من دیلم ناوێت! پهرێزتان پاك بێت
May 1, 2017
وتار و بیروڕا
ئەوەی كە لەو قەتلوعامە دا كراوە وەكوو یەكەك لە ئەو كەسانەی كە لە شەرەكە دا لە ژیان ماوە برینی پەنجەی ئافرەتەك بۆ دەرهێنانی ئەڵقەكەیەتی و لە ئەوەشدرندانەتر كوشتنی دیلە كانی ئەو كارەساتە بووە .ناكرێت باس لە یەكی ئایار بكەین و ئەو بابەتە پشت گویی بخەین.كوشتنی 26 مەس لە شۆرەشگێرانی ووڵات هێندە كارەكی قێزەونە كە دارێژەرانی ئەو پیڵانە لە كاتی ئێستادا كەوتونەتە خۆ و لافی پشتگیری لە مافەكانی مرۆڤ و زۆر شتی تریش لێدەدەن ئەو كاتەی كە نۆشیروان بە دەنگی بەرز هاواری دەكرد: " من دیلم ناوێت! پهرێزتان پاك بێت ". ئەوە سەرەتای ئەو پرۆگرامانەیان نییە بەڵكوو دەیان وسەدان سیناریۆی لەم جۆرەیان خوڵقاندووە هەر بۆیەش لە بری ئەوەی 1ی ئەیار بەو بۆ نەوە یادی بكرێتەو باشترە بۆ ئەوەی رووحی پاكی پشتاشانیش ئارام بگریت