دەست لە کار کێشاوەی سەردار قادری پارێزگاری سلێمانی
May 3, 2017
وتار و بیروڕا
هۆکارێکی تری دەست لە کار کێشانەوەکەی گێڕایەوە بۆ پاراستنی سومعەی سیاسی خۆی و بزووتنەوەکەی، من ریز لە سومعەی سیاسی خۆی دەگرم، بەڵام لەسەر سومعەی سیاسی بزووتنەوەکی قسەم هەیە و دەپرسم کام سومعەی سیاسی؟
ئەو سومعە سیاسیەی کە دەنگیان بە حەشدی شەعبی دا! ئەو سومعە سیاسیەی کە ئیرادەی نەتەوەیی بە ناسۆنالیزمی توندڕەو و شەڕانی ناو دەبەن! ئەو سومعە سیاسیەی کە پێشمەرگە بە میلیشیا ناو دەبات!
ئەو سومعە سیاسیەی کە دژی گشتپرسی و سەربەخۆیی کوردستانە! ئەو سومعە سیاسیەی کە لە خزمەتی ئەجێندا و گێڕانەوەی نوری مالیکی دایە بۆ دەسەڵات، ئەو سومعە سیاسیەی کە لە قۆناغێکی هەستیاری وەک ئێستدا هەشت مانگە رێکخەرە گشتیەکەی هەڵاتووە و وڵاتی جێهێشتووە!
لە راستیدا دەست لە کار کێشانەوەکەی سەردار قادر دەەستپێکی بانگەشەی هەڵبژاردنە کە هێشتا شەش مانگی زیاتر ماوە.