستان نەبیت ئەوەش هۆكارەك بووە بۆ ئەوە وەكوو مۆرەیەك شەترەنج بۆ بەرژەوەندییەكانیان بە كاری بهێنن.
١- مێژووی پارتی کرێکارنی کوردستان
2-پارتی کرێکارانی کوردستان لە عەبدوڵا ئۆجەلانەوە تا جەمیل بایک حامید گه‌وهه‌ری
Top