خوایە حاڵان لە کەس نەگۆڕی و کەس وەک گۆڕان تووشی هیستریا نەبێ
May 1, 2017
وتار و بیروڕا
فراکسیۆنی گۆڕان پرسی کارا کردنەوەی پەرلەمانی کوردستان دەباتە پەرلەمانی عێراق.
ئەرێ پرسی جێبەجێ نەکردنی ماددەی ١٤٠ی دەستووریان یردە پەرلەمانی عێراق؟
ئەرێ وەک ئەوەی مووچەی حەشدی شەعبیان بردە پەرلەمانی عێراق و بە یاساییان کرد، پرسی زەوتکردنی مووچەی پێشمەرگەیان بردە پەرلەمانی عێراق؟
ئەرێ پرسی قووت و مووچە بڕینی خەڵکی کوردستانیان بردە پەرلەمانی عێراق؟
ئەرێ پرسی گەف و هەڕەشەکانی نوری مالیکیان بردە پەرلەمانی عێراق؟
ئەری پرسی چاکەتەکەی ئارامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراقیان بردە پەرلەمانی عێراق؟
ئەرێ پرسی رفاندن و ونکردنی چوار پاسەوانەکەی سەرۆک کۆماریان بردە پەرلەمانی عێراق؟
ئەرێ و ئەرێ و دەیان ئەرێی تریان بردە پەرلەمانی عێراق؟؟؟
ئەرێ کوردستان و عێراق چییان بەسەر یەکەوە ماوە تا فراکسیۆنی گۆڕان بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و گێرانەوەی یوسف محەمەد پەنا بۆ پەرلەمانی عێراق بەرن؟ ئەو بزووتنەوەیە و فرلکسیۆنەکەی دەردەکەیان ئەوەندە قورسە پێیانوایە هیشتا سەددام حوسێن فەرمانڕەوایە و پێشمەرگەش لە چیایە و هەر فەرمانێک لە بەغداوە دەرچێ، لە فاوەوە تا زاخۆ جێبەجێ دەکرێ.