پرسی ڕیفڕاندوم و بیری شوفینی
May 3, 2017
وتار و بیروڕا
شایانی گۆتنە مافە ڕەواکانی گەلەکەمان بە درێژایی مێژوی سیاسیمان بە ئامانج گیراوە لە لایەن دوژمنانی کوردو کوردستان و پەلامارەکانیان سەدان ساڵە بەردەوامی هەیە هەتا ئەمڕۆ، وەڵامی بە هێزی ێێمە بو هەمو نەیارانی سەربەخویی کوردستان خوی لە ێیڕادەیێکی یەکگرتوودا دە بینێتەوە لە لایەن کوردستانیەکانەوە بە گشتی و زاڵبۆنمان بە سەر ئەجندای سیاسی نەیاران لە دەرەوەو ناوەوە زامن دەکات .
ئەمڕو لەم لا وئەولا گوێبیستی لێدوانی شوفینیانە دەبین لە لایەن دەوڵەتانی هەرێمی و هاوپەیمانەکانیان کە گوایە کورد وکوردستانییەکان تەبا نین و ئەمە تەنها پڕوژەی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆک بارزانیە منیش لێرەوە پێییان دەڵێم ئەمە پڕۆژەیێکی نیشتیمانی پیروزە و پەیوەستە بە هەر کوردو کوردستاییەکی دڵسوزو نیشتیمان پەروەرەوە و پارتی وبارزانی خویان بە خاوەنی زانیوە و دەزانن و سەد ساڵە لە پێناوی دا خەبات و قوڕبانی بو دەدەن بویە ئەم شانازیە زیاتر لە هەرلایەنێکی تر بەر پارتی و بارزانی کەوتووە و دەکەوێت و هەر ئەمەشە بوتە هوکار کە پێش هەر لاینەێکی دیکە پارتی و بارزانی بە ئامانج بگیرێن .
زور بە داخێکی گرانەوە کە چەند کەسێکی نابەرپرسیار لەم ئان و ساتە هەستیارەدا سەردانی ئەوڕوپا دەکەن و بە ڕاشکاوانە دوژمنایەتی ئامانجی پیروزی گەلەکەیان دەکەن و ڕادەگیێنن کە ئەمە پڕۆژەی پارتی و بارزانیە و پەیوەندی بە گەلی کوردستانەوە نیە ئەمە بێجگە لە خزمەت کردن بە ئەجندای دوژمنانی گەلەکەمان هیچ واتایێکی تر هەڵناکرێت کە کەسانێک بەم شێوەیە بەرگری لە بیری شوفینیزم دەکەن و کەوتونەتە ناو بەرەی دژ بە چارەنوسی ئەم گەلە خێر لە خو نەدیوە .
بەڵام لە کۆتایی دا کاروانی سەربەخویی خوازان هەر دەگاتە ئامانجی خوی و ئەوەی دەشمێنێتەوە بو ناحەزانی ناوخوو دەرەوە تەنها و تەنها شەرمەزارییە و گەل و مێژووش هەرگیز بەزەیی بە م جورە لایەن و کەسانە ناهێتەوە .