سەلاح رەشید لە بەرنامەی تاوتوێی کەناڵی (ئێن ئاڕتی) دەڵێ: مام جەلال لە وەڵامی پرسیارێک لەسەر کێشەکانی ناو پارتی گوتی: هۆکاری کێشەکان ئەوە بوو کە مەلا مستەفا بڕوای بە حزب نەبوو، هەر مام جەلالیش لە ساڵی ٢٠٠٥و لەسەر گۆڕی بارزانی نەمر گوتی: تاکە شتێک کە لێی پەشیمان بم جیابوونەوەم بوو لە مەلا مستەفای بارزانی, مام جەلال ئەوەی لەناو راگەیاندنەگان و بەبەر چاوی هەموو دونیاوە گوت، جا ئەگەر هۆکاری کێشەکان بڕوا نەبوونی مەلا مستەفا بووبێ بە حزب، بۆچی دوای ئەو ماوە دوور و درێژە پەشیمانی دەردەبڕی؟ بۆیە گومان دەکرێت کتێبەکەی کاک سەلاح رەشید زۆر چەواشەکاری و شێواندنی راستییە مێژووییەکانی تێدا بێت، بۆیەش ئێستا بڵاوی دەکاتەوە کە مام جەلال نەخۆشە و ناتوانێ وەڵامی ئەو راستیانە بداتەوە کە پێدەچێت سەلاح رەشید بە مەبەستی سیاسی وەڵامەکانی مام جەلالی شێواندبن، با چاوەروان بین و کتێبەکەی بکەوێتە بازاڕ، ئەوکات هەم بە زمانی مام جەلال هەم بە زمانی مێژوو وەڵامی هەموو چەواشەکاریەکانی کاک سەلاح رەشید دەدەینەوە.