خەدمائیل کێیە و چۆن دەناسرێتەوە و مەترسیەکانی چین؟

خەدمائیل کێیە و چۆن دەناسرێتەوە و مەترسیەکانی چین؟
خەدمائیل ئەو کەسە ناپاک و خیانەتکار و دەروون نەخۆشەیە کە ژێر بە ژێر پەیوەندی بە دوژمنانەوە دەکا و بۆ دەستکەوتنی دەستکەوتێکی ماددی یان مەعنەوی، بازرگانی بە هەڵوێست و رەوشت و ئاکاری خۆی و خواست و داواکاری نەتەوەکەیەوە دەکا و هەواڵ و زانیاریان پێ دەفرۆشێ، تا ئێرە پێناسەیەکی سادەوساکاری کەسی خەدمائیل بوو، ئەی بەچی دەناسرێتەوە؟
خەدمائیل کەسی گوفتار شیرینی کردار تاڵە، کار لەسەر سۆزی خەڵک دەکا و لە دەرەوەی واقعی سیاسی گەمە بە درووشم دەکات، بە ستراتیجێکی نادیار ئامانجە شاراوەکانی تێکەڵ بە خواستی رۆژانەی خەڵک دەکات، لە ژینگەی ناڕەزاییدا هەڵدەتۆقێ و بە نەهێشتنی متمانە و رەخەنەی بێ چارەسەر کێشەکان زەق دەکاتەوە و بە سیاسەتی رەشبینیش دەرگا بە رووی ئومێدی چارەسەردا دادەخات.
مەترسییەکانی خەدمائیل زۆرن و سەرەتای مەترسیەکانی بە خیانەت و ناپاکی لەو شوینکەوتووانەی دەست پێدەکات، کە بەناوی سەرخستنی بەرنامەیەک و گەیشتن بە ئامانجێکی دیاریکراو فریوی داون و دوای خۆی خستوون، لە پێناو گەیشتن بە ئامانجی خەدمائیلی خۆی هێڵە سوورەکان دەبەزێنێ و پیرۆزیەکان پێشێل دەکاو کارەساتەکانیش لەبیر دەکات، وەک ئەوەی بەر لە راپەڕین و دوای راپەڕینیش بەشێک لە سەرکردە و سیاسیەکان ئەنفالی گەرمیانیەکان و ژەهری خنکێنەری هەڵەبجەییەکان و ئاخ و حەسرەتی ژن و کچانی بارزانیەکانیان لەبیر کرد و، لە درووشم و بانگەشەدا خۆیان بە خەمخۆر و تۆڵەستێن دادەنا و لە هەڵوێست و کار و کرداریشدا پارووی هێزو باڵادەستیان بەدەم ئەنفالچی و کیمیاوەشێن و کاولکارانی کوردستانەوە دەکرد، نموونەی ئەو خەدمائیل و هەڵوێست و بەرنامە فرۆشانە عەلی باپیری ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامییە، کە لە دوای راپەڕین وەک خەدمائیلێکی کارامە و ئەومووندیدە ژێر بە ژێر کلکی بە بەعسەوە گرێدا و هەواڵ و زانیاری کارەساتباری پێدەدان.
جۆرێکی تری خەدمائیلی هەموو ئەو پەرمانتارانەی بەغدا دەگرێتەوە کە لە موزایەدە و هاتووهاواری سەر کەناڵەکان زمانیان بستێک درێژە و، بە نوێنەرایەتی کوردیش حەشدی شەعبی کە مەترسیەکانی بۆ سەر کورد لە مەترسی داعش کەمتر نین بە یاسایی دەکەن.
مەترسی ئەو ناپاک و خیانەتکار و دەروون نەخۆشانەی وەک خەدمائیل و تابووری پێنجەم دژ بە خواستی رەوای گەلەکەی خۆیان دەوەستن و بە کاری جاسووسی و هەواڵ و زانیاری فرشتن خزمەت بە دوژمنان دەکەن، لە مێژوودا سەرچاوەی زۆرترین کارەسات و نەهامەتی بوون، چونکە لە لایەک وەک نوێنەر و متمانە پێکراو خۆیان دەرخستووە و لە لایەکی تریشەوە وەک چاوساغ و دەستکێش دوژمنانیان هیناوەتە ناو نەهێنیەکان و بەرنامەی پوچەڵکردنەوەی پلانەکانیان داونە دەست، خۆ ئەگەر رۆژێک بێت و دەرگای ژوورە موخابەراتیەکانی دوژمنان و داگیرکارانی کوردستان تەنها درزیان تێبکەوێ و فایلی خەدمائیلەکان بکەونە دەست، ئەوجار تیدەگەین کورد چەند ناپاک و خیانەتکار و دەروون نەخۆشی وەک عەلی باپیر و پەرلەمانتارەکانی ئێستای هەبوون، کە ئامادە بوون بۆ دەستکەوتی ماددی و مەعنەوی.. یان بۆ سەرکەوتن لە ململانێ و رکابەرە سیاسیەکاندا کۆی پلان و بەرنامەی سیاسی بزووتنەوەى رزگاریخوازی کوردیان لەسەر مێزی خیانەتکاری هەرزانفرۆش کردووە.
ئێستا و بە تایبەتیش لە دوای کەرتکردنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و درووستکردنی بزووتنەوەى گۆڕان، نەوشیروان مستەفا مۆدێلێکی نوێی لە کاری خەدمائیلی و جاسووسی کردن هێنایە ناو فەرهەنگی سیاسی خەڵکی کوردستان، ئەویش ئەوەیە هەڵسووڕاو و گۆڕانخوازانی لەناو رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و بەناو میدیای ئەهلی دەمامک کردووە و، بە مەبەستی ناوزڕاندنی نەیارانی وەک چاودێری سیاسی و رۆژنامەنووسی سەبەخۆ و چالاکوانی کۆمەڵی مەدەنی، ئەرکی سیاسی و حزبییان پێدەسپێرێ و هەرکاتیکیش ئەرکی پێسپێردراویان کۆتایی هات و لە بەدیهینانی مەرامەکانی نەوشیروان مستەفا سەرکەوتوو بوون،، لە چاوترووکانێکدا دەمامکیان لەسەر لادەدا و دەبنە هەڵسووڕاو و ئەندامی جڤات, هەڤاڵ ئەبوبەکری چالاکوان و مامۆستای زانکۆ و سروە عەبدولواحیدی پێشکەشکاری کەناڵی (NRT)و زۆرێک لە چالاکوان و پێشکەشکارە بە خەدمائیل کراوەکانی تر و هەڵسووڕاوە دەمشڕ و تازە دەرکەوتووەکان، مشتێکن لە خەرواری ئەو نموونە و راستیانەی سەرەوە.
نەوشیروان مستەفا بە مەبەستی ناوزڕاندنی نەیارەکانی و بۆ هینانەدی خواستی شەڕانگێزانەی، سەرەتا و لە قۆناغی یەکەمدا هەڵسووڕاوەکانی وەک چالاکوان و میدیاکاری سەربەخۆ لەناو رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و میدیای بەناو ئەهلی دەخاتە ژێر تێست، ئەو خەدمائیلانە ئەوەندەیان خۆشی و لەزەتی ئاژاوەگێڕی و پەرتەوازە کردنی ناوماڵی کورد داوەتە نەوشیروان مستەفا، کە هەرگیز دەستبەرداری سیاسەتی بە خەدمائیل کردن نابێ و لە ئێستاوە و بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو، کۆمەڵێ هەرزەی تری بەناوی رۆژنامەنووس و چاودێری سیاسی و چالاکوان خستوونە ژێر تێستەوە, هەڵبژردنی داهاتووی پەرلەمانیش ئەو راستییە دەردەخا و ئەوکاتیش قسەی ترمان دەبێ.
Top