كوردیش جینۆسایدی كردووە

كوردیش جینۆسایدی كردووە
ئەمرۆ یادی ئەو كارەساتە مەزنەیە كە هەتا هەتایە لە بیر وباوەری هەر تاكەكی كورد ا دەمینیتەوە وەكوو هەموو كارەساتە جەرگ برەكان كە بە سەر تاكی كوردی دا هاتووە ئەگەر بلێین قەساب خانەی پشت ئاشان یان كارە ساتی پشت ئاشان ئەوندە .ئەگەر ئەوە رۆژێكی ناخۆش بۆ شیوعییەكان بوو بیت وەكوو ئینسانییەت بۆ هەرتاكەكی كوردی دوو ئەوندە رەشە بەڵام لە هەمان كاتدا پەڵەیەكی رەشە بە نێو چاوانی ئەنجامدەرانی ئەو كارەساتە
ئەوەی كە زۆر گرینگە ئەنجامدەرانی ئەو تاوانانەن كە هەر رۆژە و بە جۆرەك موزایدە بە كوردایەتی دەكەن و بەردەوام لە هەوڵی نانەوەی پشێوی لە كوردستاندان زۆرێك لەوانە ئەگەر بدوێنین دەبینین كە ئەو كارەساتە بە سوتفە ناو دەبەن بەڵام وتەیەكی بەرپرسەكی سەربازی كە بەشداری لەو قەساب خانەیەدا كردووە رێك بە پێچەوانوەیەتی .
یەكی لەبەرپرسەسەربازیە ئەنجامدەرەكانی كارەساتی پشئاشان كەگوتبوی (دەبێت لەڕادوی تەحریفیەكەی حزبی شیوعیەوە) پیرۆزبایی یەكی ئایار لەكرێكاران بكەم كە ئەمانە سەلمێنەری ڕاستی داڕێژراوی ئەم قەتڵ وعامەیە كەهاوڕێیانی بارەگای پشتئاشان بۆسەرنەگرتنی ئەووخۆزگە ڕەشەی ئەوونابەرپرسە لە2ی ئایاردا ڕادوێكەیان تەقاندەوە كە ئەسەف لەوشەڕەناڕەوایەدا (72) شیوعی مرڤ دۆست وتێكۆشەربەشێوەیەكی نامرۆڤانە شەهیدكران.
بەڵام ئەوەی كە لە كاتی ئێستادا گرینگە دادگایی كردنی هەموو ئەو كەسانەیە كە بۆ مەبەستی جینۆساید كردنی شیوعییەكان بەو كارەساتە هەستاون هەر بۆیەش ئەو بۆنەیە نابیت وا بە سانایی تێپەر ببیت ئەگەر یەكی ئەیار گرینگی هەبیت ئەویشت قەتلوعامی شیوعییەكانە لە پشت ئاشان.
بەڵام ممكینە نوسینی ئەو مانشێتە بۆ هندەككەس زۆر خۆشایند نەبیت بەڵام ئەوە راستی بابەتەكەیە چوون جینۆسایدچەندین هۆكاری دەشێت هەبیت ئەوەش كە هۆكاری جینۆساید كردنی شیوعییەكان لە پشت ئاشان جیا لەوەی كە بەرنامە دارێژراو بووە و لە هەمان كاتدا بۆ مەبەستی بنبر كردنی چینەكی تایبەت لە كۆمەڵگابووە هیچی تر نییە هەر بۆیەش ئەو مانشێتە پر بە پیستی خۆیەتی كە بلێین:" كوردیش جینۆسایدی كردووە."
Top